ما 2502 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەلەم

ئێمە دەستەیەکی پێنج کەسیی پێکهاتوو لە ئەمی، بەللا، ئێمیلی و کلۆیی و منین. ئێمە ئەم کلوپە شاراوە تایبەتییەمان پێک هێناوە. ناوی خۆمان ناوە 'کچانی ئەلف و بێ'. لەبەر ناوەکانمان. من دەیزیم. ناوەکانمان بە ئا، بێ، سێ، دێ و ئێ وە دەست پێدەکەن. من یەکەم کەس بووم بەمەم زانی. کلوپی شاراوە ئایدیای من بوو. 

 

 

هاوڕێکان

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەلەم

'دەیزی' کچێکی نوێیە لە قوتابخانە. زۆربەی هاوپۆلەکانی میهرەبانن، جگە لە 'بۆسی' و 'کلۆیی' ی لەخۆڕازی. خۆهاوڕێ کردن لە گەڵ کلۆیی دژوارە، بەڵام هەبوونی وەک دوژمن دژوارتر.

بۆیە کاتێک کلۆیی باس لە مانەوەی شەوانە  لە لای هاوڕێیەک دەکا، دەیزی خۆی لە قەرەی باسەکە نادا.

'ئەمی' دەلێ "دەزانن هەفتەی داهاتوو رۆژی لەدایکبوونی منە و دایکم وتی من دەتوانم هەموو هاوڕێ نزیکەکانم دەعوەت بکەم و هاوکات دەیشتوانن شەوەکەی لە ماڵی ئێمە بخەون."

'بەللا' دەڵێ"زۆر خۆشە."

کلۆیی دەڵێ "هەر زۆر خۆشە."

'ئێمێلی دەڵێ: "هەر زۆر زۆر خۆشە."

منیش هیچم نەگوت و تەنیا هومێدوارانە بزیەکم هاتێ.

من لەوە دڵنیا نەبووم کە یەکێک لە هاوڕێ تایبەتەکانی ئەمیم. ئەمی و بەللا هاوڕێی نزیکی یەکتر بوون. هەروەها کلۆیی و ئێمیلی ش. من لە قوتابخانە نوێیەکە خاوەنی هیچ هاوڕێیەکی نزیک نەبووم.

هەڵبەت بە تەواوی قوتابخانەیەکی نوێ نەبوو. زۆر کۆن بوو، بە پلیکانەی لەق و کۆریدۆرە درێژە رەنگکراوەکانی و، هەروەها گەلێک پۆل کە هەندێکیان کابین بوون لەناو حەوشەکەدا.

من هێشتا بە تەواوی خۆم لەم قوتابخانەیەدا نابینمەوە. رۆژی یەکەم نەمتوانی توالێتی کچانە بدۆزمەوە و ناهۆمێدانە هەر بە شوێنیدا خولامەوە. بەڵام دوواتر ئێمێلی دۆزیمییەوە و بردمی بۆ توالێت. من ئێمێلیم زۆر خۆش دەوێ. ئاواتم ئەوەیە ببینە هاوڕێی نزیکی یەکتر. بەڵام ئەو هاوڕێی نزیکی کلۆییە.

من زۆر بیرم لە کلۆیی نەدەکردەوە.

من هەروەها ئەمی و بەللایشم خۆش دەوێن. ئێمە دەستەیەکی پێنج کەسیی پێکهاتوو لە ئەمی، بەللا، ئێمیلی و کلۆیی و منین. ئێمە ئەم کلوپە شاراوە تایبەتییەمان پێک هێناوە. ناوی خۆمان ناوە 'کچانی ئەلف و بێ'. لەبەر ناوەکانمان. من دەیزیم. ناوەکانمان بە ئا، بێ، سێ، دێ و ئێ وە دەست پێدەکەن. من یەکەم کەس بووم بەمەم زانی. کلوپی شاراوە ئایدیای من بوو.

من هەمیشە حەزم کردووە بەشێک لە کلوپێکی شاراوە بم. بەقەد هەبوونی هاوڕێیەکی نزیک خۆشە.

سەرچاوە:
http://www.english-for-students.com/Sleepovers.html

 Sleepovers





گەڕان بۆ بابەت