ما 4529 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کاتێک لە خۆشۆردن گەڕانەوە، بینیان شەربەتەکە بزربووە. ئیندرا بردبووی. ئەوسا دیتیان کە بەشێک لە شەربەتەکە رژاوە بەسەر گیای سەر ئەرزەکەدا. هەربۆیە بە زمان دەستیان کرد بە لێستنەوەی. گەلاکان چونکە تیژبوون، زمانیان شەقار شەقار هەڵگەڕا. 

 

بۆچی زمانی مار چنگاڵیە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

'ڤیناتا'، دایکی 'گرودا'، لەدووای ئەوەی لە گەڵ 'کاردو' دایکی 'ناگا'کان بەکێشە هات، کرا بە کۆیلە. ناگاکان وتیان ڤیتانا لە کۆیلەیی رزگار دەکەن ئەگەر گرودا 'ئامیرا'یان لە مانگەوە بۆ بێنێ کە شەربەتی نەمری بوو.

گرودا لە پاش ئەوەی لە دژی خوداکان جەنگا و گەلێک لەمپەری بەزاند، شەربەتەکەی هێنا.

ناگاکان بە دیتنی شەربەتی نەمری گەلێک خۆشحآل بوون. ئەوان ئیزنیان دا ڤیتانا بڕوات و پاشان پیش ئەوەی لە شەربەتەکە بخۆنەوە، بڕیاریان دا خۆیان بشۆن.

کاتێک لە خۆشۆردن گەڕانەوە، بینیان شەربەتەکە بزربووە. ئیندرا بردبووی. ئەوسا دیتیان کە بەشێک لە شەربەتەکە رژاوە بەسەر گیای سەر ئەرزەکەدا. هەربۆیە بە زمان دەستیان کرد بە لێستنەوەی. گەلاکان چونکە تیژبوون، زمانیان شەقار شەقار هەڵگەڕا. ئیتر لەو کاتەوە زمانی مار وەک چنگاڵی لێهاتووە.

فاکت: مار بە زمانی بۆن دەکا و ئەندامی بۆنەکایان کە بە لاسەرووی ناو دەمیانەوەیە ناوی 'ئەندامی یاکۆبسن' ە. زمانی چنگاڵی، یارمەتییان دەدا باشتر بۆن بکەن. جگە لە مار، هەندێ لە مارمێلکەکانیش زمانیان چنگاڵییە.


Why Snakes Have Forked Tongues

 

 

گەڕان بۆ بابەت