ما 11300 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پارە و کۆمەڵگا
یەکێک لەو شتانەی مارکس لە پێناسەی کۆمەڵگای سەرمایەداری ئاماژەی پێدا، دەور و رۆڵی پارە و پووڵ بوو. لای ئەو کاپیتالیزم هەموو بایەخە نەریتییەکان تێک و مەکان دەدا و ئاداریان بەسەر پاداریانەوە ناهێڵێ. لای ئەو پارە وەها بە سەر پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ دەبێ کە هەموو شتێ دەبێ بە پارە.
 
لای ئەو بگرە پیوەندیی بنەماڵەییش دادەبەزێ بۆ پێوەندییەک پارە بڕیاری لەسەردەدا. ئەو هەروەها دەڵێ تەنانەت لەوەها کۆمەڵگایەکیشدا چیتر ئایین نابێتە سەرچاوە و پیوەری چاکە و خراپە.
 
ئەمە یەکێک لە پێناسە گرینگەکان بوو مارکس پێی گەیشت، پێناسەیەک هەنووکەیش دەخوا و بە یەکێک لە پیش بینی بنەڕەتییەکانی ئەو دێتە ئەژمار.
 
با وەک نموونە ورد بڕوانینە دەورووبەرمان. لە کۆمەڵگایەکی ئیسلامیی وەک ئێراندا 'سوو' بە پێچەوانەی دەستووری راستەوخۆی قوڕئان (گوایا لانیکەم بیست جار لەم کتێبەدا باس لە قەدەغەبوونی کراوە)، یەکێک لە پێناسە سەرەکییەکانی ئابوورییە. بۆ وێنە سیستمی بانکی رێک لەسەر ئەم یاسایە بڕێوەدەچێ!
 
بە واتایەکی تر وەک مارکس دەیگوت لۆژیکی سیستمی کاپیتالیستی لێرەدا بەسەر لۆژیکی ئایینی ئیسلام دا زاڵ دەبێ و بەدەستی خۆی یاسای خۆی پێ پێشێل دەکا.
 
پووڵ، بە داخەوە پێناسەیەکی بنەڕەتیی سەردەمە.
 
سایتی قەڵەم
١١ یانواری ٢٠١٧
 Bilderesultat for penger karikatur

گەڕان بۆ بابەت