ما 7081 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم 
شەیتان رازی بوو. دز و شەیتان پێکەوە بەرەو خانووەکەی برەهمەن بەڕێکەوتن. هەر کە گەیشتن، دزەکە گوتی "با من گاکان هەڵگرم و بڕۆم. ئەوجا تۆ دەتوانی برەهمەن بخۆی." شەیتان گوتی "نا، سەرەتا من برەهمەن دەخۆم." بەڵام نەسازان و لێیان بوو بە کێشە.

 

برەهمەن و دوژمنەکانی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

گەلێک ساڵ لەوە پێش برەهمەنێکی هەژار لەگەڵ بنەماڵەکەی لە خانوویەکی بچوکدا دەژیان. قوتابییەکانی لە بواری خواردن و جل و بەرگدا یارمەتییان دەدا. بەم شێوەیە رۆژگاری خۆی دەگوزەراند.

رۆژێک، برەهمەن وەک دیاری دوو گوێرەکەی لە یەکێک لە قوتابییەکانی وەرگرت. زۆر خۆشحاڵ بوو. ئەگەرچی بۆ بەخێوکردنیان کێشەی هەبوو، بەڵام توانی دەغڵ و دانیان بۆ دابین بکا و پاشی چەند ساڵ گوێرەکەکان بوون بە دوو گای گەورە.

دزێک بە گاکانی زانی. لەبەر خۆیەوە گوتی "برەهمەنی گێل، تەنانەت نازانێ چۆن کەڵکیان لێوەرگرێ. بۆ خۆم دەیاندزم و دەیانفرۆشم."

ئەو شەوەی بەرەو ماڵی برەهمەن جووڵا، لە سەر رێگا بەتووس شەیتانی بەدخووەوە بوو. شەیتانەکە بە دەنگێکی ترسناک گوتی "برسیمە و دەمەوێ بتخۆم." دزەکە وەڵامی دایەوە "راوەستە،... راوەستە هاورێم! من لەسەر رێگام بەرەو ماڵی برەهمەن بۆ ئەوەی گاکانی بدزم. تۆ لە جیاتی من دەتوانی ئەو بخۆی."

شەیتان رازی بوو. دز و شەیتان پێکەوە بەرەو خانووەکەی برەهمەن بەڕێکەوتن. هەر کە گەیشتن، دزەکە گوتی "با من گاکان هەڵگرم و بڕۆم. ئەوجا تۆ دەتوانی برەهمەن بخۆی." شەیتان گوتی "نا، سەرەتا من برەهمەن دەخۆم." بەڵام نەسازان و لێیان بوو بە کێشە.

دەنگ و هەراکە برەهمەنی لە خەو هەستان. هەر کە چاوی بە شەیتان کەوت، دەستی کرد بە خوێندنی دۆعای سانترا. شەیتان کە گوێی لێبوو هاواری لێ پەیدا بوو و بە هەڵاتن دوورکەوتەوە.

دوواتر دەستی دایە تێڵایەک و رووی کردە دزەکە و گوتی "بە تەمابووی گاکانی من بدەزی، وانیە؟" ئەمەی گوت و دەستی کرد بە لێدانی دزەکە. بەم شێوەیە برەهمەن هەم خۆی لە شەیتان پاراست و هەم سزای دزەکەی دا.

لەمەبەدووا برەهمەن و دوژمنەکانی لەیەکتر جودان.

 

 Image result for ‫برهمن‬‎

 

گەڕان بۆ بابەت