ما 883 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

ئیستا لیسا دەیەوێ بحەسێتەوە. دەچێتە ژووری خەوەکەی. بەڵام دەبینێ زۆر شت لە سەر شوێنی نووستنەکەیەتی. منداڵەکان لەوێیان داناوە. پەتوویەکی پێویستە و منداڵەکان بۆی دێنن. دەخەوێ. ئامی و بێن لە ماڵەوەن. دایکی خۆشەویستیان پارێزگارییان لێدەکا.

 

راکە و کایە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

'لیسا' دەگەڕێتەوە ماڵەوە. باوەڕ بەوەی ناکا دەیبینێ!

منداڵەکانی، 'ئامی' و 'بێن' لە ژووری دانیشتنەکەن. بە دەوری مێزە گەورە و گران باییەکەدا رادەکەن و دەقیژێنن. زۆر حەزیان بەو کایەیە وا دەیکەن.

لیسا رادەوەستێ و سەیریان دەکا. ئەوەی دەیبینێ و دەیبیستێ ئەمەیە:

ئامی داوای بێن دەکا لە سەری راوەستێ، بەلام ئەو راناوەستێ. بێن لەڕاکردن بەردەوام دەبێ. بۆیە داواکەی ئامی دەگۆڕدرێ. ئیستا داوا لە بێن دەکا یارمەتی بدات. بێن رادەوەستێ و یارمەتی دەدا. (لیسا پێی سەیرە!)

داوا لە لیسا دەکەن یارییان لەگەڵ بکا. ئامی و بێن هاواری لێدەکەن "دایە گیان وەرە کایەمان لەگەڵ بکە!"

لیسا لەگەڵ دەکەوێ. رادەکەن و کایە دەکەن. هەر هەموویان یارییەکەیان زۆر پێ خۆشە. ئامی بێن ماچدەکا. بێن ئامی ماچ دەکا. هەدووکیان لیسا ماچدەکەن.

ئیستا لیسا دەیەوێ بحەسێتەوە. دەچێتە ژووری خەوەکەی. بەڵام دەبینێ زۆر شت لە سەر شوێنی نووستنەکەیەتی. منداڵەکان لەوێیان داناوە. پەتوویەکی پێویستە و منداڵەکان بۆی دێنن. دەخەوێ. ئامی و بێن لە ماڵەوەن. دایکی خۆشەویستیان پارێزگارییان لێدەکا.

بەڵام راوەستە! ئەو زرمە ناخۆشە چییە؟ مێزە گەورە و گران باییەکەیە وەردەگەڕاوە! ئەو مێزەی کەس نیە بیپارێزێ...

 BoyGirl

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت