ما 8703 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مرۆڤی مودێڕن و پێش مودێڕن
یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی مرۆڤی مودێڕن و مرۆڤی پێش مودێڕن لە یەکتر جیادەکاتەوە، باوەڕمەندبوونی مرۆڤی مودێڕنە بە ئازادی، ئەقڵ و پێشکەوتن. بە پێچەوانەی مرۆڤی پێش مودێڕن کە پێی وایە مرۆڤ نابێ دەست لە کاری خودا وەربدا، مودێڕنەکان هەوڵی گۆڕینی دونیا دەدەن.
بەڵام گۆڕینی دونیا پێویستیی بە وشیاری و بە زانست هەیە. واتە ئیرادە و خواست بە تەنیا ناتوانن ئەم ئەرکە بەدی بێنن. بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێ دونیا بگۆڕێ دەبێ 'ئەقڵ' کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی مودێڕنە حوزوری هەبێ و، بتوانێ بە ئەرکی خۆی هەستێ.
ئەقڵ کە بە کورتی بریتییە لە توانای مرۆڤ بۆ ناسینی دونیا و بە گوێرەی ئەم ناسینە داڕشتنی پلانە بۆی، دەوری سەرەکی لە پرۆژەی گۆڕاندا دەگێڕێ. هەڵبەت ئەمە بە مانای لاوازیی رۆڵی دووانەکەی تر واتە باوەڕ بە ئازادی و بە پێشکەوتن نیە. لە راستیدا ئەم سیانە تەواوکەری یەکترن و بە بێ یەکتر بێ مانان. بۆ وێنە ئەقڵ لە ئازادیدا گەشە دەکا، ئازادی گەر ئەقڵ نەبێ لەدایک نابێ و پێشکەوتنیش بە بێ ئەو دووانە مەحاڵە.
زۆر کەس هەن لەم سەردەمەی ئێمەی تیا دەژین، هەوڵی گۆڕینی دونیایان داوە، بەڵام دوواتر هەوڵەکانیان بێ سەرئەنجام بووە. دەتوانین بڵێین غیابی ئەقڵ و باوەڕ بە ئازادی دوو بنەمای گرنگی نەزۆکیی هەوڵەکانن.
مرۆڤی گۆڕانخواز، لە بنەڕەتدا مرۆڤی بیرمەندە و، بیر و زانست دەوری سەرەکی و گرینگ لە پرۆژە و پلانەکانیدا دەگێڕێ.
سایتی قەڵەم
٢٤ دێسەمبری ٢٠١٧
Bilderesultat for modernitet

گەڕان بۆ بابەت