خاک و شەهید
لە فیلمی گلادیاتۆر، کاتێک قارەمانی فیلمەکە لە کۆتایی چیرۆکەکەدا دەکوژرێ، خوشکی سزاری رۆم خەمینانە روو لە خەڵکەکەی دەورووبەری دەکا و دەڵێ داخۆ رۆم بایەخی ئەوەی هەیە مرۆڤی چاکی ئاوەهای لە پێناودا بکوژرێ؟
ئەمە پرسیارێکی گرینگە. لە وڵات و لە مێژوویەکدا کە مرۆڤە سەرلەپێناوەکانی چاکترن لە خودی وڵاتەکە، بێگومان پرسیاری لەم چەشنە سەرهەڵدەدات. زۆر جار وڵات و خەڵکی لە کەسایەتیی ئەو کەسانە تێناگەن کە لە پێناوی ئەواندا تێکۆشاون و بۆیە تراژیدیایەک سەرهەڵدەدا ترسناکتر لە دڵی تاریکی هەر نیوەشەوێک و ترسناکتر لەو دۆخەی کە بە سەر ژیانی جەماوەردا زاڵە.
گرتەی وەها وامان لێدەکا کە جاری وایە دڕدۆنگ بین لەوەی کە داخۆ خاک و گەل هەمیشە شیاوی ئەوە بن مرۆڤیان لەسەر بکوژرێ. چما زۆر جار مێژوو و رەوتی رووداوەکان بە پێچەوانەی ئاواتەکان وەرگەڕاونەتەوە و ئیتر کەس بەرپرسیار نیە و نابێ لە ئاست ئەوانەی دا وا گیانیان بەخت کرد.
لە بیرمان بێت هەمیشە مرۆڤ نرخی بەرزترە لە خاک و لە گەل.
سایتی قەڵەم
٢٩ یانواری ٢٠١٨