ما 11251 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە سوییدیەوە: رەسوڵ سەفەریانی

 

پورم دەڵێت "ئۆی سپاس" و پاشان دەستدەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکی بێتامی ئەوەیکە چۆن ئەو بلوزەی لە دوکانێکی دەستی دوودا دۆزیوەتەوە و کرێویەتی بە بیست کرۆن. قسەکەی لە پارچە گۆشتیکی قۆڕ و بیتام دەکا کە هیچ بە من نابەخشیت.

 

چرپەکان

نووسەر: ریکارد ئولسون

لە سوییدیەوە: رەسوڵ سەفەریانی

پێدەکەنم و یاری لەگەڵ دەکەم. لە گوزەری ساڵەکاندا فێربووم خۆبگونجێنم. دووڕییانی هەڵبژاردن: خۆگونجاندن، یان خۆداخستن. هەمووان خەریکی شانۆگەرین و، دەمامکیان پێوەیە. ئەو ژنەی وا منی بوو ساڵرۆژی لەدایک بوونیەتی.

خوشکە گەورەکەم دەڵێت: "سڵاو پوورە 'گێرترود' گیان. بلوزەکەت چەندە جوانە؟"

پورم دەڵێت "ئۆی سپاس" و پاشان دەستدەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکی بێتامی ئەوەیکە چۆن ئەو بلوزەی لە دوکانێکی دەستی دوودا دۆزیوەتەوە و کرێویەتی بە بیست کرۆن. قسەکەی لە پارچە گۆشتیکی قۆڕ و بیتام دەکا کە هیج بە من نابەخشیت.

عارەق فریودەرە. پیاو دەتوانێت لە هەموو شوێنە شاراوەکانی ئەم ماڵەدا کە ئەو پێی وایە کەس پێی نایزانێت، عارەق بدۆزێتەوە.

بەڵام من دەزانم. کەسێک چرپاندی بە گوێمدا. کاتێک ئەو پیاوە بە گوێمدا شتێک دەچرپێنێت، من بە دڵ گوێی لێدەگرم. دەزانم دووایی بەکەڵکم دێت.

عارەق وا دەکات من باشتر ببیستم.

ئەبێ ئەمشەو شتیک لە بەرانبەریدا بکەم. من نامەوێ دیسان لە شێتخانە دەرگام بەسەردا داخرێت. وەک لە ناو نەشئە و خوماریدا دەخولێمەوە و گوێدەگرم، بەدوایدا دەگەڕێم. ئیتر گوێ نادەمە نیگاکان. لە دووای ئەمشەو رادەبم و، ئیتر پێویست ناکات پارچەگۆشتەکەم بۆ گرینگ بێت.

وەکو سەگێک ئاو بە دەموفڵچما دەتکێت و، بە نێو ماڵەکەدا دەگەڕێم و گوێ هەڵدەخەم. هەموو شتێک وەک مژ وایە.

هەوڵدەدەم پەیامی پچەکەرەکە بۆخۆم بڵێمەوە.

تەم و مژ.

لەپردا دێمەوە هۆش. دەوروبەرم پڕە  لە خەڵک کە شێتانە هاواردەکەن. "ئەوە چیت کرد؟"، "خۆت دەربازکە!"

من چەقۆیێک بە دەستمەوەیە. بەقووڵی رۆچووەتە نێو قوڕگی پورە 'گێرتود' و ئەویش قرخەی دێت.

ئایا ئێستا من سەردەکەوم و بەرز دەبمەوە؟

گوێ هەڵدەخەم بۆ جوابی دەنگی شەیتان، بەڵام ئەو رۆیشتوە. لە دورەوە دەنگی ئاژیرەکان دێت.

بەلەعنەت بیت دیسان فریوت خوارد!

 

Bilderesultat for psykopat

 

سەرچاوە:

http://noveller.eu/om/novell-pa-engelska/

 

 

گەڕان بۆ بابەت