ما 2848 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

لە یونان بەڵێن وشوان بۆ دامرکاندنەوەی حەزی سێکسی جاروبار ئەچوون بۆ قەحبەخانە. قەحبەخانە لە یونان رێگا پێدراو بوو، هیچ کێشەو گرفتی تیا نیە، تەنیا پارەی خۆت دەدەی دەچیتە ژوورەو ئیشی خۆت دەکەی و تەواو. تەنانەت مەودای گفتوگۆ کردن وقسەکردن هەیە. 

 

قەدەری هاوسەرگیری

هاوڕێ نەهرۆ

ناوەڕاستی نەوەدەکانە. کوردستان ئابڵوقەی لەسەرە. شتومەک لەبازاڕەکان گرانە. زۆربەی خەڵک بەهەژاری دەژێن. شەری ناوخۆ لە ئارادایە. بەڵێن گەنجێکی ئەو دەڤەرە بوو. تەمەنی سی و دوو ساڵ بوو. بەژنی مام ناوەندی بوو. تاڕادەیەک ئاستی وشیاری باش بوو. ئاشنایەتییەکی باشی لەگەڵ کڵاوسورەکان دا هەبوو. هەر بۆیە خەون و خولیای زۆر هەبوو. مانەوەی لە کوردستان بێهودە بوو. بەتایبەت لەو کاتەی لاوانی کوردستان بە لێشاو روویان لەدەرەوەی وڵات دەکرد. لەم کەین و بەینەدا بەڵێن بڕیاری دا روو لە هەندەران بکا. پێش ئەوەی هەنگاوی یەکەم هەڵبێنێ چوو بۆ لای ئافرەتێکی فاڵچی بۆ ئەوەی تۆزێک دڵنیا بێ لە ئایندەی. ئافرەتەکە سەیری نێو چاوانی کردو ماوەیەکی مات بوو. دوایی زاری هەڵهێناو گوتی کوڕی خۆم دەچی بۆ هەندەران، بەڵام تووشی زەحمەتی و دەردەسەری ئەبیت و دەگەی بە وڵاتێک وەک ویستگە خەریکی ئیش کردن ئەبی. ئافرەتێک دەبێتە ناسیاوت سپیلکەیە وەک بەفر، چاوی شین و قژی زەردە دووشاباڵی سپێ پێوەیە هەندێ لەکەی رەشی تیایە، ئەتخاتە سەر شاباڵەکانی ئەتبا بەرەو دوور، بەرەو ئاسمانی بێگەرد، بەرەو دڵنیایی بەرەو پێکهینانی خێزانێکی بچکۆڵە!

بەڵێن یش بە ئەسپایی گوێی دەگرت و لە نێوان بروابوون و بروانەبوون دا لەنگەری گرتبوو. ئەسپی لەگیرفانەکانی بەڵین سەوزەڵی خانمیان دەگوت. بۆیە بریاری دا سەد دولار قەرز بکا لە هاورێ یەکی یەکسەر شوناسنامەیەکی ساختەی وڵاتی تورکیای کڕی. ناوی خوای لێ هێنا، سنوری ئیران و تورکیا بەچەند شەوو رۆژێک بڕی دواتر سواری پاس بوو بەرەو ئیستانبول. لە هەر زاڵگەیەک دا دڵی دادەخورپا، بەهیچ شێوەیەک سەری لەزمانی تورکی دەرنەچوو. لەزاڵگاکان وەک کەڕ و لاڵ خۆی پێشان ئەدا، هەتا گەیشتە ئیستانبول. ئاهێکی هاتەوە بەرێ. ژمارە تەلەفون و ئەدریسی هاوڕێیەکی پێ بوو بە نێوی شوان کە پێشتر سەفەری کردبوو بۆ تورکیا و لەوێ لە غەسل ئیشی دەکرد. بەتەلەفون و هەواڵ پرسین شوانی دۆزییەوە شەو لای مایەوە، سبەی شوان بە پاترونەکەی گوت هاوڕێ یەکم تازە هاتووە نیازی بەئیشە. پەترونەکە سەری رەزامەندی بۆ لەقاند! بۆ رۆژی دوایی بەڵین دەستی بەئیشی تاقەت پروکین کرد، بەڵام خۆشحاڵ بوو بەوەی ویستگایەکی بڕیوە. ئیدی لەگەڵ گوزەراندنی رۆژگار پارەی کۆدەکردەوە. نزیکەی شەش مانگ لە تورکیا ئیشی کرد، بەزیادەوە پارەی قاچاخچیی دابین کرد. سەرەتا ویستی بە بەلەم سەفەر بکا بۆ یونان، بەڵام دەنگ و دۆ زۆر بڵاو بوەوە کە خەڵکی زۆر دەخنکێ لە ئاوی ئیجە و بەلەمەکان لە ئاستی پیویست نیین. هەر بۆیە پەشیمان بوەوە، دواتر بەڵێن لەگەڵ شوانی هاورێی لەگەڵ قاچاخچییەک رێککەوتن. قاچاخچییەکە ناوی بەهمەن بوو، شارەزاییەکی زۆری هەبوو لە رێگای تورکیاو یونان. هەر بۆیە بەڵین و شوان پارەکەیان دایە دەستی بەهمەن و چارەنووسیان دایە دەستی ئەم قاچاخچی یە. دوای دە رۆژ لە رۆیشتن وڕاکردن گەیشتنە ئەشکەوتێک کە کەوتبووە سەر رووبارێک، هەندی زەخیرەی لێ بوو وەک بنکەی قاچاخچیان چاوێ لێدەکرا. دوای دە رۆژ مانەوە لەو ئەشکەوتە تەلەفونیان کرد بۆ ئەسینا بۆ قاچاخچییەکی تر کە بە ئۆتۆمبیل بێت بیانگواستەوە. بەم شێوەیە گەیشتنە یونان، یونان بەڕاستی ئەوروپا بوو، تابڵێ خەڵکەکەی دڵ و دەروون فراوان بوون. خەیوەتگای پەناهەندەی لێ بوو، سەرەتا چوون بۆ ئەوێ، چەند رۆژێک لەوێ حەوانەوەو ماندووبوونی رێگایان دەرچوو. بەڵێن و شوان چوون بۆ مەیدانی کرێکاران لەوێ ئیشیان دەستکەوت و رۆژانەیەکی باشیان وەردەگرت و خواردنی رۆژانەشیان باش بوو. وردە وردە هەندێ زمانی یونانی فێر بوون، رۆژ لە دوای رۆژ ژیانیان ئاسانتر دەبوو، بەڵام یونان پەناهەندەی وەرنەدەگرت هەر بۆیە ئەوان بیریان کردەوە بچن بۆ ئەڵمانیان یان هۆڵەندا لە هەمان کاتدا بەڵێن و شوان بیریان لە ژنهێنان دەکردەوە. هەمیشە لە خولیای هاوسەرگیری دا بوون بەڵام بەچ شێوەیەک نەیاندەزانی!

***

شوێن ئۆکرانیایە، ناوەڕاستی نەوەدەکانە رژیمی سوسیالیستی شورەوی رووخاوە. تازە روویان لەبازاری ئازاد کردووە. هەتا بڵێ گرانی و نەبوونی یە، شتومەک لەبازاڕەکان گرانە. هەژاری باڵی کێشاوەتە سەر ژیانی تێکرای خەڵک. یەریناو ناتالیە دەستە خۆشکی یەکتر بوون تەمەنیان سی ساڵی تێنەپەڕاند بوو. بە مەبەستی یارمەتی خێزانەکانیان هەوڵی ئیش کردنیان ئەدا، بەڵام رۆژانەی کەمیان وەردەگرت. بەشێوەیەک بەشی هیچی نەدەکرد. هەر بۆیە دووچاری بێهودەیی هاتن، تادەهات ژیانیان قورستر ئەبوو، لەکوێ جەنگ و برسیەتی هەبێ خەڵکی یاخی رێگای هەندەران هەڵدەبژێرێ. یەرینا و ناتالیا پلانیان دانا کە دەرچن بەرەو هەندەران لەکاتێک دا پارەیان نەبوو. لەنێوان خۆیاندا بیریان کردەوە بۆ ماوەیەکی کاتی جەستەی خۆیان بفرۆشن بەقاچاخچییەکان لەبەرانبەردا قاچاخجییەکان دەریان بکەن بۆ وڵاتیکی ئەوروپی،.جەستە فرۆشی مەسەلەیەکی هەر ئەوا ئاسان نییە، ئازاردانی ویژدانی بەدواوەیە، بەڵام ئەوان تازە ڕا هاتن لەنێوان خۆیاندا وا رێککەوتن هەر گەیشتنە یونان ئیشی لەش فرۆشی بکەن. پارەیەکی چاکی تیدایەو بۆ ئەوان ئاسانە بەم شێوەیە دەتوانن دۆلار بنیرنەوە بۆ خانەوادەکانیان، تازە ڕاهاتوون، هەژاری وەک پاساوێک بۆ لەش فرۆشی چاویان لێ دەکرد، بەڵام جاروبار یەریناوناتالیا لە نێوان خۆیاندا گفتوگۆیان دەکرد و دەیانگوت ناکرێ هەتا سەر ئێمە لەش فرۆش بین. بیریان لە پێکهێنانی خێزان و سەقامگیر بوونیش دەکردەوە!

***

لە یونان بەڵێن وشوان بۆ دامرکاندنەوەی حەزی سێکسی جاروبار ئەچوون بۆ قەحبەخانە. قەحبەخانە لە یونان رێگا پێدراو بوو، هیچ کێشەو گرفتی تیا نیە، تەنیا پارەی خۆت دەدەی دەچیتە ژوورەو ئیشی خۆت دەکەی و تەواو تەنانەت مەودای گفتوگۆ کردن وقسەکردن هەیە. بەرێکەوت بەڵێن وشوان چوون بۆ ئەو قەحبەخانەیەی یەریناو ناتالیا ئیشی لێ دەکەن هەتا بڵێ جوان بوون قژ زەرد و چاو شین. بەڵێن یەکسەر بیری چوو بۆ لای ئافرەتە فالچی یەکە کە باسی کیژێک کردبوو سپی یە وەک بەفر، شاباڵێ سپی و لەکەی تیایە هەڵیدەگرێ بۆ وڵاتیکی تر! بۆ یەکەم جار بەڵێن وشوان لەگەڵ یەریناو ناتالیا جووت ببوون بینیبویان ئافرەتی نەرم و نیان و قسە خۆشن، جارێکی تر هاتنەوە بۆ لایان بەشێوەیەک بوونە کڕیاری هەمیشەیی و ناسیاو، ژمارە تەلەفونی یەکتریان گۆڕییەوە. وای لێهات ئێواران لەدەرەوەی بواری ئیش لە کافێ دادەنیشتن و چاویان بەیەک دەکەوت، سەرەتا بەڵێن چاوی بەیەرینا کەوت، باسی چونیەتی هاتنی خۆی بۆ کرد بۆ یونان و ژیانی ئێستای و داهاتوویان کە لەوانەیە بچن بۆ ئەڵمانیا وهەروا نیازی ژن هینانیان هەیە. یەریناش لە بەرانبەردا نارەزایی خۆی دەربری سەبارەت بەلەش فرۆشتن و دەیگوت، ئەمە ئیشێکی ناچاری و کاتی یە ئەگینا منیش حەز دەکەم تاقە پیاوێکم هەبێ وەک تۆ رێزی بگرم و خۆشم بوێ و هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم. بەم شێوەیە نیشانەکانی رێککەوتن لە ئاسمانی پەیوەندییان دا دەرکەوت، بیجگە لەوە بەڵێن هانی شوانەی برادەری دا کە لە گەڵ ناتالیایا رێک بکەوێ، سەرەتا شوان وەک بەڵێن مێشك کراوە نەبوو هەر بۆیە نارەزایی خۆی دەربری، بۆی قووت نەدرا ئافرەتیکی قەحبە ببێتە هاوسەری، بەڵام دوای چەندین دانیشتن شوان گەیشتە ئەو بروایەی کە ناتالیای خۆش بوێ و هاوسەرگیری لەگەڵ بکا! دوای ماوەیەک یەریناوناتالیا وازیان لە ئیشی لەش فرۆشی هینا و چوون لە چێشتخانە وەک گارسون ئیشیان دەکرد و لە دانیشتنێک دا ئافرەتەکان بەپێ مەزهەبی خۆیان سوێندیان خوارد کە لەمەودوا ناپاکی لە بەرانبەر نەکەن، ئیدی ئیواران بەڵێن و یەرینا وشوان ناتالیا لە کافێ کۆدەبوونەوە زیاتر بە حورمەت و رێز قسەیان دەکرد. باسی هاوسەرگیری وچوون بۆ ئەڵمانیایان دەکرد بەمەبەستی وەرگرتنی مافی پەناهەندەیی، بەم شێوەیە رۆژێکیان دیاری کرد وەک بۆنەی هاوسەرگیری و ئاهەنگێکی خنجیلانەیان ساز کرد تیایدا هەر یەکەو گڵاسی ڤودگەیان نوشی وەک ماڵئاوایی لە ژیانی ئاڵۆزی لەش فرۆشی و چوونە نێو بازنەی هاوسەرگیری و ژیانێکی سەقامگیر!

هەواڵی هاوسەرگیری هەرکەسەو لای خۆیەوە بە خانەوادەکانیان ڕاگەیاند لە رێگای تەلەفونەوە!

دوای شەش مانگ وەک دوو خێزانی ئاشناو دۆست روویان لە ئەڵمانیا کرد. لەکاتێ ئەنتەرڤێو بەڵێن ویەرینا واڕێک کەوتبوون کە بڵێن ئێمە خزمین و هەردووکمان کوردین، یەرینا خەڵکی یەریڤانە بۆیە کوردی چاک نازانی. بەم شێوەیە لێکۆڵەرەوەکە بروای بە قسەی هەردووکیان هینا بوو، دوای ماوەیەکی کورت مافی پەناهەندەییان وەرگرت!

بەڵام شوان و ناتالیا هەندێ کێشە کەوتە کێسەکەیان هەر بۆیە وەرگرتنی مافی پەناهەندەییان دوا خرا!

لەم بەینە بەڵێن و یەرینە کورپەیەکیان بوو بە رازی بوونی هەردوو لا ناویان لێنا هەژار وەک نیشانە و هۆی ئاوارەبوون و یەکتر ناسین!

بەپێ هەواڵەکان تا ئێستاش وەک دوو خێزانی بەختەوەر لە وڵاتی ئەلمانیا دەژین و، خەریکی کارکردنن بە ئارەقای نێو چاوانیان و گوزەراندنی ژیانی رۆژانەیانن!

     Image result for refugee kunst                                    

 

گەڕان بۆ بابەت