ما 5633 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مرۆڤ و ئازار
پێش سەردەمی مودەرنیتە، کاتێک کۆمەڵگا دەیویست مرۆڤێکی یاساشکێن سزا بدات، ئازاری جەستەیی زۆری بەسەردا دەسەپاند. بەڵام لە گەڵ هاتنی مودەرنیتە و بەرجەستەبوونی تاک، ئەم یاسایە کۆتایی پێ هات و چیتر دەوڵەت و دام و دەزگا یاساییەکان مافی ئەوەیان پێنەدرا لە ئەشکەنجە وەک شێوازێکی سزا کەڵک وەربگرن.
 
واتە لەگەڵ هاتنی سیستمی سەرمایەداری و بەرجەستەبوونی 'تاک' بە پێچەوانەی سەردەمی کۆمەڵگای نەریتی کە 'کۆ' بەرجەستە بوو، وەک جاران ئەشکەنجەی جەستەیی نەما. مودەرنیتە زیاتر رێزی تاکی گرت.
 
بەڵام هاوکات، سەردەمی نوێ بە هێنانە گۆڕی تاکگەرایی Individualisme جۆرێکی تری لە ئازار هێنایە ئاراوە. بە بەرجەستە بوونی تاک و دابڕینی لەوانی تر، تاک خۆی و خۆی مایەوە و دەبا بە تەنیا دەرەقەتی زۆر شت بێت. لێرەوە ژیان بوو بە ئەرکێکی دژوارتر. بەم هۆیەوە، دەگوترێ لە سەردەمی مودەرنیتە تاکگەرایی لەگەڵ خۆی نەخۆشییە دەرونییەکانی هێنا. یان باشتر بڵێین گەلێک زیاتر پەرەی پێدان.
 
لە سەردەمی پێش مودێرن (کۆمەڵگای نەریتی)، تاک بە جەستە زۆرتر ئازاری دەبینی و لەسەردەمی نوێ بە دەروون و رۆح!
 
مرۆڤ کەی لە ئازار رزگاری دەبێ؟
 
سایتی قەڵەم
٦ یانواری ٢٠١٧
Bilderesultat for ‫بیماری روانی‬‎

گەڕان بۆ بابەت