و. سەلاح بەهرامی
له‌و ساته‌دا ئه‌ستێره‌ی سپی فرمێسک
له شه‌وی برژانگی من دهدرهوشایهوهبینیم که ده‌ستی تۆ وه‌کوو ههورێکبهرهو ڕوومه‌تی په‌رێشانم گه‌ڕایه‌وه
گرێ (لە کۆمەڵە شێعری یاخیبوون)
فروغ فرخزاد
و. سەلاح بەهرامی
گه‌ر داهاتوو نه‌ده‌بوو
تا هه‌تایه ده‌بووم له‌گه‌ڵت
تا هه‌تایه ئاوازی عه‌شقم
ده‌خوێند له تاوی عه‌شقی گوڵت
له پشتی شیشه‌ی ژووری تۆ
ئه‌و شه‌وه نیگایه‌کی سه‌ردی بوو
ژووری دیده‌ی تۆ له تاریکی
به‌ره‌و رۆحی تۆ ڕێگای هه‌بوو
خزابوویه نێو ته‌می ئاوێنه
وێنه‌ی شکاو و بێ ئاوازی ئێمه
قژی تۆ به ڕه‌نگی لقی گه‌نم
قژی من خاو و به ڕه‌نگی ته‌مه
نهێنییه‌ک له ناخم ده‌سووتا
ویستم که له‌گه‌ڵ تۆ بئاخفێ
به‌ڵام لاواز بوو ده‌نگم
له سێبه‌ری ده‌وه‌ن هیچ ناڕوێ
له‌وێ فڕی نیگای ماندووی من
له دووری من ده‌سووڕا په‌رێشان
له چوارچێوه‌ی قاپی ته‌ڵایی ڕه‌نگ
به بزه‌وه چاوی مه‌سێح له سه‌رمان
بینیم که ژوور ئاڵۆز و شێواوه
کتێبی تۆ له به‌ر پێی من ڕژاوه
ده‌رزی قژی من له‌وێدا
له سه‌ر ته‌ختی تۆ به‌جێ ماوه
له ماڵی بلورینی ماسییه‌کان
ده‌نگی ئاو نایه‌ت چیدی
چی ده‌ویست؟ پشیله‌ی پیری تۆ
که ئه‌و نه‌ده‌هاته به‌رچاوی
دیسان نیگای په‌رێشانم
ماندوو گه‌ڕایه‌وه لای تۆ
ویستم بئاخفێ له‌گه‌ڵی تۆ
کوژایه‌وه که گه‌شته لای تۆ
له‌و ساته‌دا ئه‌ستێره‌ی سپی فرمێسک
له شه‌وی برژانگی من ده‌دره‌وشایه‌وه
بینیم که ده‌ستی تۆ وه‌کوو هه‌ورێک
به‌ره‌و ڕوومه‌تی په‌رێشانم گه‌ڕایه‌وه
بینیم که باڵی گه‌رمی هه‌ناسه‌ت
به گه‌ردنی ساردی من نوسایه‌وه
سووڕایه‌وه وه‌ک شنه‌یه‌کی ون
له ده‌وه‌نی وه‌حشی ئازارم مایه‌وه
ده‌ستێ ده‌سووتا له ناخی مندا
ئاسنی بێده‌نگی و تووی خامۆشی
من ماندوو له‌م ململانێ پڕ ئازاره
رۆشتم به‌ره‌و شاری فه‌رامۆشی
خه‌می به‌یانیم له‌بیر کردووه
وتم سه‌فه‌ر ئه‌فسانه‌ی به جۆش
له‌پڕ له نێو ژیانم کرایه‌وه
ده‌رگه‌یه‌کی زێرینی بۆنخۆش
له لێوی تۆم هه‌ڵمژی ئه‌و شه‌وه
ئاوازی خۆش و شادی سرووشت
عه‌شقی من پڕ له چێژ ئه‌و شه‌وه
له ماچی دڵۆپی هه‌تایی سرووشت
ئاماژە: ئەم کۆمەڵە شێعرە لە لایەن وەرگێڕەوە هەمووی کراوە بە کوردی و بەڵێنە بەم زووانە چاپ و بڵاوبکرێتەوە.