ما 6097 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و. هاوڕێ یوسفی

سیاسەتی نیۆلیبێڕاڵی جیهانیبوونەوە دەستی هەبووە لە لاوازکردن و بێهێزکردنی یەکێتیەکانیشدا. نادەقبەستوویی و نەوەستانی بەشێکی گەشەکەر لە پیشەی کرێکاران و پەرەسەندنی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لەنێوان گرووپگەڵێکی کەمتر لە هێزی کاردا، کاریگەریەکی لەمپەرئاسای داناوە لەسەر هەر چەشنە کردەیەکی یەکدەست و یەکپارچە.

 

سیاسەتی جیهانیبوونەوە

پیێر بووردیۆ

و. هاوڕێ یوسفی

جیهانیبوونەوە قەدەر نیە، سیاسەتە. لەم ڕووەوە، سیاسەتی دژایەتیکردن لەگەڵ چڕبوونەوەی دەسەڵات لە جیهانیبوونەوەدا مومکین و ئەگەردارە. دەبێت ئەم ئاڵتێرناتیڤە نێونەتەوەیی بێت و لەهەردوو ئەزموونی یەکێتیەکان و بزووتنەوە تازە کۆمەڵایەتیەکان، کەڵک وەربگرێت.

زاراوە یان تێرمی "جیهانیبوونەوە" دەربڕی حەتمیەتی یاسا ئابووریەکانە. ئەمە پەچەیەکە بەسەر واقیعی سیاسیەوە. بەگشتی ئەمە واقیعێکی پارادۆکسیکاڵ و ناکۆکە کە پشتی بە سیاسەتی "سڕینەوەی سیاسەت" (depoliticisatio.) بەستووە.

هەڕەشەی ئەم سیاسەتە بەخشینی پێگیەکی کوشندەیە بەو هێزە ئابووریانەی هیچ چەشنە کۆنتڕۆڵ و سنووردارێتیەکیان بەسەرەوە نیە. ئەمە سیاسەتێکە ملکەچی دەوڵەتەکان و نەتەوەکان لەو هێزە کۆمەڵایەتی و ئابووریانەوە دەستەبەر دەکات کە "ئازاد"ی کردوون.

تێرمی "جیهانیبوونەوە" هاوکات ئەرێنی و نۆرماتیڤە. کۆی ئەو شتانەی گرتوویەتە خۆی بەدواهاتێکی بنەبڕانە، خورد و ورد، نەک لە حەتمیەتی ئابووری بەڵکو لە سیاسەتەوە هەیەتی و دەوڵەتانی لیبێڕاڵ و تانانەت سۆسیال دێمۆکراتەکانی زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتووی ئابووریی ناچارکردووە دەست لە کۆنتڕۆڵی هێزە ئابووریەکان هەڵبگرن.

لەباشترین حاڵەتدا، ئەم هێزانەیان بەڕەڵا کردووە تا لە "پشتی پەردە"ی دامەزراوە گەورە نێونەتەوەییەکانی وەک ڕێکخراوی بازگانی جیهانی، یان تۆڕە چەندنەتەوەییەکانی وەک ئەو تۆڕەی پەنجا کۆمپانی چەندنەتەوەیی (multinational companies) پێکهێناوە چڕببنەوە و لەڕێگەیەکەوە سەرجەمی ڕەوشەکان و ئامرازەکان، بۆنموونە ڕەوشە یاساییەکان (including legal)، پڕۆسەی داسەپاندنی خواستەکانیان بخەنەکار.

 سیاسەتێکی جیاواز

پێویستە ڕووبەڕووی ئەم سیاسەتی ناسیاسیکردنەوە و سڕینەوەی دەسەڵاتە ( disempowerment) ببینەوە. بۆ ئەم کارە پێویستە سیاسەتی بیرکردنەوە و کردار( thought and action) بدۆزینەوە؛ سیاسەتێک کە هاوکات ڕووبەڕووە لەگەڵ بزووتنەوە سیاسیەکان و یەکێتیەکان لە نزیک سنوورە نەتەوەییەکاندا، توانای ئەوەی هەبێت خۆی بانتر لە دەوڵەتە نەتەوەییەکان گەڵاڵە بکات.

بەپلەی یەکەم، ئەم سیاسەتە کۆمەڵێک بەگژاچوونەوەی سیاسی درووستدەکات کە وادەردەکەوێت یەکتر وەلادەنێن، ئاشکرایە دەستەبەر نابن و بەرواڵەت ئەوەندەش هاوبەش نین، چ لەڕووی ڕەوشە زانستیەکەیانەوە و چ لەڕووی خەباتی سیاسی و باو و ئاشنایان لە ڕابردوودا.

دووهەم، ئەو ڕێکخراو و دامەزراوە بەهێزانەی ئەمڕۆ لەڕووی ئابووری و سیاسیەوە بەسەر جیهاندا باڵادەست و زاڵن لێکنزیکیەکی سەیر لەنێوان هەموو فۆرمەکانی سەرمایە_ ئابووری، سیاسی، سەربازی، کولتووری، زانستی و تەکنۆلۆژیک_ بەدیبهێنن کە توانای زاڵبوون و باڵادەستی بنچینەیی و بێوێنەی هێمایینی هەبێت بەسەر کۆی ڕێگە و ئامرازەکانی پەیوەندی کە لەڕێگەیانەوە هێزە دژبەرەکان ڕای خۆیان باس دەکەن.

پێویستە بەو ئەنجامە بگەین کە دەتوانین هەندێک ئامرازی پێویستی ئەم سیاسەتە لە ئاستی ئەورووپادا بدۆزینەوە ( لانیکەم تا ئەو شوێنەی ئینستیتویت و دامەزراوە ئابووریە ئەرووپیەکان کاریگەریەکی هۆ و بەرهۆییان لەسەر هێزە باڵادەستەکاندا هەیە لە ئاستی جیهانیدا). لەئەنجامدا، پێکهێنانی ئەورووپایەکی کۆمەڵایەتی یەکە، کە توانای ئەوەی هەبێت هێزە جۆراوجۆرەکان بەهەموو پۆلێنبەندیەکەوە لەپانتا نەتەوەیی و نێونەتەوەیەکان لەتەنیشت یەکتردا دابنێت و [خواستی یەکەمی] هەموو ئەو کەسانەیە کە خوازیاری خۆڕاگریەکی کاریگەرن دژی هێزە باڵادەستەکانی ئەم سەردەمە.

هاوکاری بەبێ ئەوەی ببین بە یەک

بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان کە پێویستن بۆ خۆڕاگری بەهۆی ڕەگەکان، ئارەزووەکان و ئامانجە جۆراوجۆرەکان فرەچەشنن. جگە ئەمە ئەم بزووتنەوانە بەشێوەیەکی ئینکارنەکراو کۆمەڵێک [خاڵی] هاوبەشیان هەیە کە دەتوانین ناویان بنێین تایبەتمەندیە بنەماڵەییەکان.

 بەپلەی یەکەم، ئەم بزووتنەوانە لەبەرئەوەی پتر بەدواهاتی ئینکاری فۆرمگەلی نەریتیی جووڵانەوەی سیاسین، بەتایبەت ئەوەی لە حیزبە کۆمۆنیستیەکانی چەشنی سۆڤیەتدا باو بووە.  بەگشتی ئەم بزووتنەوانە دژی هەرچەشنە مۆنۆپۆل و پاوانکردنی ڕێکخراوەکەیان لەلایەن کەمینەیەکەوەن و بنەبڕانە پشتیوانی لە بەشداری ڕاستەوخۆی کۆی پشکدارن و بەشدارنی جۆراوجۆر دەکەن و جەغدی لێ دەکەنەوە و لەم ڕووەوە هاوشێوەی نەریتی [خەباتە] ڕزگاریبەخشەکانن.

ئەوان پتر حەزیان لەو فۆرمانەی سیاسەتە کە پاڵنەر و دنەی فەردیان لە پشتە و پابەندە بە ئامرازێکی سووک و کارامەوە کە دەرفەت و ئەگەری ئەوە بە ئەندامەکانی بدات چالاکیەکانی خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن ( خاڵی بەرامبەری ئەو ماشێنە حیزبیانەی خەباتەکەیان لەبەر سەرکردایەتیی سیاسیە).

 دووهەمین تایبەتمەندی هاوبەشی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان، شێوازی گونجاندنی لەپێشبوون [و گرینگی] پرسە کۆمەڵایەتیە دیاریکراوەکانی وەک ماڵ، پیشە و تەندرووستی و بێهداشتە.

سێهەم تایبەتمەندی باوی ئەم بزووتنەوانە تامەزرۆییانە بۆ کرداری ڕاستەوخۆ، ئەو حەز و ئارەزووەی دەبێت ناڕەزایەتیەکان و داواکاریەکان خۆیان لە کردە چەشنئاسا و تیپیکاڵەکاندا ڕەنگبدەنەوە کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر پانتاکە.

چوارەمین تایبەتمەندی و تایبەتمەندی هاوبەش ئەوەیە هاوبەستی و یەکێتی هێزی دنەدەر و بزوێنەری پاڵەکیە کە بوونی هەیە لە پشتەوەی بەشێکی گەورەتری ئەم بزووتنەوانەدا.

ئەم چەشنە هاوشێوەیی و وێکچوونانە لە ئامانجەکانی بزووتنەوە سیاسیە زۆر جیاوازەکاندا، ئەگەر لە یەکێتی تەواوەتیی بزووتنەوە جیاوازەکان بەو جۆرەی کە گرووپە خەبتکارە گەنجەکان جەخدی لێ دەکەنەوە، پێ لەسەر کەڵکداری جۆرێک هاودەنگی کردارەکان و خواستەکانی ئەم خەباتانە دەادەگرێت. ئەم جۆرە هاودەنگیە دەتوانێت تۆڕێک بێت کە بتوانێ بەشێوەیەک گرووپەکان و تاکەکان بخاتە تەنیشت یەکەوە کە  هیچ گرووپێک بەسەر ئەویتردا زاڵ و باڵادەست نەبێت؛ تۆڕێک کە بتوانێت کۆی دەرفەتەکانی فرەچەشنی ئەزموونەکان، ئاسۆگەکان و بەرنامە و گەڵاڵەی گرووپەکان بگرێتە خۆی.

کارکردی سەرەکی ئەم تۆڕە بۆ بزووتنەوە ڕاستەوخۆ کۆمەڵایەتیەکان جگە کردە پەرتەوازە و جیاکان، دابینکردنی ئەو [شتەیە] کە ئەم خەباتانە یەکجارەکی بکەوێتە داوی تەنگەلانی تایبەتمەندیەکانی بزووتنەوە لۆکاڵیە تایبەتەکانەوە ( هاوکات کە خۆیان لە چڕبوونەوەی بۆرۆکراسی دبوێرن). کەڵکی ئەمە ئەوەیە دەسەڵاتی ئەوە بە گرووپەکان دەبەخشێت زاڵبن بەسەر ناهاودەنگی چرکەساتە ئاشکرا و نادیارەکان و هەروەها فۆرمە هێور و لەسەرەخۆکانی بوون بۆ ڕێکخستنیان پێویستە.

هەموو تۆڕێکی لەم چەشنە دەبێت هەوڵبدات کۆمەڵێک ئامانجی هاوبەش پێناسە بکات کە بەرژەوەندیەکان و حەزی گرووپە جۆراوجۆرەکان بەریەک بکەون و یەکببڕن، کۆمەڵێک بەها کە جیا لەوەی تواناسازی و شێوازەکانی خۆی دادەسەپێنێت پێویستە کۆی ئەمانە قبووڵ بکەین و لە تەنیشت یەکتریان دابنێین.

بووژانەوەی یەکێتیەکان

سیاسەتی نیۆلیبێڕاڵی جیهانیبوونەوە دەستی هەبووە لە لاوازکردن و بێهێزکردنی یەکێتیەکانیشدا. نادەقبەستوویی و نەوەستانی بەشێکی گەشەکەر لە پیشەی کرێکاران و پەرەسەندنی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لەنێوان گرووپگەڵێکی کەمتر لە هێزی کاردا، کاریگەریەکی لەمپەرئاسای داناوە لەسەر هەر چەشنە کردەیەکی یەکدەست و یەکپارچە.

ئەمە دەریدەخات بووژانەوەی کردەی یەکێتیەکان چەندە دژوار و چەندە ناچارەکی و حەتمیە. ئەمە پابەندە بە وەرچەرخانی بەرپرسیارێتی و هەڵسەنگاندنی دووبارەی مۆدێلی ڕاگوێستنی  هەڵاوێردی بێمەرج و هەروەها داهێنانی تەکنیکە نوێکانە کە پێویستە بۆ جووڵاندنی هێزی کاری پارچە پارچە و کەرت کەرت، بێ دڵنیایی و دژوار.

وا ڕێکخراوێک دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئەو تەفرەقە و ناکۆکیەی کە لە ئامانجەکان و نەتەوەکان و دابەشکاریی ناو بزووتنەوەکان و یەکێتیەکاندا بوونیان هەیە. دەبێت دانانی یەکێتیەکان لە دۆخی وتووێژ و باسی ئازاددا کاریگەریەکی ژیانبەخشی دوبارەی بکاتە سەریان.

بوونی تۆڕێکی بەردەوام و کارامەی نێونەتەوەیی دەبێت بوار بۆ پەرەسەندنی بزووتنەوەی یەکێتیی نێونەتەوەیی خۆش بکات؛ بزووتنەوەیەک کە واز لەو ڕێکخراوە فەرمیانەی نوێنەری یەکێتیەکانن دەهێنێت و کۆی کردەکانی ئەو بزووتنەوانەی سەرقاڵن بە دۆخی تایبەت و سنووردارەوە یەکدەخات و یەکپارچەیان دەکات.

کۆی ئەو سیاسەتانەی کە مەبەستی [وەستانەوە و] بەرچەکردارە بە جیهانیبوونەوە و خۆڕاگری دژی هەوڵدان بۆ "ناسیاسیکردنەوە"ی شێوازی حوکمڕانی و دەسەڵاتدارێتی، جگە پەرەسەندن و هاودەنگی بزووتنەوە نوێە کۆمەڵایەتیەکان و حەزکردن بە کار و چالاکی لە ئاستی ئەورووپادا، بووژانەوەی پانتا و بەستێنی نەریتیتری یەکێتیەکانیش گرینگە.

 Bilderesultat for globalization

سەرچاوە:       https://www.opendemocracy.net/democracy-vision_reflections/article_283.jsp

گەڕان بۆ بابەت