لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کەواتە چۆن دەتوانین واز لە دڵەڕاوکێ بهێنین؟ لەم بارەیەوە یاسایەکی سادە هەیە: ئەگەر ناتوانی کارێک بکەی بۆ باشترکردنی ئەو دۆخەی هەنووکە تێیدای، لێگەڕێ بۆخۆی تێپەڕێ. لە نیگەرانیی زۆر وازبێنە سەبارەت بەو دیاردانەی دەسەڵاتت نیە بەسەریاندا. 

 

چۆن دڵەڕاوکێ لە خۆمان دووربخەینەوە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

نووسەر: کێڤین نگو

بۆ ئەوەی دڵەڕاوکێ لە خۆت دووربخەیتەوە، دەبێ زۆر بیرنەکەیتەوە. بیرکردنەوە دیاردەیەکی چاکە، بەڵام کاتێک سەبارەت بە شتێک زۆر بیردەکەیتەوە ئەوا دەبێتە هۆی سترێس و دڵەڕاوکێ. هەندێ جار دڵەڕاوکێ چاکە، چونکە شێوازێکە بیر تێیدا دان بە گرینگیی دۆخێکدا دەنێ. بەڵام زۆر جار ئێمە بە بێ هەبوونی هۆکاری پێویست نیگەرانین. ئەم وتارە هەوڵدەدا هەندێ شێوازتان پێ پیشان بدا بۆ ئەوەی کەمێک زیاتر بتوانن خۆتان لە دڵەڕاوکێ دوور بخەنەوە.

 

هەبوونی دڵەڕاوکێ بە مانای ئەوەیە کە بیر خەریکی خۆکێش کردنە بەرەو داهاتوو. بەو مانایە ئێمە خەریکی داڕشتنی سێناریو و خەیاڵی نەرێنی و نگەتیڤین و بیر لە ئەگەری دۆخێکی خراپ دەکەینەوە. قوتابی دەکرێ کاتێکی زۆر بۆ  بیرکردنەوە لەسەر ئەو تاقیکارییە تەرخان بکا وا هەرئێستاکە هەیبووە. ئەو مرۆڤەی بەپەلە رادەکا و لە ترافیکدا گیری کردووە، نیگەرانە  سەبارەت بەوەی گەر درەنگ بگاتە کارەکەی، داخۆ هاوکارەکانی چۆنی لەسەر بیر دەکەنەوە. کارمەندان بەدەم نانخواردنەوە لە کاتی پشوودا گوێ لە ‌هەواڵەکان دەگرن و، گوێیان لێیە کە رێژەی بێکاری چووەتە سەرێ و ئەمە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ سەبارەت بە لەدەستدانی کارەکەیان. لە هەموو ئەم نموونانەدا کەسەکە نیگەرانە سەبارەت بە شتێک کە هێشتاکە رووی نەداوە. نەک تەنیا ئەم حاڵەتە، بەلکو دەکرێ نیگەران بین سەبارەت بەو شتەی لەم ساتەوەختەدا دەسەڵاتمان نیە بەسەریدا. جا گەر دەتەوێ فێربی چلۆن زاڵ بیت بەسەر نیگەرانیدا، دەبێ فێر بیت چلۆن لە هەنووکەدا بیت. بیهێنە بەرچاوت زۆربەی ئەو شتانەی خەڵکی لێی نیگەرانن و پێیان وایە راست هەڵدەگەڕێن، راست هەڵ نەگەڕێن. مرۆڤ دەتوانێ زۆربەی کاتەکانی ژیانی بێداری، لە خەمی دابەزینی ئاستی شادییەکانیدا بێت. رەنگە مرۆڤ لە ژیان بکشێتەوە لە ترسی ئەو دۆخە ناخۆشانەی پێی وایە روودەدەن.

 

کەواتە چۆن دەتوانین واز لە دڵەڕاوکێ بهێنین؟ لەم بارەیەوە یاسایەکی سادە هەیە: ئەگەر ناتوانی کارێک بکەی بۆ باشترکردنی ئەو دۆخەی هەنووکە تێیدای، لێگەڕێ بۆخۆی تێپەڕێ. لە نیگەرانیی زۆر وازبێنە سەبارەت بەو دیاردانەی دەسەڵاتت نیە بەسەریاندا. ئەو خوێندکارەی کە نیگەرانە سەبارەت بەو نمرەیەی لە تاقیکارییەکاندا وەریگرتووە، لە راستیدا خەریکی بەفیڕۆدانی کاتی خۆیەتی، چونکە ئەوەی کراوە، کراوە. جا چ کاتی بە دڵەڕاوکێ بەسەرببات یان بە خۆشحاڵی، ئەمە هیچ لە ئەنجامی تاقیکارییەکە ناگۆڕێ. ئەو کارمەندەی کە دەبینێ رێژەی بێکاری زیاد دەکا و نیگەرانە، دەتوانێ لە کاتی ئیشدا باشتر کار بکا، بەڵام لە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆ و پشوودا شتێکی لە دەست نایەت، بۆیە وا باشە خۆی لە دڵەڕاوکێ بەدوور رابگرێ.

کتێبی 'چۆن واز لە نیگەرانی بێنین و ژیان بکەین' لە نووسینی 'دال کارنیگ' کتێبێکی باشە لە بارەیەوە کە پێشنیاری خوێندنی دەکرێ. لەم کتێبەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی خووی دڵەڕاوکێ باس لە گەلێک رێگا دەکرێ. بۆ وێنە مرۆڤ دەتوانێ ئەو شتانەی نیگەرانی دەکا لە لاپەڕەیەکدا بنووسێتەوە و بزانێ لە سەدا چەند ئەگەری روودانیان هەیە. ئەگەر بەو ئاکامە گەیشتی کە دڵەڕاوکێ هیچ لەو کارانە ناگۆڕێ کە ناتوانی ئەنجامیان بدەی، ئەوا واز لە دڵەڕاوکێ بێنە. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی لە ژیان زیاتر چێژ وەربگری.

Bilderesultat for stress

 

سەرچاوە:

https://www.motivationalwellbeing.com/stop-worrying.html

بازدید: 767