ما 5092 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دەستەوەستانیی نۆستالۆژیا

نۆستالۆژیا لە کاتی شکستەکاندا، بەتایبەت شکستە سیاسییەکاندا، یەکجار تۆخ دەبێتەوە. بۆ وێنە بڕوانە ئەوانەی وا سەردەمی پاش و پێشی شۆڕشی ١٣٥٧ لە ئێران بەرجەستە دەکەنەوە، یان ئەوانەی باسی سەردەمی سۆڤیەت و دووای ئەو دەسەڵاتە دەکەن.

 

نۆستالۆژیا کە هەستێکە راوەستاو لە سەر کۆمەڵێک فاکت و دیاردەی بەرهەست، ئەو حاڵەتە رۆحییەیە کە بەردەوام دەیەوێ راستی و دروستیی خۆی لە رابردوو بەرهەم بێنێتەوە. ئەمەیش بەتایبەت تایبەتمەندیی ئەو بەرەیەیە وا لە دۆخە جۆراوجۆرەکاندا ژیاوە و هەموویانی ئەزموون کردووە. ئەو بەرەیەی پێی وایە رابردوو باشتر بووە لە هەنووکە.

مرۆڤی نۆستالۆژیک بۆ گۆڕینی دۆخی باو، هەوڵدەدا بە نیشاندانی وێنەکانی رابردوو، هەمان رابردوو یاخود ئەو ئەقڵەی لەپشت رابردوو بووە بۆ ئێستاکە بانگهێشت بکاتەوە.

بەڵام ئەو چەند شتی فەرامۆش کردووە: یەکەم ئەوەیکە سەرەکیترین هۆکاری رووخانی کۆن، هەمان ئەو سیستمە خۆی بووە، دووهەم ئەوەیکە هیچ سیستمێک، کە رووخا، قەت دیسان بە هەمان شێواز ناتوانێ دروست بکرێتەوە. رابردوو، سەرەڕای هەموو ئەگەرە باشەکانی (لەچاو دۆخی ئێستا) رابردووە و بەس. نە وشەیەک زیاد و نە وشەیەک کەم!

بۆیە نۆستالۆژیا بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستا ناتوانێ یارمەتیدەر بێت. نۆستالۆژیا دەتوانێ تەنیا هەستێک بێت تاکەکەسی کە رەنگە بتوانرێ لە بەشی ئەدەب و هونەردا کەڵکی لێوەربگرین. نۆستالۆژیا رازێنەری هەستە نەک واقع بینی.

سایتی قەڵەم

 

٢٣سێپتەمبەری ٢٠١٧

Related image

گەڕان بۆ بابەت