ما 5023 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

بڕیاردەدەن کاتژمێری حەوت و نیوی دووانیوەڕۆی رۆژی هەینی لەو رستورانە چاویان بەیەک بکەوێ کە ئاماندا پێی خۆشە. پلان دادەڕێژن لە تەنیشت فوارەکەی  پێش رستورانەکە چاویان بەیەک بکەوێ.

 

ژوانی ئانلاین

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ئاماندا کۆمپیوترەکەی دەکاتەوە و سەیری مایلەکەی دەکا. پەیامێكی تازەی تیایە. بزەیەک دەیگرێ. پەیامێکە لە 'تال ـ هەندسۆمی ٣٤'وەیە، پیاوێک ئاماندا لە سایتی FindNewLove.com چاوی پێکەوتووە.، سایتێک بۆ ژوانی ئانلاینی. ئاماندا بەڕاستی بەهیوای پەیداکردنی خۆشەویستییەکی نوێیە و، تال ـ هەندسۆمی ٣٤ یش دەکرێ ئەو کەسە بێت!

ئاماندا مایلەکە دەخوێنێتەوە. تال ـ هەندسۆمی ٣٤ لێی دەپرسێ داخۆ حەزدەکا رۆژی هەینی یەکتر ببینن. ئەو هەروەها بۆی نوسییوە ناوی راستەقینەی 'مایک'ە.

ئاماندا بیر لە ژوانەکە دەکاتەوە. ئەو تەنیا لەگەڵ مایک چەتدەکا، بەڵام لە راستیشدا خۆشی دەوێ. مایک زیرەک و قسەخۆشە. هەردووکیان لەیەک تەمەندان و زۆر شتی هاوبەش دەگۆڕنەوە، لەیەک شاریشدا دەژین. نازانێ رواڵەتی مایک چۆنە، بەڵام حەزی لە رازی ژوانی کوێرە.

ئاماندا وەڵامی مایک دەداتەوە: "سڵاو مایک، ناوی راستەقینەی من ئاماندایە."

بڕیاردەدەن کاتژمێری حەوت و نیوی دووانیوەڕۆی رۆژی هەینی لەو رستورانە چاویان بەیەک بکەوێ کە ئاماندا پێی خۆشە. پلان دادەڕێژن لە تەنیشت فوارەکەی  پێش رستورانەکە چاویان بەیەک بکەوێ.

رۆژی هەینی ئاماندا خۆی ئامادە دەکا. ئەزیزەیەک دەپۆشێ و قژەکانی لوول دەکا. لە دڵەڕاوکێ و نائارامیدایە!

کاتێک ئاماندا دەگاتە رستورانەکە، لە تەنیشت فوارەکە چاوی بە پیاوێکی باڵابەرز دەکەوێ. روخساری دیار نیە.

بیردەکاتەوە دەبێ مایک بێت.

بەرەو پیاوەکە دەڕوا.

"مایک؟" پیاوە باڵابەرزەکە لادەکاتەوە. روخساری مایک دەبینێ. سەری سوڕدەمێنێ!

مایک قسەکەی پێ دەبرێ: "ئاماندا جۆنز!" دەستبەجێ ئاماندا دەناسێتەوە. ئاماندا جۆنز و مایک میلەر لە زانکۆ حەزیان لەیەک بوو. "باوەڕناکەم تۆ بیت!"

 

هەردووکیان پێدەکەنن و یەکتر لە ئامێز دەگرن. ئاماندا بیردەکاتەوە "ئاوایە! هەندێ جار مرۆڤ ئەشقی کۆنیش دەدۆزێتەوە!"

Online Dating
سەرچاوە: http://www.really-learn-english.com/english-short-stories-level-05-story-07.html

گەڕان بۆ بابەت