ما 3079 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

جیهانی دابڕدابڕ

ئەو هارمۆنییەی لە شیعرێکی خاوەن کێشی عروزی یاخود کێشی پەنجەیی دەیبینین، سەرنجمان بەرەو چی رادەکێشێ؟ وەزن و کێش دەربڕی چین و تەعبیر لە چی دەکەن؟

 

بۆ وەڵام بڕوانە گۆرانی و مۆسیقا. لە مۆسیقا و گۆرانی لە رێگای هارمۆنیاوە دەتوانین رابین و سەمابکەین، دەتوانین هەست بە یەکانگیرییەک لە نێوان هەموو بەشەکانی ئەو گۆرانییە یان ئەو بڕگە مۆسیقاییەدا بکەین. ئەو مۆسیقا و یەکانگیرییەی دەتوانن مانایەکی واحد لە زەینماندا جێگیربکەن. لانیکەم سەبارەت بە دیاردەیەکی واحد.

هەر بەم شێوازەیش لە شیعری خاوەن کێش و خاوەن وەزن، هەست بە هارمۆنیایەک لەنێوان بەشەکانی پێکهێنەری دەکەین و لە درێژەیشدا هەست بە هارمۆنییەک لە جیهاندا. شیعری خاوەن کێش و وەزن پێمان دەڵێ جیهان خاوەن مۆسیقا و وەزنە،... جیهان خاوەن مانایەکی یەکانگیرە.

ئەی شیعری نوێ کە پشتی کردووەتە ئەم نەریتە و لە باری وەزنەوە دابڕدابڕە و بڕوای پێی نیە چی؟ ئەو شیعرانەی وا هەر تیکەیەکی جیاوازە و خۆی بەشێکی سەربەخۆیە لە تەعبیر؟

بێگومان ئەم جۆرە شیعرە بە ماڵئاوایی کردن لە کێش و لە یەکانگیریی مانا، دەیەوێ پێمان بڵێ کە سەردەمی جیهانی پڕ لە هارمۆنیا بەسەرچووە. دەیەوێ پێمان بڵێ ئێمە ئیتر لە جیهانێکدا دەژین کە هیچ مانایەکی واحد کۆی ناکاتەوە. بەم شێوازە شیعر لە مۆسیقا و لە یەکانگیریی واتا بەتاڵ دەبێتەوە.

چ جیهانێکی ترسناکیشە! جیهانێک پڕ لە تەنیایی و پڕ لە خۆبوون. جیهانی تێپەڕبوونی ماناکان بە تەنیشت یەکتردا.

سایتی قەڵەم

١١ مارسی ٢٠١٨

 Image result for isolert kunst

گەڕان بۆ بابەت