لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

مشکی زۆرزان دەیزانی قەت ناتوانێ لە پشیلە بباتەوە. بۆیە ئەو دەرفەتەی چارەنووس پێی دابوو، قۆستییەوە و پاڵێکی بە پشیلەکەوە ناو خستیە خوارەوە. کاتێک گاکە گەیشتە ئەوبەر ئاوەکە، مشکەکە پەڕییە خوارەوە، رێک لەپێش گاکەدا دەستی کرد بە هەڵبەز و دابەز و سەرکەوتنی خۆی راگەیاند. 

 

بۆچی پشیلە مشک راوئەنێ

(چیرۆکی چینی)

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

هەزاران ساڵ لەوە پێش 'جاد' پاشای چین پێشبڕکێیەکی بۆ ئاژەڵان رێکخست. ئەو دوانزە ئاژەڵەی یەک بە شوێن یەکتردا دەیانبردەوە، شوێنیان لە 'زودیاک' ی چینی بەردەکەوت و ساڵێکیان بە ناوەوە دەکرا.

هەم پشێلە و هەم مشک چونکا درەنگ لەخەو هەڵدەستن، داویان لە گا کرد بەیانی زووی رۆژی کێبڕکێکە لە خەو بەئاگایان بکاتەوە.

رۆژەکە هات. گا هەوڵی دا لە خەو هەڵیانستێنێ، بەڵام بێسوود بوو. پشیلە و مشک چاویان هەڵدێنا، خۆیان لەسەر شان وەردەگێڕا و دیسان دەخەوتنەوە. کێبڕكیکە خەریک بوو دەستی پێدەکرد. گا کە نەیدەویست جێیان بێڵێ، هەربۆیە هەردووکیانی خستە سەر پشتی و دەستی کرد بە راکردن. مشکەکە کاتێک خەبەری بووەوە کە گاکە خەریک بوو لە ئاخرین لەمپەر کە چۆمێک بوو، دەپەڕییەوە. مشکی زۆرزان دەیزانی قەت ناتوانێ لە پشیلە بباتەوە. بۆیە ئەو دەرفەتەی چارەنووس پێی دابوو، قۆستییەوە و پاڵێکی بە پشیلەکەوە ناو خستیە خوارەوە. کاتێک گاکە گەیشتە ئەوبەر ئاوەکە، مشکەکە پەڕییە خوارەوە، رێک لەپێش گاکەدا دەستی کرد بە هەڵبەز و دابەز و سەرکەوتنی خۆی راگەیاند. بەبریش بوو بە سێهەم، بەڵام فێڵی کردبوو. پشتی ئەو ئاژەڵانەی کردبووە بەردەباز وا خەریک بوو بە مەلەکردن لە چۆمەکە دەپەڕینەوە.

ئەمەیە هۆکاری ئەوەی بۆچی خولی ١٢ ساڵەی زودیاکی چینی بە مشک دەست پێدەکا. لەم زۆدیاکەدا دووای مشک، گا دێت و پاشان بەبر. دوواتر نۆرەی کەروێشکە، ئەوسا ئەژدیها، مار، ئەسپ، بزن، مەیمون، کەڵەباب، سەگ و بەراز بە نۆرە. دەبا پشیلەیشی تیابووایە، کە لە راستیدا تیای نیە. پشیلە بەختەوەر بوو کێبڕکێکەی تەواو کردبوو و لە چۆمەکەدا نەخنکابوو.

جا ئیستایە دەزانین بۆچی پشیلە هەمیشە بە شوێن مشکەوەیە. ئەوان قەت ناتوانن ئەو بێڕێزییە سەبارەت بە باوو باپیرانیان لەبیربەرنەوە.

Why Cats Chase Rats


سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/Why-Cats-Chase.html

 

بازدید: 955