ما 3278 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و. سلێمان سۆفی ساڵحی

ئێستاش هۆی ڕووهێنانی میدیاکان بە شیعری سپێهری و چاپ بوونی دووپات و چەن پاتی بەرهەمەکانی دەبێ لەو خاڵانەدا کە باسمان کرد (نیشانە و تایبەتماندیەکان) لە سەری دواین بۆی بگەڕێین. بە هەڵکەوت نیە کە کەمتر شاعیرێکی جیددی پێشڕەو لە دەیەکانی ڕابردوودا خوێندنەوەیەکی بەردەوامیان لەسەر شیعرو بەرهەمەکانی سپێهری بووە. 

 

سپێهریخوازی

و. سلێمان سۆفی ساڵحی

 

سەبارەت بە شیعری سپێهری کە دەڵێن لە زۆربەی وتارەکاندا، تووشی خۆڕانان و دووپات بوونەوە بووە. بەڵام لە یەک خاڵدا تێ ڕامان و وردبینی هەروەها لە مەڕ بابەتەکانیەوە پەیویستە: شیعری سپێهری لە نێوان شیعرەکانی ئەم قۆناغ و سەردەمەی ئێمەدا ڕواڵەتێکی جیاوازی هەیە و تا ڕادەیەکی زۆر لەم پڕۆسە شیعریەی هاوچەرخی ئێراندا تایبەتی تر دەدوێ.1 تاکە بیری و تاکە زمانی سۆهراب سپێهری لە دوو ڕوانگەدا شرۆڤە و توێژینەوە لە خۆ هەڵدەگرێ.2 محەمەدی حوقوقی پەرە سەندنی خوێنەرانی شیعری سپێهری لە دوای شۆڕشی ئێران ، لە وشەگەل و ڕێبازی ئایینی و سەرنجی بۆ کولتوور و ڕێسا و نەریتی جۆراوجۆر دەزانێ .3 حوقوقی هەر لەم بابەتەش دا دەڵێ: "هەروەتر بە هۆی چەن شتی دیکەشەوە... وە هەروەتر ڕێسای زمانە شیعریەکەی شیاوی لاسایی کردنەوەیە کە بوەتە هۆی بڕەو بوون و پەرە سەندنی شیعرە لاسایی کراوەکان کە ڕمێنی سەندووە . وە ئەو لاسایی کەرەوانەی کە بێ ئەوەی سەرنج بدەنە بارودۆخی هزری و هەلومەرجی توانایی هونەری و کەسایەتی تایبەتی سپێهری کۆپی لە شیعرەکانی هەڵدەگرنەوە.4 بە هەر حاڵ، تەوەرە و پێناسەکانی شیعری سپێهری بە کورتی دەکرێ لە چەن خاڵدا ئاماژەی پێ بکەین. 

1ـ پێکهێنانی پەیوەندی نوێ لە نێوان بنەما یان وشەگەڵ: مەراقی درووستی هەڵتەکاو / نێوان هەڵە دڵخۆشکەرەکان / پەیوەندی خۆشی دیدار / لە هەندەسەی وردی خەم / بارانی شوشتنی وەرز / ڕێزی سەرهەڵدان / ناخی کڵۆڵ / ڕێگای سەرکەوتن بە شتگەل / وتەی حەقایەت و ئەفسانەکانی ئاو و... 5

2 ـ دانانی چەن وێنە لە پەنای یەک ـ سوور بوون لە سەر وێنە خوازی.                                                                                                                                                                                                                                                                                                                   

3 ـ دێڕە پڕژوبڵاوەکان، کورت و درێژ، "نووسینی دێڕی بەردەوام" گۆڕان لە  حقوقی دایە.                                          

4 ـ "کەڵک وەرگرتن لە ئاوەڵناو و شکڵ گەلێک کە زیاتر پەیوەندی بە نیگارکێشیەوە هەیە 6".                                                    

5 ـ زۆر بێژی و هە ڵگر و شیاوی لابردن و بڕین                                                                                        

6 ـ بێ سەرنجی سەبارەت بە شێواز و فۆڕم و پێکهاتە وردە شیعریەکان                                                              

7 ـ قایل بوون بە مێلۆدی و زمانێکی تا ڕادەیەک محاورەیی بە تایبەت لە چەن بەرهەمی دا: دەنگی پێی ئاو، ڕێبوار، حەجمی سەوز .

8 ـ نیگارکێشی لە ڕێگای پێکهاتە زیادیەکان کە بە شێوەیەک سەرنج ڕاکێش و تاکە: چۆلەکەی پەتی، کاتە بە بەرامەکان، دڵی تەنیایی ، کانی خەیاڵ و...

9 ـ وە لە بەشی کۆتایی دا شێوازێکی عارفانە و دوورە پارێزی لە چەقبەستووە ئیدۆلۆژیکەکان.

هەرچەن شیعری سپێهری پێشەنگ و تەرەقی خوازە، بەڵام ڕەوتی گشتی شیعری پێشەنگ دوای شۆڕش ئێران، پێشوازی و کەڵک هەڵگری یەکی سەیروسەمەرەیان لە شیعری سپێهری نەبوو، هەر لەم بوارەشدا کۆمەڵێکی زۆر کە خوازیاری شیعری سپێهری بوون بریتی بوون لە خوێنەران یان شاعیرانێک کە هیچ ئاگاداری یەکیان سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی شیعری پێشەنگی ئەم ساڵانە نیە و یان بە هۆی هەر شتێکەوە بڕوایان بەم شێوازە نیە.

ئێستاش هۆی ڕووهێنانی میدیاکان بە شیعری سپێهری و چاپ بوونی دووپات و چەن پاتی بەرهەمەکانی دەبێ لەو خاڵانەدا کە باسمان کرد (نیشانە و تایبەتماندیەکان) لە سەری دواین بۆی بگەڕێین. بە هەڵکەوت نیە کە کەمتر شاعیرێکی جیددی پێشڕەو لە دەیەکانی ڕابردوودا خوێندنەوەیەکی بەردەوامیان لەسەر شیعرو بەرهەمەکانی سپێهری بووە. لەبەر ئەوەی ئەو شێوازە داڕشتن و خوڵقاندنە بە قەڵەمی خودی شاعیر بە لووتکە و پووخت و تەسەلی گەیشتووە ، لە مەڕ ئەم بابەتەشەوە دەتوانین بڵێین چارەنووسی شیعری ئەویش تا ڕادەیەکی زۆر وەک شیعری شاملوو دەچێ.

لێرەدا ئاماژە بە چەن نموونە لە شیعری چەن شاعیر، کە لە ژێر کاریگەری شیعری سپێهری سەریان هەڵداوە و هۆندراونەتەوە دەکەم:

1ـ  

دەڵەی

لە پاڵ لاپەڕە نووشتاوەکانی نامەیەکدا

بەرامەی هەموو یاسە ئاسمانیەکان

 هەست دەکرێ

دوێ شەو دیسان

 لە نێو دارستاندا سەرشێتانە دەتلامەوە

بە پەیژەی هەورەکانا

بە عەڕشدا هەڵدەگەڕام و دەگەڕام

گیرفانم پڕ دەکرد لە هەور و...  

یادی بە خێر هەر پاروویەکم پەڵە هەوری سپی دەخوارد

کوتێکیشم تریفەی مانگە شەو دادەخرماند .

(قیصر امین پور، ێ‌ینەهای ناگهان، ێ34 )

هەر کە گوتی

بە کفنێکەوە ناشتمان

بەڵام کاتێ گەڕاینەوە نێو ماڵەوە

ڕژد و تەماح

بە سەر حەیای گەڵاکانا ئۆقرە گرتوو و ...

هەستی جەلادانەی دابەش

دەبووژاوە ...

(سلمان هراتی، بە نقل از کتاب شیعر امروز، 590 )

چ قەڕنێکە!

کەس ساکارانە نادوێ

خێوەتەکەم لە هۆزان لێوڕێژ ناکەن

هێچ کەس خەمەکانی غەزەل نابینێ

چ قەڕنێکە

ئاسمان و زەوی دووکەڵ و ئاسن

کەس نەدەگەیشتە لووتکەی مەجنوون

لە تەنیشت شەقامەکان نەمدی سنعەت بفرۆشن ...

(سیروس شمیسا، 40 شعر، 27)

ژنێک لە هەڵهاتنی شەپۆڕەکاندا

ژنێ لە خۆراوای غەزەلاندا

غەزاڵێک لە پەساوی هەتاوی خەزانی جادەدا

بۆلای من لە پەیژەکانی خۆرەوە هات

ژنێک پەنجەکانی لە ئاگر و

ژنێ کەزیەی لە باران

ژنێ چاوەکانی

 لە بەرەی ئەستێرەکاندا

لە ئاوێنەی ڕووباران.

(بهمن صالحی، کسوف گولانی، (64ـ65 )

بۆ سەفەر ڕۆیی

سەفەری هەڵدانی یەک مێلاقە

سەفەری ڕەوانی خوێن

سەفەری ئاوێنەکان

لە ڕوانگەی ڕێبوارا

ترپە لێدانی دڵی بڕوا دەڕژا

وە مەقامی چرکەکانی دەچڕێ‌ند .

(جلالی قیامی میرحسینی، برگ های خاکستری، 23 )

 

تێبینی:

1ـ داریووش ئاشووری، بە باسێک لە کتێبی "باغ تنهایی" (یادنامەی سۆهراب سپێهری)یە لاپەڕەی 11 .

 2ـ بڕوانن: "گلا در مس" ی ڕەزا بەراهەنی (سێ بەرگی) بەرگی 3 .

 3ـ بڕوانن: سۆهراب سپێهری (شعر زمان ما 3) ، لاپەڕەی 314 .

4ـ هەروەتر

5ـ محەمەدی موختاری ئاوێتەکانی گوڵبژێر کردووە ، بڕواننە، هەمان کتێبی "باغی تەنیایی"، لاپەڕەی 68 .                                                            

 6ـ محەمەد حوقوقی ، سۆهراب سپێهری، (شعر زمان ما)، لاپەڕەی 22 .  

سەرچاوە: گزارەهای منفرد (مسائل شعر و بررسی شعر جدید و جوان امروز) جلد سوم "علی باباچاهی" ێ 34ـ37

 

 Image result for ‫سهراب سپهری‬‎

گەڕان بۆ بابەت