ما 5254 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گەمەی ئازادی

رەنگە ئەوەی مرۆڤەکان لە کۆمەلگا دیکتاتۆرییەکاندا پێش لە هەر شتێکی تر ئازار بدات، نەبوونی ئازادییە. هەبوونی دەسەڵاتێکی ملهوڕ  کە هەوڵدەدا لە رێگای یاسای ناعادڵانە و هێزەوە تەنیا حەز و ئاواتەکانی خۆی بسەپێنێ.

 

بێگومان ئەمە دیاردەیەکی ترسناکە و مرۆڤ لە توانا ئینسانیەکانی خۆی بەتاڵ دەکاتەوە و دەیکاتە بوونەوەرێكی دەستەمۆ و ترسنۆک کە ناتوانێ توانا مرۆییەکانی خۆی گەشە پێبدا و رایان بهێنێ.

بەڵام ئازادی تەنیا بریتی نیە لە بزربوونی پراکتیزەکردنی حەزەکانمان لە جیهانی دەرەوە. مرۆڤ دەتوانێ ئازادە بێت بە بێ ئەوەی لە جیهانی دەرەوە ئازاد بێت. ئازادیخوازییش رێک لێرەوە هەڵدەدا. ئازادی دەتوانێ لە دەروونی ئێمەدا چێ بێ بە بێ هەبوونی لە دەرەوەی ئێمە. لە راستیدا ئازادی دکارێ پرۆسەیەکی مینتاڵی و دەروونی بێت لە جیهانێکی ماددیی داخراو و ئاسنین دا. مرۆڤ پێش ئەوەی بگاتە پراکتیزەکردنی ئازادی لە دەرەوەی سننورەکانی جەستەی خۆی، لە دەروونی خۆیدا بە ئازادی دەگا. بە بێ ئەم پرۆسە مێنتاڵییە، گەیشتن بە ئازادی مەحاڵە.

بۆیە یەکێک لە ئامانجەکانی دەسەڵات و نەریتی ئازادیکوژ، کوشتنی مەیلی مرۆڤە بە ئازادیی دەروونی. سیستمی پەروەردەی راهێنراو بە دەستەمۆیی و فیڕکردنی مرۆڤ بەوەی کە خۆی خۆی سەرکوت بکا، یەکێك لە ئامانجە گرینگەکانی ئەوانە.

بەخۆشییەوە هەمیشە شوێنێک هەیە هی خۆمان بێت، بەدەر لە دەست تێوەردانی هێزە ئەهریمەنییە دەرەکییەکان. بەڵام لەبیرمان بێت ئەم شوێنە ناتوانێ بۆ هەمیشە تەریک و لاکەوتە بێت. ئەم شوێنە رۆژێک لە رۆژەکان مەیلی دەرچوونی هەیە. بێ ئەم دەرچوونەیش رەنگە کەس نەزانێ ئێـمە کەسێکی ئازادە و ئازادیخوازین.

ئازادی گەمەی نێوان دەروونی ئێمە و دەرەوەیە.

سایتی قەڵەم

٦ فێبرواری ٢٠١٨

 

 Bilderesultat for frihet kunst

گەڕان بۆ بابەت