ما 6196 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هێڵی راست و خوار

زۆرینەی مرۆڤەکان بە شێوەی ئاسایی هەمیشە ئاسانترین رێگاکان هەڵدەبژێرن. وەک چۆن نزیکترین رێگای نێوان دوو پنت، هێڵێکی راستە، لەسەر ئەم لۆژیکە، زۆر کەس وا بیردەکەنەوە کە نزیکترین رێگا لە نێوان مرۆڤ و ئامانجەکەیشی (جا لە هەر بوارێکدا) بریتییە لە ئاسانترین رێگا.

 

بەڵام بەڕاستی نزیکترین رێگا هەمیشە ئاسانترینیەتی؟

با نموونەیەک بێنیەوە. شاخێکی هەڵەمووت بێننە بەرچاوی خۆت. داخۆ بۆ سەرکەوتن بۆ لوتکە دەکرێ راست سەرکەوین، یاخود بۆ گەیشتن دەبێ زۆر جار ئەو رێگایانە هەڵبژێرین کە بەڕوالەت ناگەنە قوتە و دوورمان دەخەنەوە؟

لە ژیانی مەعنەوی و کلتووریدا بۆ وێنە زۆر کەس لە ئایین و میتۆلۆژیا (ئەفسانە)، وەک باشترین سەرچاوە بۆ لێکدانەوەی ژیان، بوون و خڵقەت دەڕوانن. کتێبێکی ئایینی، یاخود چیرۆکێکی خەیاڵی لای ئەوان وەک هێڵە راستەکە دەتوانێ زووتر بیانگەیێنێتە لوتکە. غافڵ لەوەی گەیشتنێک لە ئارادا نیە و تەنیا خەیاڵە خۆی تێر دەکا!

لە بەراوردێک دا دەتوانین بڵێین زانست وەک هێڵێکی خواروخێچە و ئایین و ئەفسانە وەک هێڵێکی راست. زۆر کەس لە ژیاندا بۆ ئاسانکاری رێگای هێڵە راستەکە هەڵدەبژێرن و، ئیتر خەیاڵی خۆیان راحەت دەکەن! ئەوان پێیان وایە تەعبیری جیهانیان دۆزیوەتەوە!

بەڵام ناسینی دروست، رێگایەکی هەڵەمووت و دژوارە. وزە، ورە و توانای دەوێ.

سایتی قەڵەم

١٣ ژولای ٢٠١٨

 Image result for ‫دانش‬‎

گەڕان بۆ بابەت