ما 4857 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مرۆڤی پاشا

دوو بیرمەند لە پێناسەیەکی هاوبەش بۆ مۆدێرنیسم دەڵێن مودێرنیسم ئەو کاتەیە مرۆڤ خۆی دەدۆزێتەوە و ئیتر چیدی بوونەوەرێک نیە لە پێناوی نواندنەوەی خودا یان سروشت.

 

لەم پێناسەیەدا مرۆڤ دەبێتە کوچکەی سێهەم لەگەڵ دوو کەچکەکەی تر، واتە خودا و سروشت. بگرە رۆڵێکی سەرەکی تر لەو دووانەی تر بە خۆی دەدا و لە راستیدا خۆی لە پەیوەندی هاوشان لەگەڵ ئەوان دەترازێنێ. مرۆڤ دەبێ بە پاشا.

لەم حاڵەتەدا ئینسان رۆڵی سۆبیەکت واتە بکەر پەیدا دەکا و، خودا و سروشت بۆی دەبن بە بابەتی لێکۆڵینەوە و ناسین. ئیتر چیتر نابێتە ملکەجی ئەم دووانە، چونکە لە پەیوەندی ملکەجانەدا نە پرۆسەی ناسین لە دایک دەبێ و نە رەوتی گۆڕان. بۆیە دەبینین بە درێژایی مێژوو هیچ دۆخێک بە قەد دۆخی مودێڕن نەیتوانیووە سۆبیەکت بوونی مرۆڤ بە خۆیەوە ببینێ.

بەڵام ترازانی مرۆڤ لە خودا و لە سروشت، هاوکات بووتە هۆکاری هەست بە تەنیایی کردن و هەست بە بەرپرسایەتیی کردنی زیاتر سەبارەت بە ژیان، بە بوون و بە داهاتووی خۆی. کە خودایەک نەبوو رێگا دیاری بکا و کە سروشتێک نەبوو بە هێزە سەیروسەمەرەکانی خۆی مانا بە ژیان بدات، مرۆڤ دەبێ خۆی مانا بدۆزێتەوە.

وجوودگەراکان دەیانگوت ژیان خۆی لە خۆیدا خاوەن هیچ مانایەک نیە و ئەوە مرۆڤە مانا بۆ ژیان دەدۆزێتەوە. رەنگە هیچ فەلسەفەیەک بە قەدەر ئەوان پابەند بە پەیامی سەرەکیی مودێرنیسم نەبوونە.

 

سایتی قەڵەم

٢١ ژولای ٢٠١٨

Image result for modernitet

گەڕان بۆ بابەت