حسێن پەناهی، بە پەیامبەری تەنیایی ناسراوە، نووسینەکانی سەر بە هیچ قوتابخانەیەکی باوی ئەدەبی هاوچەرخ و کلاسیک نییە، ئەو ژیانی ڕۆژانە، ئازەرەکان، شادییەکان دەکات بەداهێنانی ئەدەبیی. ئەم نووسەرە لە پڕخوێنەرترین نووسەرەکانی ئێرانی ئەمڕۆیە.

 

توانا ئەمین (پەناهی)ی کرد بە کوردی

بە پەیامبەری تەنیایی ناسراوە

کتێبخانەی یادگار نوێترین بەرهەمی وەرگێڕدراوی نووسەر و وەرگێڕی کورد (توانا ئەمین)‌ی بە ناونیشانی (ئەڤینم خۆش دەوێت، بەڵام لە ژن دەترسم!) بڵاوکردەوە.

وەرگێڕ لەبارەی ئەم کتێبەوە گوتی: "ئەم کتێبە گوڵچنێک لە جوانترین شیعر و نووسین و گفتوگۆکان و هەروەها ژیانی هونەرمەند و شاعیری ئیرانی حسێن پەناهی."

حسێن پەناهی، بە پەیامبەری تەنیایی ناسراوە، نووسینەکانی سەر بە هیچ قوتابخانەیەکی باوی ئەدەبی هاوچەرخ و کلاسیک نییە، ئەو ژیانی ڕۆژانە، ئازەرەکان، شادییەکان دەکات بەداهێنانی ئەدەبیی.. ئەم نووسەرە لە پڕخوێنەرترین نووسەرەکانی ئێرانی ئەمڕۆیە.

 

هەرچی وەرگێڕی ئەم کتێبەشە، توانا ئەمین، نووسەرێکی تاراوگەنشینی کوردە و زیاتر لە ١٥ کتێبی لە بوارەکانی: چیرۆک، لێکۆلێنەوەی ئەدەبی، وەرگێڕاندا هەیە.

 

دسته: هەواڵی هونەری
بازدید: 988