لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
دایکی لیو کەیکەکە قاش دەکا و بە هەر کامەیان قاشێک دەدا. شۆن یەکەم کەسە بەری دەکەوێ. سەرەتا زۆر خۆشحاڵە، بەڵام پاش ماوەیەک رەنگی روخساری شین هەڵدەگەڕێ و رادەکاتە دەرەوە. کاتێک دەگەڕێتەوە هەر هەموویان بە سەرسوڕمانەوە لێی دەڕوانن. لیو لێی دەپرسێ: "شون، حاڵت باشە؟ ئەمشەو لە خۆت ناچی!"
شۆن و کەیکی رۆژی لەدایکبوون
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
شۆن حەزی لە خۆراکە. ئەو حەزی لە میوە و لە سەوزیجاتە. حەزی لە نان و لە کەیکە. حەزی لە ماسی و لە شیرەمەنییە. حەزی لە گۆشتە. شۆن هەموو شتێ دەخوات!
رۆژێ دەچێ بۆ میوانی. جەژنی لە دایکبوونی هاوڕێکەی 'لیو'یە. ئەو شەوە لەگەڵ هاوڕێکانی خۆشیان لێدەگوزەرێ. بە سەما و شتی خۆشەوە سەرقاڵن.
لە کۆتایی شەودا دایکی لیو بە کەیکێکەوە دێت. هەموویان خۆشحالن وحەزیان لە کەیکی شیرینە. شۆنیش خۆشحاڵە. ئەویش حەزی لە خۆراکە!
دایکی لیو کەیکەکە قاش دەکا و بە هەر کامەیان قاشێک دەدا. شۆن یەکەم کەسە بەری دەکەوێ. سەرەتا زۆر خۆشحاڵە، بەڵام پاش ماوەیەک رەنگی روخساری شین هەڵدەگەڕێ و رادەکاتە دەرەوە.
کاتێک دەگەڕێتەوە هەر هەموویان بە سەرسوڕمانەوە لێی دەڕوانن. لیو لێی دەپرسێ: "شون، حاڵت باشە؟ ئەمشەو لە خۆت ناچی!"
شون بە سەرسوڕمانەوە وەڵام دەداتەوە: "لیو بۆچی؟ بۆچی وا دەڵێی؟"
لیو دەڵێ: "چونکە تۆ حەزت زۆر لە خۆراکە و قەت لە دەست خواردن هەڵنایەیت."
شون دەڵێ: "راست دەکەی لیو. من حەزم لە خۆراکە، بەلام ئەم کەیکە خۆراک نیە!"
سەرچاوە:
http://www.really-learn-english.com/english-short-stories-level-03-story-05.html