ما 2148 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

 گرینگیی لایەنی سێهەم

یەکێک لە نەگبەتییەکانی کۆمەڵگای پۆلاریزەکراو (واتە دابەشکراو بە سەر دوو جەمسەردا)، ونبوونی لایەنی سیهەم واتە ئەو لایەنەیە کە نەک لە ناوەند دا نیە، بەڵکو هاوتەریبی ئەوان وەک لایەنی سێهەم حیسابی لەسەر دەکرێ. ئەگەرچی رەنگە ژمارەیشی کەم بێت.

 

تایبەتمەندیی لایەنی سێهەم ئەوەیە هەولدەدا بنەمای رەخنەیی رەچاوبکا و لەپاڵ خوێندنەوەکانی تر دا خوێندنەوەی تر چێ بکا. ئەم لایەنە زۆرتر خەریکی بیرکردەوەیە بە ئاراستەی خەسارناسیی دا و رۆڵێکی گرینگ لەخۆناسیی سیستم دا دەگێڕێ.

بەڵام هاوکات بە هۆی پۆلاریزەبوونی کۆمەڵگاوە، مەترسی ئەوە هەیە نەبیندرێ، یاخود کەم ببیندرێ و قسەکانی بە هەند وەرنەگیرێ. بەتایبەت لە کۆمەلگا نەریتییەکاندا. رەنگە بگوترێ بۆ ئەمە مەترسییە. مەترسییە چونکە رەخنە دەبێت هۆی دانانی کاریگەری و سەرهەڵدانی خۆناسی و بگرە لایەنە پۆلاریزەکراوەکانیش بە گوێرەی تەماس گرتن لەگەڵی، توانای ئەگەری گۆڕانیان تیا سەرهەڵدەدا. هەرچەند ئەم توانایە دەکرێ بە گویرەی ناوەڕۆکی لایەنەکان سنووردار بێ.

ئەزمون نیشانی داوە لایەنە پۆلاریزەکراوەکان، مکوڕ و سوورن لە سەر بۆچوونیان و کەمتر توانای بەخۆداچوونەوەیان هەیە. جا بۆیە هەر لێرەوە گرینگیی لایەنی سێهەم دەردەکەوێ.

بەتایبەت لایەنی سێهەم بۆ ئەو لایەنە پۆلاریزەکراوە گرینگیی هەیە وا خەون بە گۆڕینی سیستمەوە دەبینێ. ئەوان دەبێ هەمیشە چاوێکیان لەسەر لایەنی سێهەم بێت و بەوردی ئاگایان لەقسەوباسەکانیان هەبێ.

لایەنی سێهەم، دەرفەتی جوڵە لە دەروونیەوە دەڕەخسێنێ.

 

سایتی قەڵەم

 

٢٩ مارسی ٢٠١٨

Relatert bilde

 

گەڕان بۆ بابەت