ما 4500 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خاوەنی هیچ نین

مرۆڤ وەک هەموو بوونەوەرانی رووی گۆی زەوی بە بێ ئیزنی خۆی هاتووەتە دونیا و ژیانی پێ بەخشراوە. بوونەوەرەکان هەموویان لە یەک خولقێنەر بەدیهاتوون و دایکی هەموویان، یان خاوەنی هەموویان گۆی زەوییە. ئەڵبەتە لێرەدا بەو سەرنجەوە کە زەوی خۆیشی بەشێکە لە گشتیەتی بوون. بوونەوەران و زەوی، بازنەیێکی بچوکی بوونن.

 لەم بازنە بچوکەدا ئێمە لەو روانگەوە دەڕوانینە خولقەت و بوون کە هەموو بوونەوەرانی سەر زەوی لە دڵی زەوی دەرهاتوون و دوواتر دەبنەوە بە بەشێک لە خۆڵی زەوی. هەر کوێی ئەم خۆڵی زەوییە پێی لەسەر دادەنین رۆژێک بەشێک لە جەستەی حەیوانێک یان گوڵ و گیایێک بووە و دەیشبێتەوە بە بەشێک لە جەستەی ئینسانێک یان گوڵ و گێایێک کە ئەویش بە شێوەیێکی تر دەبێتەوە بەشێک لە جەستەی بوونەوەرەکانیتر.

ئێمەی بوونەوەرانی رووی زەوی هەموومان لەیەک سەرچاوە هاتووین و ئەو سەرچاوەیە (زەوی)، خاوەنی هەموومانە. ئەمەش یانی ئەوەی کە لە راستیدا ئێمە هیچمان خاون هیچێک نین. بەڵام ئینسان بەو پەڕی لەخۆباییبوونەوە خۆی کردوەتە خاوەن هەموو شتێک، تەنانەت خۆی بە خاوەنی گیانلەبەران و بوونەوەرانی تریش دەزانێت! بە بێ بیرکردنەوە لە ئاکامەکەی بە دڵی خۆی دەست لە بوون و ژیانیان وەردەدات. جگە لە هەمووی ئەمانە هەر لەسەر بنەمای ئەم لەخۆباییبوونە و خۆ بە خاوەنزانینەیە کە تەماحێکی بێ کۆتایی لە خۆیدا چاندووە کە بووەتە هۆی هەموو شەڕ و ئاگرباران و وێرانکاریێک، هەم بۆ خودی مرۆڤ و هەم بۆ باقی بوونەوەرەکانی تر و هەر وەها بۆ دایکی راستەقینە و خولقێنەر و خاوەنی حەقیقی ئینسان، واتە سروشتیش. "ئێرلێند لۆێ" نووسەری نۆروێژی لە بەشێک لە  رۆمانی "دۆپلێر"دا ئاماژە بەم بابەتە دەکات و دەڵێت:

"کرین و فرۆشتن هەڵەیە، چون ئێمە خاوەنی هیچ شتێک نین ، ئەوەی هەمانە هی هەموومانە، هی خوشک و براکانیشمان یانی دار و گوڵ و گیا و حەیوانەکانیشە. ئێمە تەنیا دەتوانین شتەکانمان پێکەوە ئاڵوگۆر بکەین. خاوەنی گشتمان زەوییە."

سایتی قەڵەم

 

١٠ نۆڤێمبری ٢٠١٧

Bilderesultat for dionysus

گەڕان بۆ بابەت