و. سەلاح بەهرامی
بۆ به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی هاواری دڵم
ڕوو ده‌که‌مه خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیایی
به دوای چی ده‌گه‌ڕێن ئه‌ی رێبوارانی ماندوو
له‌م سه‌رده ئێواره‌یه‌دا بۆ لێی ده‌گه‌ڕێن
بڵێسه‌ی یاخی
فروغ فرخزاد
و. سەلاح بەهرامی
دوو دیده‌ی ئاگرین داده‌خه‌م
تاکوو چاو نه‌خاته چاوی
تاکوو دڵم گڕ نه‌گرێت
له بڵێسه‌ی تیژی چاوی
داده‌خه‌م دوو دیده‌ی پڕ له ئاگر
تاکوو تێپه‌ڕ بم له کۆڵانی رسوایی
بۆ به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی هاواری دڵم
ڕوو ده‌که‌مه خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیایی
به دوای چی ده‌گه‌ڕێن ئه‌ی رێبوارانی ماندوو
له‌م سه‌رده ئێواره‌یه‌دا بۆ لێی ده‌گه‌ڕێن
ئه‌و بڵێسه‌یه‌کی یاخی هه‌تاوه
بێ هۆ وێڵن و له دوای ده‌گه‌ڕێن
ئه‌و خونچه‌ی پشکوتووی مانگه
ڕووناکی ده‌کاته خه‌ڵات
بۆ چیمه‌نی تاریکی چاوێک
به‌ره‌و تاوان بانگی ده‌کات
تاکوو بۆنی ماچی بێده‌نگی
تێکه‌ڵی نازی خۆشی بێت
زۆڵفی ئه‌و ژنه ئه‌فسوناوییه
پڕ له عه‌شق و هه‌وه‌س بێت
ده‌بێ شه‌رابی ماچ بخواته‌وه
له ساغه‌ری لێوی دڵکه‌ش
مه‌ست و هێور بێته‌وه
له سه‌ر سینگی مه‌هوه‌ش
ئه‌ی ئاواتی تینووی عه‌شق
به بێ هۆ ته‌ونی خۆشه‌ویستی ده‌چنی
رۆژێک دێت که ماندوو و مردوو
به‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه پێده‌که‌نی
خه‌رمانی هیوای گڕ ده‌ده‌م
به بڵێسه‌ی ئاه و حه‌سره‌ت
ئه‌ی دڵی بزێو و تاوانکار
هێور به‌وه له جێگاکه‌ت
به گورزی خه‌م دیلت ده‌که‌م
تاکوو بیرنه‌که‌ی له‌و ئاوازه
ئه‌ی مه‌لی بێ قه‌راری دڵ
له‌گه‌ڵ خه‌می ئه‌و بسازه