ما 3059 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رزگار عەلى

هەرچەند ئەو رۆژە پیاوەکە وەعدەکەى لەژێر فشاردا داو سوێندى خوارد کە تا هەتایە درۆى لەگەڵ نەکات و ڕاستگۆ بێت، بەڵام تکاى لە ژنەکەى کرد کە ئیتر ئەو مشتومڕانە نەکات. ژنەکەش بەڵێنى دا ئیتر هەرگیز ئەو مشتومڕانە نەکات بەس بەشەرتێ تەنها یەک پرسیارى تر دەکات و ئیتر تەواو. پرسیارەکەشى ئەوەبوو: پیاوەکە توخوا ئەگەر من بمرم ژن دەهێنیتەوە؟

 

پیاو و ژن، سەفەر و کوشتن

رزگار عەلى

پیاو

 

کە بە قادرمەکاندا سەرکەوتم، پێش ئەوەى بچمە ژوورەوە دەنگى پیاوێکم گوێ لێبوو،کە پێشتر هەرگیز بەو دەنگە ئاشنا نەبووم، بەڵێ هەر ئەو دەنگە لەبەر خۆیەوە دەیگووت: دەک داوەشێى چ پیاوێکى، چۆن دەبێت ئەو شتە بۆگەنە بچێتە ناو مێشکە گوینەکەت، ئاخر نابێت بە بیرکردنەوەو خەیاڵیش ئەوشتە ڕوو بدات، خۆ من ئەونە تاقانە گیانم خۆش ئەوێت گەر نەوەویم لەبەردەستا بێت و یەک بنى ئادەم پەنچەیەکى کچە تاقانەکەم ئازاردا ئامادەم بەشەرێت و بنى ئادەم لە ناو بەرم... بەڵام ژن گێلە گێل. کە دەنگەکە تەواو بوو من چوومە ژوورەوە، تاقانە گیان لە باوەشى باوکى بوو، وەکو جارانى پێشوو یارى بۆ دەکردوو خۆشەویستى بۆ دەرئەبڕى بە شێوەیەک کە هیچ بنیئادەمێ تر لە ژیانى ئەو نەبێت و تاقانە هەموو ژیانى بێت... لە ناکاو تاقانى داناو بە دەموچاوێکى ئاگرینەوە کە پێشتر وام نەبینیبوو گووتى: یان ئەوەتا ئەبێت زەویەکەى دایکت هەڵبژێرى یان تاقانە؟  

منیش وەکو جارانى تر تاقانەم خستە باوەشم و تێر تێر ماچم کردو وتم بڕۆ تێر تێر بابەش ماچ کە و ئەو قاغەزانەى بدەرێ.

کاتێک قاغەزەکانى خوێندەوە نەک زەویەک، هەموو زەویەَکانى بە ناو بوو.  

 

ژن

ئاخر ئازیزەکەم... ناکرێ بەڵێنت پێ بدەم، چونکە گەر ئەو بەڵێنەت پێ بدەم درۆ دەکەم، ئەوە بۆ پێم دەڵێت تۆش وەکو هەموو پیاوەکانى ترى و هەمووتان وەکو یەکن، ئاخر نازانم چۆن بێت بڵێم من وەکو پیاوەکانى تر نین کە تۆ دەیڵێیت بەڵگەشم ئەوەیە ئەو بەڵێنە نادەم...

هەرچەند ئەو رۆژە پیاوەکە وەعدەکەى لەژێر فشاردا داو سوێندى خوارد کە تا هەتایە درۆى لەگەڵ نەکات و ڕاستگۆ بێت، بەڵام تکاى لە ژنەکەى کرد کە ئیتر ئەو مشتومڕانە نەکات.

ژنەکەش بەڵێنى دا ئیتر هەرگیز ئەو مشتومڕانە نەکات بەس بەشەرتێ تەنها یەک پرسیارى تر دەکات و ئیتر تەواو.. پرسیارەکەشى ئەوەبوو: پیاوەکە توخوا ئەگەر من بمرم ژن دەهێنیتەوە...؟

 

                                    سەفەر

... وى دایە گیان دەبێت چەن خۆشبێت، ئاخر دڵنیام ئەگەر بگەمە ئەو کاتە ، ئەوا یەعنى لەبەهەشتم، ئاخر گەر بەهەشت شوینێکى باش و خەڵکێکى باش نەبێت چییە؟ دایەى گیانم من لە مێژە لە شوێنە باشەکە دەژیم بەس خەڵکە باشەکە ماوە کە ئەویش پورێ گیان و خاڵۆ گیان مام گیان و هاوڕێکانمە، ئەى دایە نەوەت بیرە، کورە تۆش پیر بوویت نەوە دەڵێم نەوە، نەوەى ئەخلە گندۆرە، ئەڵێم  ئەوەى سەرى باوکى ئەڵێى گندۆرەیە وەى گیان ئەویش ئەبینمەوە...

ئاخ دایە گیان چەن سەیر بوو خۆ وەکو جاران نەبوو، دەى باشە باشە ناگریم، بەس بەخوا کەس وەکو جاران نەمابوو نە خاڵۆ نە پورێ و نەبراکانیش، ئاخر هەموویان وەکو ئەوە وابوون هەر نەشمناسن، نەک هەر نەشمناسم بەڵکو نەیانێنێتم، دە بەڵێن بێت دایە گیان ئەم جارە ژیان دووبارە بێتەوە قەت سەفەر ناکەم قەت.

 

                              کوشتن

ئەى خواى خۆم جیاوازى من و ژنانى تر ئەوەیە، کە من هەموو ئەو حەز و خەونانەى کە ژنانى تر هەیانە، من بە دەستم هێناوە، بۆیە نابەختەوەرم.

بۆیە ماڵئاوا.

 

 Image result for drep kunst

گەڕان بۆ بابەت