ما 4828 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مانای ژیان
ئەوەیکە مەبەستی ژیانی چییە، لای فیلسووفەکان و بیرمەندان وەڵامی جۆراوجۆری هەیە. بۆ وێنە ئێگزیستانسیالیستەکان پێیان وایە ژیان خۆی لە خۆی دا هیچ مانایەکی نیە و ئەوە مرۆڤەکان خۆیانن دەبێ مانایەک بۆ ژیانیان بدۆزنەوە. لای مەزهەبییەکانیش بە پێچەوانەوە خواوەندە مانا بە ژیان دەدا و لە راستیدا ژیانی ئێمە قۆناغێکە بۆ گەیشتن بە ئەو.
 
تا ئێرە رەنگە تا ئەو جێگایەی بۆ تەعبیر لە مانای ژیان دەگەڕێتەوە، کێشەیەکی ئەوتۆمان نەبێ. کێشەکان دەبینین هەندێ جار بە هۆی پراکتیزەکردنی بیرەکانەوە سەرهەڵدەدەن.
 
بۆ وێنە ئیگزیستیانسیالیستێک (وجوودگەرا) دەتوانێ مانایەک بۆ ژیانی خۆی بدۆزێتەوە و وەک مانایەکی شەخسی و تاکەکەسی خەریکی پراکتیزەکردنی بێت، بەڵام بۆ مەزهەبییەک هەمیشە وەها نیە. لای ئەو، مانای ژیان تاکەکەسی نیە و لەوە پێش لە لایەن خوداوە دیاری کراوە و بۆیە دەبێ هەموو مرۆڤەکان ملکەجی بن. لێرەوە دەکرێ وەها مرۆڤێک ئەرکێک بۆخۆی دیاری بکا بۆ ئەوەی مرۆڤە لادەرەکان ملکەجی ئەم داوایە بکا.
 
لێرەوە دیکتاتۆرییەتی گوتار و کردە دەست پێدەکا.
 
کۆمەڵگای نەریتی کۆمەڵگای تاک گوتاری و تاک ماناییە و کۆمەڵگای نوێ، کۆمەڵگای پلۆرالیزمی گوتار و مانا. لە کۆمەڵگای نوێدا مانای ژیان بە جۆرێک لە جۆرەکان دەدرێتەوە دەست تاکەکان و ئەوانن دەتوانن بڕیاری لەسەر بدەن.
 
لە وەها کۆمەڵگایەکدا وەک دەگوترێ کەس بە زۆرەملی نابەن بۆ بەهەشت.
 
سایتی قەڵەم
١٤ فێبرواری ٢٠١٨
Bilderesultat for livets mening

گەڕان بۆ بابەت