ما 3535 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هەڵبژاردن و بەرژەوەندی
کاتێک بەناو کتێب و نووسراوەکانی نووسەران، فیلسووفان و ئەدیبان دا تێدەپەڕین، بە توش گەلێک تیۆر، رستە و بۆچوونی جوانەوە دەبین. جاری وایە هەست دەکەین رەد کردنەوەی هەر کامیان ئەستەمە. تەنانەت ئەوەندە جوان شیکراونەتەوە کە ئەگەرچی لە گەڵیا نین، بەڵام بۆیشمان ئاسان نیە بڵێین وانیە و ئەوسا بمانەوێ رەدی بکەینەوە!
 
هەمیشە وەهایە کە لەناو ئەم تیۆر و بیرو بۆچوونە جیاواز و دژبەیەکانەدا بە هەندێکیان نزیکترین. هۆکارەکەی چییە؟ یەکێک لە هۆکارەکان، حەز و خواست و بەرژەوەندییە. هەندێکیان بەرژەوەندیی ئێمە دابین دەکەن بۆیە هەڵیاندەبژێرین و بگرە تا دووا وزەمان بەرگریشی لێدەکەین.
 
لەم بارەیەوە نموونە دەتوانێ ئەرەستو و ئیفلاتون بن وەک وەک دوو بیرمەندی ناکۆک سەبارەت بە زۆر شت. بۆ وێنە ئیفلاتون ئایدیا بە ئەسڵ وەردەگرێ و، ئەرەستو شتەکان کە تاکن و لێک جیاوازن. یان ئەرەستو پێگەی ژن خوارتر لە پیاو دادەنێ وکەچی ئیفلاتون سەبارەت بە ژن روانگەیەکی مودێڕنی هەیە و لە باری توانا زەینی و فکرییەکانەوە جیاوازی لەنێوان ژن وپیاودا نابینێ.
 
کاتێک دەمانەوێ هەڵبژێرین بە رای کامیان نزیکترین، بێگومان کەسی ئایینی بۆ وێنە لە ئایدیای ئیفلاتون نزیک دەکەوێتەوە و هاوکات سەبارەت بە ژن لە بیروبۆچوونی ئەرەستو! لەبەر ئەوەیکە ئایدیا دەتوانێ سەلمێنەری خودا بێت و باوەڕ بە ئاستی خوارەوەی ژنیش نیشاندەری ئەو بۆچوونەی ناو ئایینە تاک خوداییەکان کە هەمیشە رۆڵی یەکەم بە پیاوان دەدا. لێرەوە دەبینین کەسی ئایینی بە گوێرەی قازانجی ئایینەکەی هەڵدەبژێرێ، ئەگەرچی جاری وایە لە نێوان فیلسووفەکانیش دا دەست دەداتە گوڵبژێرکردنی هەندێ بۆچوون بە بێ ئەوەی گشتیەتی سیستمی فیکریی یەک فیلسووفی قبوڵ بێت.
 
سایتی قەڵەم
١٨ یانواری ٢٠١٨
Bilderesultat for valg og interesse

گەڕان بۆ بابەت