ما 4136 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

زانیاری دروست، کرداری دروست
لە نەریتی سۆقراتی دەگوترێ زانیاری دروست دەمانگەیەنێتە کرداری دروست. ئەم بۆچوونە بۆچوونێکی کۆنە و گەلێک کەس باوەڕی پێی هەیە. بەڵام پرسیار ئەوەیە داخۆ زانیاری دروست هەمیشە دەمانگەیەنێتە کرداری دروست؟
 
ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە بە سەردەمی زانیاری دەژمێردرێ و بەم پێیە چاوەڕوانیی ئەوە دەکرێ کە کرداری مرۆڤەکان لە زۆرترین ئاستدا کردارێکی لەجێی خۆ بێت، بەڵام زۆر جار پێچەوانەی ئەمە روودەدات. هۆکار چییە؟
 
رەنگە هۆکارەکان ئەمانە بن:
ـ هەموو زانیارییەکان زانیاری دروست نین و دۆزینەوە راست لە ناڕاست ئەستەم بووە،
ـ زانیاری تەنیا فاکت نیە، بەڵکو لێکدانەوەی فاکت خۆی بەشێکی گرینگی گەیشتنە بە زانیاری دروست،
ـ لێکدانەوەی زانیاری زۆر جار پشت ئەستوورە بە حەز و خەونەکانی مرۆڤەوە، بۆیە زۆر جار ئێمە نەک لە فاکتەکانەوە بەڵکو لە حەزەکانمانەوە مامەڵە لەگەل فاکت دەکەین،
ـ لێکدانەوەی زانیاری پێویستی بە فەزای دیمۆکراسیانە و حوزوری خەڵکی پسپۆر هەیە. کەواتە لەو شوێنانەی ئەم دوو لایەنە بزرن، دەکرێ فاکت کەڵکی نابەجێی لێوەربگیردرێ،
ـ لێکدانەوەی فاکت پێویستی بە دیالۆگ هەیە،
ـ لە جیهانێکدا کە دام و دەزگا دیماگۆگییەکانیش رۆڵی کاریگەریان هەیە، فاکت بایەخی پێویستی خۆی زۆر جاران لەدەست دەدا.
 
نەریتی سۆقراتی لەم بارەیەوە خۆی لە خۆیدا نەریتێکی دروستە، تەنیا ئەوەندەی کە گەیشتن بە کرداری دروست، رەوتێکی راستەوخۆ نیە لە فاکتەوە بۆ کرداری دروست، بەڵکو ئاڵۆزترە لەوەی لە هەنگاوی یەکەم دا خۆی دەنوێنێ.
 
سایتی قەلەم
٥ نۆڤێمبری ٢٠١٧
Bilderesultat for sokrat

گەڕان بۆ بابەت