ما 3392 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەرەڕۆیی و یاسا
بەکارهێنانی هێز بە بێ پشتیوانی یاسا، بە مانای سەرەڕۆییە. بەڵام ئەم رستەیە خۆی لە خۆیدا هێشتا ناکامڵە. لە پاڵ ئەمەدا ئەم پرسیارە دێتە پێش کە کامە یاسا؟ واتە ئەم یاسایە تێیدا مافەکانی خەڵکی رچاوکراوە یان نا؟ بەڵام دیسان ئەمەیش خۆی لە خۆیدا خاوەن کەم و کوڕییە.
 
دیسان پرسیار ئەوەیە گەر ئەم مافانە لە یاسادا رەچاوکراون، داخۆ لە ژیانی رۆژانەدا بەڕێوە دەبرێن؟ یاخود تەنیا وشە و رستەی سەر رووبەری لاپەڕەکانن؟
 
کەواتە دەسەڵاتێک دەتوانێ بەردەوام دەسەڵاتێکی سەرەڕۆ و ئیستبدادی بێت، ئەگەر لە یاساکانیشیدا مافەکانی خەڵکی رەچاوکرابن و بەڵام بەکردەوە پراکتیزە نەکرابێتن.
 
هاوکات، پراکتیزەکردنی یاسا تەنیا پێویستی بە دەسەڵاتێک نیە کە باوەڕی بە یاساکانی خۆی بێت، بەڵکو پێویستی بە کۆمەڵگایەکی وشیار هەیە کە شارەزای مافەکانی خۆی چ لە ژیانی رۆژانە و چ تێک تەپێندراوی ناو کتێبەکانی یاسا بێت. کۆمەڵگایەک کە کاردانەوەی هەیە لە ئاست یاسا شکێنییەکان و، ئامادەیە بەربینگی دەسەڵات بگرێ کاتێک خولیای یاسا شکێنی لە مێشکی دەدات.
 
 
پراکتیزەکردنی یاسا، ئاکامی دوو رەوتە: رەوتێک لە سەرەوەو رەوتێک لە خوارەوە. هەر کامی ئەم دوو رەوتە لەق بێت، ئەوا سەرەڕۆیی، زیندوو و ئامادە لە بەردەمماندا سەما دەکا!
 Relatert bilde

گەڕان بۆ بابەت