لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە و ئێریکا زۆر لەسەر هەستە. بە هەڵاتن بەرەو ماڵەوە دەڕوا و بیر لە مامی دەکاتەوە. هەفتەیەک لەوە پێش لەگەڵیا بە تەلەفۆن قسەی کردبوو. مامی لە ئۆسترالیا دەگەڕێتەوە و سورپرایزێکی تایبەتی لەگەڵ خۆی پێیە.
سورپرایزێک لە ئۆسترالیاوە
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
قوتابخانە تەواو بوو و ئێریکا بەپەلە کتێبەکانی خستە جانتاکەیەوە و لە پۆلەکەی هاتە دەر. ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە و ئێریکا زۆر لەسەر هەستە. بە هەڵاتن بەرەو ماڵەوە دەڕوا و بیر لە مامی دەکاتەوە. هەفتەیەک لەوە پێش لەگەڵیا بە تەلەفۆن قسەی کردبوو. مامی لە ئۆسترالیا دەگەڕێتەوە و سورپرایزێکی تایبەتی لەگەڵ خۆی پێیە.
ئێرکا زۆر خۆشحاڵە و بیر لە سورپرایزەکە دەکاتەوە.
"رەنگە تەختەی شەپۆل سواری بێ. زۆر خۆشە. جا دەبێ خۆم فێرکەم چۆن بەسەر شەپۆلەکاندا سواری بم."
"رەنگە چەرەساتی ئۆسترالیا بێت. دەتوانم هەموو رۆژەکە دابنیشم و چەرەسات بخۆم!"
" یان رەنگە کانگۆرۆ بێت. ئەگەر وا بێ خۆش نیە. ژوورەکەم ئەوەندە گەورە نیە بتوانم رایگرم."
ئێریکا سەرئەنجام دەگاتەوە ماڵ. دایک و باوکی و هەروەها مامیشی لەوێن. زۆر خۆشحاڵە چاوی بە مامی دەکەوێ. باوەش بە مامی دا دەکا و لەخۆشیا هەردووکیان هەڵدەخەنەوە.
ئێریکا دەپرسێ: "مامە،... مامە گیان! چیت لە ئۆسترالیاوە بۆ هێناوم؟"
مامی بزەیەکی دێتێ و دەڵێ: "مامۆژنێکی ئۆسترالیاییم بۆ هێناوی!"