ما 1155 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گوتار ـ شرۆڤە
رێژەگەرایی و موتڵەقگەرایی دوو شێوازی روانین و ناسینن بۆ جیهان. لە رێژەگەراییدا حەقیقەتەکان رێژەیین و ناسێنەر لەسەر ئەو باوەڕەیە مرۆڤ ناتوانێ بە حەقیقەتی موتڵەق بگات. موتڵەقگەراکانیش بە حەقیقەتە موتڵەقەکان باوەڕیان هەیە و پێیان وایە حەقیقەتەکان موتڵەقن و گەر وانەبن ئەوا فڕیان بەسەر حەقیقەت و ناسینی راستەقینەوە نیە.
 
یەکێک لە شێوازەکانی ناسین، گوتار ـ شرۆڤە یان شرۆڤەی گوتارییە Diskursanalyse کە تێیدا ناسێنەر باوەڕی بە هیچ حەقیەتێکی گشتی و بەرهەست (عینی) نیە و باوەڕی وایە حەقیقەت و تێڕوانینی ئێمە بۆی لە رێگای زمانەوە روودەدات و بۆیە ئەوەی وەک حەقیقەت پێناسەی دەکەین رەنگدانەوەی تەواوی واقع نیە و تەنیا دەرک و تیگەیشتنی ئێمەیە لە واقع.
وەک دەبینین شرۆڤەی گوتاری لە روانگەی رێژەگەرایی نزیکە. یەکێک لە کێشەکانی وەها روانگەیەک رێژەگەراییە، واتە دەکرێ هەموو گوتارەکان بە جۆرێک لەجۆرەکان هەڵگری حەقیقەت بن و بم شێوەیە ناسین لەسەر بنەمایەکی پتەو و جێی باوەڕنەبێ. بەڵام لەلایەکی ترە ئەوانەی باوەڕیان بە شرۆڤەی گوتارییە، جۆرێک لە دیمۆکراسیەتی را و بۆچوون رەچاودەکەن و دەتوانن لەهەموو گوتارەکان بۆ لێکدانەوەی بابەتێک کەڵک وەربگرن.
رێژەگەرایی رێگا بۆ ئەوە خۆشدەکا بەجۆرێک لە گوتارە گشتخوازەکانیش کەڵک وەربگیردرێ و رێگا بۆ نەریتە دژەدیمۆکراتیەکانیان خۆش بکرێت. بەڵام لەبیرمان نەچێ کە دەکرێ لە کۆتاییدا ئەوانیش تەنیا ببن بە بەشێک لەو گوتارانەی هەن. گوتار ـ شرۆڤەیی، لەکۆتاییدا لۆژیکی خۆی بەسەر گشتخوازەکانیش دا دەسەپێنێ! ئەوان دەبێ قبوڵی ب کەن کە تەنیا یەکێک لە گوتارە باوەکانن.
سایتی قەڵەم
١٨ سێپتەمبەری ٢٠١٧
 Image result for diskursanalyse kunst
 

گەڕان بۆ بابەت