ما 5037 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

بوشمەنەکان دەڵێن بەم جۆرە بوو مرۆڤ ئاگری دەستکەوت. ئەوان دەڵێن وشترمەل وەک باڵندەکانی تر زیرەک نیە. دزینی ئاگر کارێکی کرد کە بۆ هەمیشە وەک بوونەوەرێکی گەمژە بمێنێتەوە.

 

 

خەڵاتی ئاگر

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ئاگر ئەوەندە بۆ مرۆڤ گرینگە کە سەیر نیە گەلێک چیرۆکی ئەفسانەیی لە دونیادا سەبارەت بە پەیدابوون یاخود دەستکەوتنی لە لایەن مرۆڤەکانەوە دروستکراوە.

لە ئەفسانەی پۆلینیزی دا ئەوە خودا 'ماوی' بوو کە ئاگری لە ژنەخودای ئاگر دزی و دای بە بوونەوەرە بمرەکان.

لە ئەفسانەی یۆنانی دا ئەوە پرۆمەتیوس بوو کە ئاگری لە خواکان دزی و گەیاندییە مرۆڤ.

'بوشمەنەکان'، واتە دانیشتوانی 'سەحرای کالاهاری' ش ئەفسانەی خۆیان سەبارەت بە ئاگر هەیە. ئەوان دەڵێن مرۆڤ بە هۆی هەوڵی خۆیەوە ئاگری دەست خست، نەک بە هۆی میهرەبانیی خوداکانەوە.

'وشترمەل' باڵەکانی دەکاتەوە

ئەفسانەی دانشیشتوانی سەحرای کالاهاری

'مانتیس' خودای خوڵقێنەر هەستی کرد هێشتا مرۆڤ ئامادەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاگر نیە. بۆیە بە وشترمەلی راگەیاند کە لە ژێر یەکێک لە باڵەکانی دا لە لای خۆی بە ئەمانەت رایگرێ.

بوشمەنێک بەمەی زانی و نەخشەی داڕشت بۆ دزینی ئاگرەکە. بۆ ئەم مەبەستە سەردانی وشترمەلەکەی کرد.

ـ هاتووم خەونێکت بۆ باس بکەم.

وشتەمەلەکە گوتی:

ـ بۆ پێت وایە خەونەکەت جێی سەرنجی منە؟

ـ چونکە تۆ دەگرێتەوە.

ئەوسا دەستی کرد بە گێڕانەوەی.

ـ من خەونم بینی ئەگەر تۆ پێش لە هەڵاتنی هەتاو باڵەکانت بکەیتەوە و لە ناو بای بەهێزدا بفڕی، ئەوا وەک هەڵۆیەک بە ئاسماندا دەتوانی بسوڕێیتەوە.

وشترمەلەکە، کە لە کۆنەوە خەونی فڕین هەبوو و بە بیستنی ئەم قسەیە لە دەروونەوە شاگەشکە ببوو، گوتی:

ـ "بەڕاستە!"

بوشمەنەکە پێش ئەوەی بڕوات ئامۆژگاری کرد:

ـ "بەختی خەڵاتی فڕین لەدەست مەدە!"

رۆژی دوواتر، پێش هەڵاتنی هەتاو وشترمەلەکە بە تەمای ئەوەی با بەرەو ئاسمان بەرزی بکاتەوە، باڵەکانی کردەوە. لەو کاتەدا چاوەڕوان بوو، بوشمەنەکە خۆی کرد بە ژێر باڵەکەیدا، ئاگرەکەی هەڵگرت و رایکرد.

بوشمەنەکان دەڵێن بەم جۆرە بوو مرۆڤ ئاگری دەستکەوت. ئەوان دەڵێن وشترمەل وەک باڵندەکانی تر زیرەک نیە. دزینی ئاگر کارێکی کرد کە بۆ هەمیشە وەک بوونەوەرێکی گەمژە بمێنێتەوە.

 

 

The Gift of Fire


گەڕان بۆ بابەت