ما 1770 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 حشمهت خوسرهوی

 شرۆڤهدهکرا بهرنامه ههیه کۆماری ئیسلامی برۆخێنرێت و باشووری کوردستانیش ببێت به دهوڵهت. زۆربهی خویندنهوهسیاسییهکانی سهرکردهو چاودێر و راوێژکارانی کورد ئهوهبوو ترامپ له ههژموونی خوازیی تاران له بهغداد نیگرانه و ههر بۆیه رۆژی کورد هاتووه

 

فاكتهرهکانی کریسی سیاسی و ئابووری له ههرێمی کوردستان و مۆدێلی چارهسهری

 

حشمهت خوسرهوی، خوێندکاری ماستهر له بهشی زانسته سیاسییهکان له زانکۆی ( لینشۆپینگ) -سوێد

یاسای نهوت و غاز له ههرێمی کوردستان و پرسی گهندهڵی

مانگی ئاگوستی ٢٠٠٧ پارلمانی کوردستان  له ژێر بیانوی ئهوهیکه ئهو کونتراکتهی که پێشتر له لایهن وهزیری نهوتی عێراق ئیمزا کراوه، کونتراکتێكه که له سهر بنهمای یاسایەکی کۆنی سهردهمی رژێمی سهددام نووسراوه. ههر بۆیه  دهسهڵاتدارنی ههرێمی کوردستان یاسای نهوت و غازییان پهسهند کرد. ئهوه بوو که حکوومهتی ههرێمی کوردستان به مهبهستی دهرهێنانی نهوت و دانانی پاڵاوگه، دهستیکرد به نووسینی کۆمهلێک کونتراکت له گه ڵ کۆمپانیا بیانیهکان بۆ وێنهکۆمپانیای نروژی، کانادایی، تورکی و ههروهها ئهمریکی. کۆمپانیای(EXXON)  ی ئهمریکی یهکیک لهو کۆمپانیانه بوو که سهرۆکهی واته(Rex Tillerson) ، وهزیری دهرهوهی ئێستای ئهمریکایه.

ههرێمی کوردستان له کاتێکدا یاسای نهوت و غازی له پارلمانی کوردستان دهرکرد که  نهفسی ئهو کارهو پێدانی ١٠ له سهدی سههمی نهوت بۆ بارزانی و پارتهکهی به پێچهوانهی مادهکانی ١١١ و ١١٢ی دهستووری عێراقه.له مادهی ١١١ له دهستوری عێراقدا بهم جۆره هاتووه:

" سهرمایه یان داهاتهکانی نهوت و غاز هی ههمووانه " واته:

" ”By all the people of Iraq[1]

یان له مادهی ١١٢دا وا هاتووه:

" پێوێسته داهاتهکان به پێ بهش یان سههم دابهش بکرێن و تهنانهت بهشی ئهو ههرێمانهش بدرێت که نهوتیان نیه"[2]

ههر بۆیه له ژێر روشنایی ئهو مادانهی سهرهوه حوکوومهتی بهغدا پێ وابوو که گڕیبهسته نهوتیهکانی ههرێمی کوردستان له گهڵ کۆمپانیا بیانیهکاندا نایاساییه و تهنانهت کاتی خۆی حکوومهتی بهغداد ههڕهشهی لهو کۆمپانیانهی کردبووکه ئهگهر گرێبهستهکانیان له گهڵ حکوومهتی ههرێمی کوردستان ههڵنهوشێننهوه ئهوه دهیانخاته لیستی ڕهشهوه. ههروهها بهغدا ههڕهشهی ئهوهشی دهکرد که ئهو ده ملیارده دۆلارهی که وهکوو بووجه دەدرێت به ههرێمی کوردستان قهتی دهکات.

حکوومهتی ههرێمی کوردستان نهک گوێ به ههڕهشهکانی بهغدای نهدا، بهڵکوو له رێگای تورکیهوه دهستیکرد به فرۆشتنی نهوتی ههرێم و له ههمووی مهترسیدار تر ئهوه بوو که حکوومهتی ههرێم یاسایهکی دیکه ی دهرکرد و مالکیهتی سهد له سهدی دا بهکومپانیا بیانیهکان. فرۆشتنی نهوت به شێوهی راستهوخۆ تهرافیکیکی گهورهی له نێوان پارێزگاکانی ههرێم  و وڵاتانی جیران به تایبهتی تورکیهدروست کرد و بهم جۆره حوکمڕانی ههرێمی کوردستان بێمنهت بوو بهرانبهر به بهغدا و بازارێکی گهورهی ئابووری بۆ خۆی ساز کرد بێ ئهوهی به شێوهێکی ئهقڵانی بیر  له دهرئهنجام یان کونسکڤسهکانی ئهم کاره بکاتهوه.

ئنینگمار کاڵسوون و ئیدریس ئهحمهدی  سهبارهت به ههیف و مهیل کردنی داهاتهکانی نهوت له ههرێمی کوردستان بۆچوونیکی تا ڕادهێک هاوبهشیان ههیه. ههردووکیان پێیان وایه که داهاتهکانی نهوت له لایهن حیزبهدهسهڵاتدارهکانهوه مۆنۆپوڵ کراوه و زۆرتر بۆ مهبهستی تایبهتی خۆیان و حیزبهکانیان کهڵکی لێ وهردهگرن.

ئینگمار دهلێ که ساڵی ٢٠١٣ دهرامهتی نهوت گهیشتووته زۆرتر له یهک میلیارد دولار و تهنانهت به شێوهێک کاریگهری کردبووه سهر بهشی گشتی (Public sector)که کارمهندهکانی ئهو بهشانه کرابوون به کهرهستهێک بۆ کڕینی دهنگ و دانی پاداشت به خزمو کهسوکارهکانیان.[3]

له لایهکی دیکهوه ئیدریسی ئهحمهدی بهم جۆره باس له تهخشان و پهخشان به داهاتهکانی نهوت له ههرێمی کوردستاندا، دهکات:

" پارهی نهوت له لایهن پارتی دێموکراتی کوردستان و یهکیتی نیشتمانییهوه کونتروڵکراوه به جۆرێک له رێگای دامهزراندنی خهڵکانێکی زۆرهوه له بهشه گشتییهکان ههوڵی کڕینی وهفاداری یان متمانهی سیاسی بۆ خۆیان دهدهن.  ههروهها زۆر جار ڕهخنه له دهسهڵاتداران دهگرن له بهر مەسەلەی گهندهڵی، خراپ به کار هێنانی دهسهڵات و کهڵک خراپ وهرگرتن له مودیرییهت. "[4]

جێگای باسه که حوکـمڕانی هەرێمی کوردستان له گهڵ ئهوهدا توانیویهتی له رێگای بهندهری جیهانی تورکیهوه نهوتی ههرێم ههناردهی دهرهوهی وڵات بکات، بهڵام به هۆی بهستراوهیی زۆرتر له ٩٧ له سهدی بهشی گشتی به داهاتهکانی نهوتهوه ، حوکـمڕانی دووچاری قهیرانێکی ترسناکی ئابووری کردووه. کاتی خۆی قوباد تاڵهبانی جێگری نیچیرڤان بارزانی سهرۆک وهزیرانی حوکوومهتی ههرێمی کوردستان ئهو قهیرانه ئابوورییهی  به "  سونامی ئابوری" شوبهاند.[5] لهههمووی ترسانکتر ئهوه یه که نهوت تاکوو ئێستا به یهکهمین یان سهرهکی ترین داهاتی حکوومهتی ههرێم دێته ئهژماردن. له حاڵێکدا له چوار مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ ئیتر حکوومهتی فهرمانڕهوا توانای ئهوهی نیه که مووچهی  مووچهخۆران بدات. له مانگی یهکی ٢٠١٦ له رێگای کهمکردنهوهی مووچهکان ههوڵ درا که به قهوڵی قوباد تاڵهبانی لهو سونامیه ئابوورییه رزگاریان بێت ،بهڵام تاکوو ئێستا نهتوانراوه چارهسهرییکی  ریشهیی بۆ کێشهی ئابووری ههرێم بدوزرێتهوه. ئهمه بۆ خۆی جۆرێکه له شکستی حوکمڕانی، به ڵام حکوومهتی ههرێم ناویرێت دان به شکستی خۆیدا بنێت، بهڵکوو ههر جارێک به قهوڵ و بهڵێنی سهیر و سهمهره فریوی هاووڵاتی دهدهن.

پرسی گهندهڵی (Corruption)و كاریگه رییه كانی له سهر ئابووریی ههرێمی کوردستان

پرسی گهندهڵی لهههرێمی کوردستان گهیشتوته ئاستێک که سهرۆکی پارلمانی کوردستان ، یوسف محهمهد سادق له رۆژی ٩ی دسامبر واته رۆژی جیهانی

بهرهنگاربونهوهی گهندهلێ بهم جۆره باس له مهترسیهکانی گهندهڵی لهههرێمدا دهکات:
"
فهساد لهههرێمی كوردستان گهیشتۆتهتروپكی  تێكدانی كۆی ژیانی سیاسی و ئابوری و  ئهمنیی ههرێم, بهڕادهیهك كهئێستا مافیاكانی گهندهڵی حوكمی ههرێم دهكهن.
گهندهڵی لهكوردستان نهك تهنها بوهتههۆی بهههدهردانی دهیان ملیار دۆلاری سامانی گشتی, بهڵكو بوهتههۆی نغرۆ كردنی ئابوریی ههرێم لهقهرزی ناوخۆیی و دهرهكی.
ئهركی جهنگی سهرهكیی و ههنوكهیی  ههمو ئهوانهی لهگهندهڵی نهگلاون, ڕێبهرایهتی كردنی خهڵكی كوردستانهلهڕوبهڕوبونهوهی مافیاكانی گهندهڵی بهههمو شێوازێك.
لهههر شوێنێك لهدونیادا بكرێت دهبێت بهدوای گهندهڵكارانی ههرێم و بهدادگایی گهیاندنیان بچین مادهم لهههرێمدا ئهم كارهئهستهم بێت.
پێشم وایهئهم حكومهتهی ئێستا بههیچ شێوهیهك ناتوانێت دژی گهندهڵی بوهستێتهوهو چاكسازی بكات, چونكهبهشێكی زۆریان خۆیان لهگهندهڵی گلاون و , حكومهت خۆی بهرپرسیارهلهبههەدەردانی سامانی گشتی.
ئهو ئیلتیزامهگهورهئابورییانهی ئهم حكومهتهلهسهر گهلی كوردستان دروستی كردووه‌, ههرگیز پێی جێبهجێ ناكرێت.
بۆیهباشترین كارێك كهئهم حكومهتهبیكات داننانهبهشكست و, ههڵگرتنی بهرپرسیاری و وازهێنانه‌.
كاتی چاوهڕێ كردن لهكۆتایی نزیك بوهتهوهو ئیتر كاتی ههنگاوی كرداریی خێرایه‌, وهگهرنا ژیانی خهڵك و قه‌واره‌ی ههرێم لهمهترسیدایه‌".[6]

کهمپینی نهتهوهیهکگرتووهکان بۆ بهرهنکاربونهوهی گهندهڵی(United against corruption)بهم جۆره پێناسهی گهندهڵی و مهترسییهکانی بۆ سهر کۆمهڵگه دهکات:

"فهساد یان گهندهڵی تاوانێکی جیدییه که دهتوانێ پێش به گهشهی کۆمهڵایهتی و ئابوری ههر کۆمهڵگهێک بگرێت. که‌مپینی بهرهنگاربونهوهی گهندهڵی هوشدار دهدات که گهندهڵی کاریگهرێیکی خراپی دهبێت له سهر بهشه جیاجیا کانی ههر وڵاتێک بۆ وێنهبهشهکانی خوێندن، تهندروستی، ئهداڵهت، دیمۆکراسی، دهوڵهمهنی یان ئابورییکی باش".[7]

به پشت بهستن به قسهکانی سهرۆکی پارلمانی کوردستان و ئهو پێناسهیهی سهرهوه بۆ مهترسییهکانی گهندهڵی له سهر کۆمهڵگه، پێویسته له سهر حوكـمڕانی ههرێمی کوردستان که به شێوهیەکی زانستی لهگهڵ دیاردهی گهندهڵی بهم ههموو جۆرهکانیهوه ههڵسووکهوت بکهن.

حوکمڕانهکانی ههرێمی دهتوانن بۆ وێنه له ئهزموونی وڵاتانی ئسکاندیناڤیای بهتایبهتی وڵاتی دانیمارک یان فینلهند بۆ چۆنیهتی دانانی میکانیزمی زانستی به مهبهستی بهرهنگاربونهوهی گهندهڵی کهڵک وهربگرن. بۆیه دهڵێم دانیمارک  و فینلهندچونکه به پێ لێکولێنهوهیکی زانستی  له بارهی پلهبهندی  وڵاتهکان  و رێژهی گهندهڵی له کۆی  ١٧٦ وڵاتدا ،  دانیمارک و فینلهند دوو لهو وڵاتانه که ساڵی ٢٠١٦  ک کهمترین گهندهڵی تێدا دهکرێت.[8]

کێشهکانی نێوان ههولێر و بهغدا له سهر پرسی کهرکووک

کهرکوو ک به شارێکی ئستراتیژی  یان ژئوپۆلۆتیک و دیفکتو دهناسرێت. ههم له رووی ئابوورییهوه گرنگه و ههمیچ له رووی ژئۆپۆلتیکهوه.  بهڵام ڕهنگه گرنگترین فاکتهری ئستراتیژی کهرکووک له بەر سهرچاوه سروشتیهکانی بێت بۆ وێنه نهوت. جێگای ئاماژهپێکردنه که پارێزگای کهرکووک شهش له سهدی  پاشکهوتی نهوت و غازی جیهان و چل له سهدی عێراق پێکدههێنێت.[9]

هاوینی ٢٠١٤  به هۆی شهڕی داعش و کشانهوهی هێزه عێراقیهکان له و ههرێمه ، کوردهکان توانییان کونتروڵی تهواوی کهرکووک و تهنانهت کێڵگهنهوتییهکانیشی بکهن. کونتروڵی کهرکووک له لایهن کوردهکانهوه نهک به تهنیا بهغدادی نیگران کرد ،بهڵکوو وڵاتانی چواردهوری کوردستانیشی لهوانه ئێران و تورکیه به تهواوی بێزاربوون لهو دیفکتویهی که بۆ کورد پێکهاتبوو. له و بهینهدا ئێران زۆرتر له تورکیه نگران بوو . تورکیه زۆر بهئاشکهرا نگرانیهکانی خۆی پیشان نهدهدا که ئهمهش  ڕهنگه لهبهر ئهوهبووبێت که زۆربهی نهوتی کێڵگهنهوتییهکانی کهرکووک له رێگای ههرێمی کوردستانهوه بهڕیدهکرا بۆ بهندهری جیهان له و وڵاته.

حکوومهتی عێراق و حهشدی شهعبی له شهوی ١٦ ی ئوکتوبر به بێ بهرگرییهکی ئهوتۆ دهستیان گرت بهسهر کهرکووکدا. له و کاته تا ئێستا حیزبه دهسهلاتدارهکان ههر کامیان یهکتر به خهیانهتکار تاوانبار دهکهن له سهر پرسی کهرکووک.

له راستیدا داگیرکرانی کهرکووک له لایهن  حکوومهتی عێراق و حهشدی شهئبیهوه راست لێدان بوو له شاڕهگی ئابووریی ههرێمی کوردستان که له هاوینی ٢٠١٤ تواییبوو به هۆکاری شهڕی دژی داعش کونتروڵی کێلگه نهوتییهکانی کهرکووک بکات.

حکوومهتی بهغدا زۆر به باشی لهوه تێگهیشتبوو که بۆ ئهوهی حوکـمڕانی ههرێمی کوردستان به چۆکا دا بێنیت و به تهواوی رهقیبهکهی واته حیزبی دهسهڵاتدار واته پارتی دێموکراتی کوردستان گۆشهگیر و فهلهج بکات، دهبێ پێش به ناردنی نهوتی کهرکووک بۆ بهندهری جیهانی تورکیه بگرێت. بۆ ئهم کارهش بهغدا به باشی کودهکانی حوکـمڕانی ههرێمی خوێندبووهوه. ئهوان چاک دهیانزانی که ههرێم له ناوخۆدا له گهڵ کۆمهڵیک کێشهێ سیاسی، ئابووری و کۆمهڵایهتی بهرهوروون. ئهوان دهیانزانی که خاڵه لاوازهکانی نێوان دوو حیزبه دهسهڵاتدارهکهی ههرێم کامهیه. به گشتی ئهوان ههم له رووی (Rational Choice) یان ههڵبژاردهیئهقلانیه وه و ههمیش له رووی  (Realism) یان ریالیستیهوه  له بارودوخهکه و دهرئهنجامهکانی تێگهیشتبوون.‌‌

له ١٦ ئوکتوبردا حکوومهتی عیبادی به ئامانج وپلانهکانی خۆی گهیشت وکوردیش ئهم کارتانهی خوارهوه ی له دهستچوو:

١.دۆڕاندنی گهورهترین سهرچاوهی داهات واته کێڵگه نهوتییهکانی کهرکووک.

٢.له دهستدانی خاکێکی زۆر که به خوێن وسهرمایهی ئینسانی ئازادکرابوون.

٣.شکاندنی روومهتی هاووڵاتی وتاکی کورد.

٤.دروست کردنی کێشه ی قووڵ له نێوان دوو حیزبهدهسهڵاتدارهکه.

٥.. ئاوارهبوونی زۆر هاووڵاتی له شاری کهرکووک وخورماتوو وشوێنهکانی دیکه.

٦.دروست کردنی بێ متمانهیی سهبارهت به حوکمڕانی ههرێمی کوردستان ههم له ناوخۆی ههرێم وههمیچ له جیهان.

٧.بههێز کردنی دهسهڵات وههژموونی کۆماری ئیسلامی له عێراق وبه تایبهتی کهرکووک.

٨. تێکدانی پهیوهندییهکانی نێوان یهکیتی ئورووپا وئهمریکا له گهڵ ههرێمی کوردستان.

 

ڕهوڵی ئهمریکا له پهێوهندی لهگهڵ کێشهکانی نێوان ههولێر و بهغدا:

بۆ تێگهیشتن له سیاسهت و ئستراتیژی ئهمریکا به نیسبهت رۆژههڵاتی ناوهڕاست و له نێویچیدا حکوومهتی عێراق و ههرێمی کوردستان پێویسته بزانین سیاسهتی ئهمریکا له سهر چ  ئهولویهتهلێک دامهزراوه که لێرهدا زۆر به کورتی ئاماژه به سێ فهکتوری گرنگ دهکهین سهبارهت به نهخشی ئهمریکا له هاوکێشهسیاسیهکانی نێوان ههولێر و بهغداد.

یهکهم: له کاتی کۆتاییهکانی دهسهڵاتی (باراک ئۆباما) سهرۆک کۆماری ئهمریکا ههرێمی کوردستان به خاتری شهڕی داعش بوو به هاوپهیمانی ئەمریکا و تهنانهت باسی ئهوهیان دهکرد که ههرێمی کوردستان مودێڵیکی دێمۆکراتیکه، بهڵام بێ ئهوهی بزانرێت پێنج ئهولویهتهکانی ئهمریکا کامانهن له پهیوهندی له گهڵ کهیسی عێراقی دوای سهدام؟ له کاتێکدا له ساڵی ٢٠٠٣ بهم لاوه ئهمریکا به (Pen-holder) واته قهڵهم بهدهستهکه ی عێراق ناسراوه.

نابێ له بیر بچێت که یهکهمین ئهولویهتی سیاسهتی ئهمریکا به نسبهت عێراق پاراستنی یهکپارچهیی خاکی عێراقه له چوارچێوهی سیستهمێکی فیدراڵدا.ههر لهبهر ئهو  سیاسهته بوو که کاتی خۆی واشنتون ئاماده نهبوو یارمهتییه سهربازیییهکانی خۆی ڕاستهوخۆ تهحویلی ههولێر بدات، بەڵکوو ناردی بۆ بهغداد و لهوێشهوه دههات بۆ ههولێر.

دووههم : له کاتی هاتنه سهر کاری (Donald Trump) کهم نهبوون ئهو کوردانهی که پێیان وابوو که ترامپ دهبێته فریادڕهسی کورد و به قهوڵی ئینگمار کاڵسوونی سوێدی زۆر کوڕ که له کوردستان له دایک بوون، نێویان نرا ترامپ. بهڵام له کاتی بانگهشهی ههڵبژاردن له ئهمریکا ترامپ ڕەخنهی له ئیدارهی ئوباما گرت و گووتی:

" ئهمریکا نهیتوانییوه پاش داگیرکردنی عێراق له  ٢٠٠٣  کونتروڵی سهرچاوه نهوتییهکانی ئهو وڵاته  بکات" .‌‌‌[10]

له لایهکی دیکهوه ترامپ له کاتی سهردانی وهکوو سهرۆک کۆماری نوێ ئهمریکا بۆ لای پرسوناڵ یان کارمهندانی(CIA)  له (Langley) بەم جۆره باس له کونتروڵکردنی نهوتی عێراق دهکات:

" رهنگه شانسێکی دیکهمان ههبێت که بتوانین عێراق داگیر بکهین و ده‌ست بگرین به سهر نهوتهکهدا"[11]

ئهو قسانهی ترامپ له کاتێکدایه که وهزیری دهرهوهی  ئێستای ئهمریکا له کابینهکهی ترامپ واته (Rex Tillerson)که ئهو کات سهرۆکی کۆمپانیای (Exxon) بوو، ههر ئهو کهسهیه که سێ دانه له کێلگهنهوتییهکانی ههرێمی کوردستانی داخست له کاتێکدا بۆ خۆی له ساڵی ٢٠١١ کونتراکتی  لهو بارهوه ئیمزاکردبوو. ئهو کارهی (Rex) وایکرد که ١٦ کومپانیای بیانی دیکهش گڕیبهسته کانی خۆیان له گهڵ حکوومهتی ههرێمدا، ههڵوهشێننهوه.

سێههم: ههڕهشه و گوڕهشهکانی ترامپ بهرانبهر به ئێران و مهسهڵهی ههڵوهشاندنهوهی  پهیمانی ناوهکی وا شرۆڤه دهکرا له بازاری سیاسهتی کوردی که ناوبراو نهك بهرنامهی ههیه کە کۆماری ئیسلامی برۆخێنێت ،بهڵکوو سیاسهتێکی وا ڕهچاوو دهکات که باشووری کوردستانیش ببێت به دهوڵهت. زۆربهی خویندنهوهسیاسییهکانی سهرکردهو چاودێر و راوێژکارانی کورد ئهوهبوو که ترامپ له ههژموونی خوازی تاران له بهغداد نیگرانه و ههر بۆیه رۆژی کورد هاتووه. ڕهنگه ههر له بهر ئهم خوێندنهوه ئاتفی و سادهیه بووبێت که زۆر کهس پێ وابوو که رتفراندۆمی ههرێم بۆ سهربهخۆیی دهبێته هۆی پێکهێنانی(State-Nation) واته دهوڵهت-نهتهوه. بهڵام ئێمه بینیمان که هیچکام لهو تهحلیلانه یان شرۆڤانه ریالیستی نهبوونهوه، بهڵکوو ههرێمی کوردستانی خسته ئهو دۆخهی که ههندێک له شرۆڤهکاران و شارهزایانی ههرێمی کوردستان  بههاری کوردی بهو چهشنهی له وڵاتانی عهرهبی روویدا، به دوور نازانن.

بهشی دووههم: چارهسهریی

ڕهنگه دوزینهوهی چارهسهریی بۆ ههرێمێک که ئێستاش دوو بنهماڵه یان دوو حیزبی کهڵاسیک و سونهتی تێدا حوکم دهکهن کارێکی ئاسان نهبێت  چونکه قهیرانهکانی حوکمڕانی له ههرێمی کوردستاندا به تهنیا بریتی نیه له فاکتهرهکانی سیاسی و ئابوری بەڵکوو، زۆر فاکتهری دیکهش له وێنهی کولتوری سیاسی(Political culture) ، کولتوری دێموکراتیک (Democratic Culture) یان  نههادینهکردنی حیزبه سیاسیهکان(Institutionalization of political parties) دهورییان ههیه له بواری حوکمڕانیدا. له گهڵ ئهوهشدا به نههادینهکردنی سیستهمه سیاسیهکان، تایبهتمهندییهکانی ئهو سیستهمانه و پهێوهندییان له گهڵ دێموکراسی زۆر گرنگن بۆ حوکمڕانی له ههر وڵاتیكدا. پاشان حوكمڕانییکی باش و دهوری حیزبه سیاسیه کان لهو حوکمڕانییهدا کاریگهری راستهوخۆییان ههیه له سهر بوارهکانی سیاسی، ئابوری، کۆمهڵایهتی و فهرههنگی له ههر کۆمهڵگهێدا. ههروهها نابێت له بیرمان بچێت که ئێمه باسی چهمکی حوکمڕانی له ههریمێکدا ده‌‌کهین که بێ دهوڵهته و نموونهی ئهم جۆره ههرێمانه جگه له فهلهستین و رۆژئاوای کوردستان نهبێت زۆر به کهمی پهیدا دهبێت. ههڵبهت له رووی تێرمی حوکمرانیهوه سیستهمی رۆژئاوای کوردستان زۆر جیاوازه .

وهکوو کهسێکی دانیشتووی  سکاندیناڤی و خوێندکارێکی بهشهزانسته سیاسیهکان مۆدێڵی حوکـمڕانی سکاندیناڤی به تایبهتی سوێد به چارهسهرییکی سازگار یان (Adaptive) دهزانم، بێ ئهوهی مهبهستم بهراوردکردنی مۆدێڵی سوێد له گهڵ ههرێمی کوردستان بێت. له بهر نهبوونی داتای زانستی ناکرێت حوکمڕانی ههرێمی کوردستان له گهڵ وڵاتێک وهکوو سوێد بهراوردبکریت . لێرهدا مهبست زیاتر ئهوهیه که ناوهندێکی ئستراتیجی بۆ توێژینهوه  له ههرێمی کوردستان  بتوانێت له داهاتوودا  لێکوڵینهوه له سه‌‌ر سیستهمه سیاسییهکانی جیهان بکات و سوێد وهکوو میناک یان نموونەێک له حوکمڕانی سهرکهوتوو یان باش(Good Goverance) ببینێت. دواتر به کورتی باس له تایبهتمهندییهکانی حوکمڕانی له سوێد دهکهین.

قوناخهکانی چارهسهریی:

یهکهم:  نههادگهرایی یان به دامهزراوهکردن(Institutionalization)

دهکرێ یهکێک له کێشهکانی ههرێمی کوردستان به دامهزراوهنهکردنی سیستهمی سیاسی ههرێم بێت ههم وهکوو شوێنێک بۆ دهرکردنی بریارو کاریگهریی له سهر بریاره سیاسییهکان و ههمیچ وهکوو فاکتهرێک بۆ چارهسهریی یان ریفورم له گۆشهنیگای مێتدۆلۆژییهوه واته(Methodological Solutions).

کاتێک باس له چهمکی بهدامهزراوهکردن دهکرێت له پهشپهکتڤی ناودهوڵهتیهوه ئاماژه به کۆمهلێک مهکانیزمی جیاجیا دهکرێت که ههم وهکوو ئاڵتەرناتیڤ بۆ خوێندنهوهو خهسارناسی له بارهی رووداوهکان و ههمیچ دهتوانێ گۆڕانکارییهکان شی بکاتهوه.[12]

له دیسپلین یان تێرمی زانستی سیاسی  و سۆسۆلۆژییدا زۆر کهس باسیان له پهشپهکتیڤی نههادینهکردنی ناوهند یان سیستهمه  سیاسیهکان کردووه.یان باسیان له  فاکتهری دێموکراسی وهکوو چارهسهریییکی مێتودۆلوژییانه بۆ قهیرانه سیاسی و ئابورییهکانی کۆمهڵگه کردوه. ههر له ئهرهستو(Aristotle)وهوبس(Hobbes) بگره تا کوو مارکس(Marx) و دۆرکههیم(Durkheim) باسیان لهچۆنیهتی نههادینهکردن و حوکـمڕانی کۆمهڵگه کردووه. بهڵام مارچ و ئۆڵسن(March&Olsen)  نموونهی دوو له بیرمهند و مێتۆدۆلۆجیستهکانی جیهانن که زۆر پێداگری دهکهن له سەر به دامهزراوهکردنی سیستهمه سیاسیهکان له رێگای حوکـمڕانی دێموکراتیک یان دیموکراسی نوێنهرایهتی. مارچ و ئۆڵسن له کتییی حوکمڕانی دێموکراتیانه یان (Democratic Goverance) زۆر به روونی پێداگری له سهر پێویستی دێموکراسی له حوکمڕانیدا دهکهن.

 ئهوان له روانگهی نههادینه سازی نوێ واته (Neo Institutionalist) وه گرنگترین تایبهتمهندییهکانی دێموکراسی بۆ به نههادینهکردنی سیستهم یان ناوهنده سیاسیهکان و ههروهها دروست کردنی ریفۆرم له حوکمڕانیدا دهست نیشان دهکهن. سهبارهت به شهرت و مهرجهکانی ریفۆرم له حوكمڕانیدا پێویسته پشت ببهسترێت به کۆمهڵێک پرنسیپ و تایبهتمهندی گرنگ که بهشێکن له کۆڵهکه گرنگهکانی دێموکراسی له گۆشهنیگای مارچ و ئۆڵسنهوه:

         کارکردن له سهر شوناسی دێمۆکراسی به مهبهستی ئاشنابوونی هاووڵاتی به بههاکانی دێمۆکراسی.

         ڕهخساندنی زهمینهی گونجاو و یهکسان بۆ هاووڵاتیان به مهبهستی بهرهوپێش بردنی ئهنجومهنهکان و دامهزراوهکانی کۆمهڵگه کهئهمه دەبێته فاکتهرێکی گرنگ بۆ دروستکردنی جڤاکی سڤیل یان مهدهنی.

         گرنگیدان و خهسارناسی بۆ رووداوهسیاسی و ئابورییهکان بهمهبهستی دۆزینهوهی چارهسهریی گونجاو. ئهمه بهو واتایه دێت که نههاده سیاسیهکان نابێ به ئاسانی رووداوهسیاسی، ئابووری و ئهمنییهکان له بیر بکهن. بهڵکوو پێویسته ناوهندێکی ئستراتیژی و توێژینهوهی زانستی ههبێت که له لایهک توانای ئانالیزکردنی رووداوهکانی ههبێت و له لایهکی دیکهوه میکانیزم و چارهسهریی سازگار یان(Adaptive)  پێشکهش بکات به مهبهستی دوباره نهبوونهوهی رووداوه کان.

         دروستکردنی سیستهمێکی سیاسی  سازگار یان(Adaptive)که بتوانێ به شێوهێکی ئهقڵانی (Rational) له گهڵ رووداوهکاندا مامهڵه بکات. [13]

بۆ وێنهله بهر نهبوونی ناوهندێکی ئستراتیژی و توێژینهوهی زانستی له بارهی رووداوهکان تاکوو ئێستا نازانرێت بۆچی حوکمڕانی ههرێمی کوردستان به بیانوی رووداوهکانی ریفراندۆم و کهرکووکهوه کهوتوته ناو قهیرانێکی قووڵی سیاسی و ئابووری. یهکێک له کێشهکانی نووسین له بارهی حوکمڕانی له ههرێمی کوردستان نهبوونی داتای زانستی و جێگای باوهڕه و تهنانهت له ئاستی زانکوهکانی ههرێمی کوردستاندا زۆر به کهمی نووسراوه یان لێکوڵینهوهی زانستی له بارهی چهمکی حوکـمڕانی له ههرێمدا به زمانهکانی دیکهبهتایبهتی ئینگلیزی دهستدهکهوێت. ئهمه بۆ خۆی له نهبوونی ئهو ناوهنده ئستراتیژی و توێژنهوهیهوه سهرچاوه دهگرێت که تاکوو ئێستا دانهمهزراوه.

له لایهکی دیکهوه دهکرێ سهرچاوهی ئهم کهماسییه بگهرێتهوه لای مهسهڵهی به دامهزراوه نهکردنی ناوهندهکانی خوێندن به تایبهتی خوێندنی بهرز یان ئهکادیمی که بتوانێ ببێت به سهنتهرێک بۆ توێژینهوهی زانستی له بارهی رووداوهکانی ههرێمی کوردستان.

دهبێ بگوترێت که پهشپهکتیڤی به دامهزراوهکردن له روانگهی سۆسۆلوژییهوه پێداگری دهکات له سهر گرنگی یان بایهخی نۆرمهکانی کۆمهڵگا و چۆنیهتی گۆڕانکاری لهو نۆرمانهدا دهکات. له رووی نه‌‌هادگهرایی مێژووییهوه زۆرتر باس له گرنگی  شوێن پی رووداوهکان، کاریگهرییهکانی و چۆنیهتی پهیداکردنی شوێن پێ رووداوهکان دهکرێت.  لە  پهێوهندی له گهڵ تێرمی حوکمڕانیدا نههادگهرایی مهنتیقی یان ئهقلانی(Rationalistic institutionalism) یان بژاردهی ئهقلانی یان(Rational choice)  دهورێکی گرنگی ههیه له کاتی بهرێوهبردنی مهحاسبهی ئهقڵانیدا[14] . واته له کاتی مامهڵهکردن له گهڵ رووداوهسیاسی و ئابورییهکاندا چۆنیهتی ههڵبژاردنی باشترین ئاڵتەرناتیڤ به شێوهی ئهقلانی بایهخێکی گرنگی ههیه له بواری حوکمڕانیدا که بهداخهوه له بهر نهبوونی سیستمێکی وهها  زۆر حیزبه سیاسیهکانی باشووری کوردستاندا  بریارێک دهدهن که  نهک ئهقڵانی نیه، بهڵکوو سۆنامی سیاسی و ئابووری به دوای خۆیدا دێنیت که مرۆڤ شۆک دهکات.

دووههم : حوکمڕانی باش (Good Goverance)

بهر لهوهی بچینه سهر شرۆڤهکردنی حوکـمڕانی باش وهکوو چارهسهریی بۆ ههرێمی کوردستان پێویشته چهند چهمک یان دهستهواژهێک له پهێوهندی له گهڵ جۆرهکانی حوکمڕانی شی بکرێنهوه.

حکوومهت (Government)

حکوومهت یان دهوڵهت واته دهسهڵاتی ئیداری یان سهنتهری بهرێوهبردنی وڵات واته حکوومهت فونکشونێکه بۆ ئیدارهکردن یان بهڕیوهبردن. به واتایهکی دیکه حکوومهت واته گرۆپێک له خهڵک  نوێنهرایهتی گهل یان خهڵک دهکهن. لێرهدا قسهزۆرتر له سهر حکوومهتێکه که دهسهڵات له سەر بنهمای دێموکراسی به رێوهدهبات و زۆربهی حکوومهتمۆدێرنهکانی جیهان خاوهنی تایبهتمهندی دێمۆکراتیکن. مهبهست له حکوومهتی دێموکراتیک یان گهلی بهو جۆره حکوومهتانه دهگوترێت که تێرمێک یان چهند تێرم وڵاتێک به شێوهێکی سهرکهوتوو و دێمۆکراتیک بهرێوه دهبات که ههر ئهوهشه وا دهکات که بتوانێ له تێرمێک زۆرتر حوکمڕانی بکات. ئهم خسڵهته دێموکراتیکه که زۆرتر له وڵاته پیشکهوتووهکانی جیهان به تایبهتی سکاندیناڤێدا ههیه جیاوازیی زۆری ههیه له گهڵ ههرێمی کوردستان وهکوو حوکمڕانێکی بێ دهوڵهت له رۆژههڵاتی ناوهراستدا که زۆرتر له ٢٦ ساڵه له لایهن دوو پارتی سهرهکیهوه، بهرێوه دهچێت. بۆیه دهبێ زۆر به وریاییهوه له گهڵ چهمکی حوکمڕانی به شێوهی دێموکراتیک هەڵسووکەوت بکهین کاتێک باسی حکوومهتی ههرێمی کوردستان دێته نێو ئهم باسهوە. هۆکاری ئهم کارهش ئهوهیه که تاکوو ئێستا هیچ خوێندنەوەیکی مهیدانی و زانستی له سهر چهمکی حوکمڕانی له باشووری کوردستان نه کراوه بۆ ئهوەی بزانرێت فاکتهرهکانی مانهوهی ئهو دوو پارته دەسەڵاتداره له ساڵی ١٩٩٢ تاکوو ئێستا چیه؟

حکوومهتداری یان حوکمکردن (Govering)  

مهبهست له حوکوومهتداری واته ههبوونی کونتروڵ و حوکوومهتکردن بهسهر ئیدارهێک یان خهڵکدا.

هونهری بهرێوهبهری  یان حوکمڕانی (Goverance)

تێرمی (Goverance) دهتوانێ به مانای حکوومهتیش بێت، بهڵام ڵێرهدا زۆرتر مانای هونهر یان شێوهێ بهرێوهبردن دهدات واته چالاکی بهرێوهبردنی وڵات یان پرۆسهی جێبهجێ کردنی یاسا.ئهم جۆره بهرێوهبهرییه ههڵگری کۆمهلێک راسپارده و بریاری گرنگه که سهرچاوهکهی ها له لای گهل یان هاووڵاتی. به ماناییکی شهفافتر واته (The will of People) واته ههڵگری داخوازی یان ئیرادهی گهڵ. ئهم جۆره بهرێوهبهرییانه زۆرتر لهو وڵاتانهته که خاوهنی ئیدهئاڵی دێموکراتیک یان لیبڕاڵن.[15]

به واتایه کی دیکه تێرمی حوکمڕانی دهتوانێ به مانا جێبهجێکهری بریار و یاساکانی حکوومهت بێت و به گشتی تێرمی حوکمڕانی واته ئهو کارانەی که حکوومهت یان دهوڵهت پێ ههڵدهستێ یان جێبهجێیان دهکات.



[1] Karlsson Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia.2017:158

[2] Karlsson Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia.2017:158

[3] Karlsson Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. 2017:159

[4] Ahmedi, Edris: Världspolitikens Dagsfrågor- Öppning för kurderna: Nyckelroll i kriget mot IS.2015:15

[5] Karlsson Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. 2017:160

 

[6] له په‌یجی تایبه‌تی د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆکئ پارلمانی کوردستان وه‌رگیراوه

[8] https://www.svt.se/nyheter/inrikes/ny-rankning-sverige-mer-korrupt-an-danmark-och-finland

[9] Karlsson Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. 2017:167

[10] Karlsson Ingmar. Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. 2017:173

[11] Karlsson Ingmar. Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. 2017:173

[12] Niklasson, Lars.Globala utmaningar, perspektiv och lösningar.2016:53

[13] March, J, Olsen, J.The new institutionalism: Organizational factors in political life. 1984: PP.734-749

[14] Niklasson, Lars. Globala utmaningar, perspektiv och lösningar.2016:55

[15] Fasenfest, David.Government, Govering, and Goverance. 2011: 772  
Bilderesultat for ‫تحلیل‬‎

 

گەڕان بۆ بابەت