ما 10287 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رۆحی جوان و، جەستەی ناشیرین
لە زۆربەی ئایینەکاندا، بە تایبەت لە سێ ئایینە گەورەکەی دونیا واتە ئیسلام، مەسیحی و یەهوودی، دوالیسم رەگی بەهێزی هەیە. لای ئەوان دونیا خاوەن دوو سیمایە: سیمایەکی رۆحی و سیمایەکی جەستەیی. کە لای ئەوان بە گشتی لایەنی جەستە تەقبیح کراوە و لایەنی رۆح تەقدیس.
 
دیارە ئەمە پشت ئەستورە بە کتێبەکانیان، واتە ئەوانەی کە بە گوێرەی قسەی لایەنگرەکانیان لە لایەن خوداوە نێردراوە و کەلامی ئەون.
 
بەدەر لەوەی تا ئیستا کەس نەیتوانیوە بیسەلمێنێ ئەم کتێبانە کتێبی خودان و لە لایەن ئەوەوە نێردراون و، ئەمە پتر لایەنی بڕوایی هەیە تا زانستی، قسە لەسەر ئەوەیە بۆچی لایەنی جەستەیی ئەوەندە تەقبیح دەکرێ؟
 
بێگومان ئەوە جەستەیە برسی دەبێ، داوای سێکس دەکا، پیسایی فڕیدەدا و هتد. برسیەتی و سێکس و پیساییش ئاماژەن بە کۆمەڵێک داوای جەستە کە بەشێوەی خۆبەخۆ سەرهەڵدەدەن و دەبێ دابین بکرێن، ئەگینا جەخزی ژیان چ وەک تاک و چ وەک کۆ رادەوەستێ.
 
بەڵام هاوکات ئەم داوایانە دەتوانن سەرچاوەی کۆمەڵێک کردەی مرۆڤ بن کە سنوورەکانی موراڵ تێدەپەڕینن و، ئایین گوتەنی دەبنە سەرچاوەی گوناح. لێرەوەیە لایەنی رۆحی دێتە ئاراوە بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم لایەنە جەستەییانە دابنرێ. بەرجەستەکردنی توانای رۆحی بۆ گوشین و بەرتەسککردنی لایەنە جەستەییەکان بەشێکی گرینگی پرۆژە ئایینییەکانە.
 
 
هەڵبەت پرسیار ئەوەیە کە داخۆ دەتوانرێ بە بێ دابینکردنی لانیکەمێک لە پێویستییە جەستەییەکان، لایەنی رۆحی وەها بەرجەستە بکرێ کە بتوانێ بەو ئەرکەی بۆی دیاریکراوە هەستێ؟
نیکۆس کازانتزاکیس نووسەری یۆنانی لە کتێبی 'راپۆرت بە خاکی یۆنان' لە زمانی یەکێک لە کەسایەتییەکانییەوە باس لەوە دەکا کە بۆ گەیشتن بەم مەبەستە تێرکردنی لایەنی جەستەیی خاڵێکی گرینگە. رۆح لەدووا پێناسەدا وابەستەی جەستەیە و لە زیندانی جەستە بە بێ ناسینی جەستە رزگاری نابێ!
 
سایتی قەڵەم
٢٧ دێسەمبری ٢٠١٧
 
 Bilderesultat for religion
 

گەڕان بۆ بابەت