ما 4446 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و: نەژاد عزیز سورمێ

 

نا  خودایە
وا مەکە وەک ئەوانى دى کردیان
شەڕیان هەڵگیرساند

 

خودایە! لە تفەنگمان زیاتر بە دەستەوە نەماوە، مەگەر وا نییە؟

 

شاعیرى عێراقى: عەلاء عەببادى

و: نەژاد عزیز سورمێ

 

 نا خودایە

نا

تکات لێ دەکەم

مەیکە بە شەڕى سێیەمینى جیهان

شەڕى دووەمینى جیهان بایى خۆى درێژ بوو

زۆر درێژ بوو

عاشق بین و هاوسەرگیرى بکەین ومناڵمان ببن

کە تێیدا مردن

 زۆریش وەڕسکەر بوو

 قاوەخانەى بەڕازیلى لێ دابخەن

کە ڕۆڵەکانمان تێدا پێگەیاندن

ئەوانەى لە شەڕى دووەمى جیهان

لەو قاوەخانەیەدا مردن

ڕژێم داینەخستبوو

بە چەندان ساڵ پێش ڕووخانى ڕژێم

ئەو قەسیدانەمان لێ دەخوێندنەوە

دژى ڕژێم نووسیبوومان

قاوەمان تیا خواردبووەوە و

بە دواى هەڵسوکەوتى شیوعیەکانەوە بووین و

چاودێرى جاسوس و

پیاوانى ڕژێممان تێدا دەکرد

نەخشەمان بۆ شۆڕش دەکێشا

کە هەرگیز سەرنەکەوت

پێش ئەو شۆڕشەى لە مەککەدا بەرپا بوو

پێشى ئەو شەڕەیش هیچ حیسابێکت بۆ نەکرد خودایە

ڕەزامەندیشت لەسەر نەدا.

 

لەو شەڕەدا خودایە

شیوعییەک خۆى نەکوشت

کەسیش لە سەر  مالک بن رەیب  نەگریا.

 

نا  خودایە

وا مەکە وەک ئەوانى دى کردیان

شەڕیان هەڵگیرساند

تا (ئەریک ماریا ڕیمارک)

(هەموو شتێک لە بەرەى ڕۆژئاوادا هێمنە) بنووسێ

بەڵام، هەموو شتێک لە بەرەى ڕۆژئاوادا  هێمن  نەبوو .

لەوێ چیرۆکێکى خۆشەویستى هەبوو

 ڕووبارێ دەڕۆیى

پڕ بوو لە ماسى ئۆپۆزیسیۆن

خودایە!

ئێمە هیچ ڕەئییەکمان لە هیچ شەڕێکدا نەبووە

لە پێناوى نەتەوەى عەرەبیدا عەبدولناسر ڕەوانەى یەمەنى کردین

تا یەک بە دوو لە بەرامبەر سعوودییەدا بدۆڕێنین

 

بۆ (کاوڕى مالوین) یش

خاتوو تاچچەر شەڕى دژى ئەرژەنتین ڕاگەیاند

تا پیاوەتى خۆى بەرامبەر پیاوى ئەورووپایی بسەلمێنێ

کە لە شەڕ وەڕس بوو.

 

لە پێناوى

(چۆن چییە) و

(چوزانم چییە) دا

ئێران شەڕى دژمان ڕاگەیاند

ئێمەش شەڕمان دژى ئێران ڕاگەیاند

 ئێران شەڕى دژمان ڕاگەیاند

ئێمەش شەڕمان دژى ئێران ڕاگەیاند

چونکە ئێمە  لەوانەیە ئەوەمان بە جوانى ئەزبەر نەکردبێ

بڵێ ئێوە ئەى کافرینە!

ئەوەى ناپەرستم  ئێوە دەیپەرستن تا نەچنە کوێت و

نەیکەن بە پارێزگایەکى نوێ

لەو شەڕەدا

کەسمان لێ نەچوو

بەڵام زیانى زۆرمان لەسەر ئەو قیڕە ڕەشەدا پێگەیى

پاش ئەوەى لە( شەوى لیشبۆنە)دا ددانمان بە هەموو شتێک نا

زۆرم چاوەڕوان کردى خودایە

لەو شەوە خەمگینەدا

لە بەرابەر پیاوێکى بێگانە

هەرێى ئازادى پێدا بووم و

پلیتێکى کەشتى بەرەو نیۆرۆک

خەون بە ئاشتى و

بە سێوێکى گەورەوە دەبینم .

بەغدا - سویسرا

ئاماژە:

*قاوەخانەى بەڕازیلى: قاوەخانەیەکى کۆنى بەغدایە لە شەقامى ڕەشیدە ، شوێنى زۆر لە

                                       نووسەرو رۆشنبیران بووە.

 

*مالک بن ڕەیب: شاعیرێکى عەرەبە، بە ئازایەتى بەناو وبانگ بووە بەڵام ئازایەتى لە چەتەیى و ڕێگریدا بەکار هێناوە، تا ڕۆژێ سەعیدى کوڕى عوسمان خەلیفەى سێیەمى ئیسلام بۆ شەڕێک  لەگەڵ خۆى دەیباتە خوراسان دەڵێن لە ڕێگاى گەڕانەوەیدا لە جێگایەکى بێ بانگوهاوار مار پێوەى دەدا، هەست بە کۆتایى ژیانى  دەکا و قەسیدەیەک بۆ مەرگى خۆى دەنووسێ کە لە ئەدەبیاتى عەرەبیدا ناوبانگێکى زۆرى هەیە.

*ئەریک ماریا ڕیمارک: ڕۆمانووسى بەناوبانگى ئەڵمانى کە زۆر لە ڕۆمانەکانى لەبارەى شەڕەوەن  

بەتایبەتى شەڕى دووەمى جیهان. لەوانەیش (هەموو شتێک لە بەرەى ڕۆژئاوادا هێمنە) و     

(شەوى لیشبۆنە)     

   Image result for gun art                                                                                        

                                                                             

سەرچاوە:          

http://www.alebady.com/2014/11/%D9%82%D8%B5%D9%8A%D8%AF%D8   %A9-

%D9%8A%D8%A7%D8%B1%D8%A8-%D9%84%D8%A7%D8%A8%D8%AF%D9%8A%D9%84-%D8%B9%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%86%D8%AF%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D8%B3-%D9%83%D8%B0/

           

 

 

گەڕان بۆ بابەت