ما 1689 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەلاح بەهرامی

ڕۆژێک بەڕێکەوت بەرەو زرێبار دەڕۆیشتم. پۆلی دەی ئامادەیی بووم، پێم خۆش بوو پیاسەیەک بکەم. لە شوستەکانی مەیدانی باوەڕەشی بەرەو مەیدانی ئستادیوم دەچووم، لەناکاو ماشینێکی ئەوان هات و وتی  لێرەوە مەچۆ!؟ وتی لە جادەکەوە بچۆ!

 

چیرۆکی مەیدانی دوازدە سوارە

بەشی سێیەم

سەلاح بەهرامی

پێشتر ناوی مەیدانی جەنگەڵبانی بوو بە هۆی ئەوەی کە ئیدارەی جەنگەڵبانی لە نزیکی ئەو مەیدانە بوو. ئەو کاتە کە ناوی مەیدان جەنگەڵبانی بوو چەند درەختی کاجی هەمووکات سەوزی لێ بوو، سەوز تەنانەت لەوەرزی زستانیشدا. ئەو کاتە مەیدانەکە گرد و چکۆلە بوو. من پێم جوانتر بوو، رەنگە لەبەر سەوزایی هەمیشەیی درەختەکان .

ئەگەر ئێمە لە کۆڵانەکانەوە بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشتین ئەو ڕووداوەی ئەو شەوە نەدەکەوت، کۆڵانەکان لە چوارڕای ئەسڵی تاکوو نیروگای برق بەو شەوەدا تەسک و تاریک و گەرم بوون. ئێمەیش تاقەتی ئەوەمان نەبوو لەوێوە بڕۆینەوە. جیا لەوەش مەیدانی دوازدە سوارە شوێنێک بوو کە هەموو ڕۆژێک پێیدا تێپەڕ دەبووین و ئەو شەوەیش دەبوو ئەو کارە بکەین.

کەسەکە خۆی کرد بە ناو سالۆنی رکابەرییەکەدا و هەمووی شڵەژاند، ئێمەیش هێندە ماندووبووین کە تاقەتی ئەوەمان نەبوو کە بچینەوە ناو سالۆنەکە و هەر لەبەر دەرگاکەی گوێمان لە دەنگەدەنگی کەسەکە بوو.

هەموو هاتنە دەرەوە و دەرگای سالۆنەکە داخرا و ئەو سوار ماشینەکەی بوو و ڕۆیشت و هەموومانی بەجێهێشت. باشە ئەگەر ئێمە تاوانباربووین، بۆچی بەجێمانی هێشت، ئەگەر بوونی ئێمە لە دەرەوە قەدەغە بوو بۆچی ئێمەی نەگەیاندە ماڵەوە؟

کەوایە مەبەستی ئەو شتێکی دیکە بوو!

ئەو ڕقی لە کورد بوو !

ئەو ویستی کورد سزا بدات!

ئەگینا دەبوو هەموومان سواری ماشین بکات و بمانگەیێنێتە ماڵەوە، یان هەموومانی  بۆ زیندان بردایەت.

ئەو هیچکام لەوانەی نەکرد، تەنیا مەبەستی هەڕەشە و گورەشە و ترساندنی ئێمە بوو. ئێمە کورد بووین و ئەویش دژ بە کورد، ئەو تەنانەت خۆشی لە جلوبەرگی ئێمەیش نەدەهات .

ڕۆژێک بەڕێکەوت بەرەو زرێبار دەڕۆیشتم. پۆلی دەی ئامادەیی بووم، پێم خۆش بوو پیاسەیەک بکەم. لە شوستەکانی مەیدانی باوەڕەشی بەرەو مەیدانی ئستادیوم دەچووم، لەناکاو ماشینێکی ئەوان هات و وتی  لێرەوە مەچۆ!؟

وتی لە جادەکەوە بچۆ!

پێم سەیر بوو، ئاخر بۆ؟

چەتە بە هەر کەس بگات ڕووتی دەکاتەوە، پێم وابێت ئەمانە چەتە بوون لەجلوبەرگی هێزی سەربازیدا، یان هەر بۆ چەتەیی هاتبوون بۆ کوردستان؟ ئەگینا ئەوە هەڵسووکەوتی مرۆڤی ئاسایی نییە کە بە بێ هۆ هەڵوێستی لەو چەشنە بگرێت، ئەویش بەرامبەر بە کەسانی مەدەنی .

کە لە سالۆنەکە هاتینە دەرەوە بووین بە نزیکی پازدە کەس. دەی باشە ئەوکات سێ کەس بووین ئاوامان بەسەر هات، ئێستا گەر ماشینی چەتەیەکی دیکە بێت دەبێ چ بکەین؟ دەبێ چییان پێ  بڵێین، خۆ سالۆنەکەش داخراوە و هیچ پاساوێکمان نییە بەرامبەر گەماڵەکان؟

درێژەی هەیە

Bilderesultat for forbudt kunst

گەڕان بۆ بابەت