ما 4232 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

جەستەی لەت لەت و رۆحی یەکانگیر

دێکارت، فیلسووفی فەرەنسی کاتی خۆی گوتی جیاوازیی نێوان جەستە و رۆح ئەوەیە کە دەکرێ جەستە لەت لەت بکرێ، بەڵام رۆح نا. لای ئەو رۆح بوونێکی یەکانگیرە و وەک واحد دەردەکەوێ.

 

هەڵبەت لای ئەم فیلسووفە، یەکانگیریی رۆح تەنیا لە رێگای فکرەوە دەردەکەوێ. مرۆڤ کاتێک بیردەکاتەوە دەبینێ رۆح وەک گشتییەتێک دەردەکەوێ و ناتوانێ بە پێچەوانەی جەستە بیکا بە بەشی جۆراوجۆر.

هەڵبەت ئەمە تەنیا لێکدانەوەیەکی زەینی لە لایەن فیلسووفێکی عەقڵگراوەیە کە باوەڕی بە دووالیسمە.

گەر گوتەی دێکارت بکەینە بنەما، ئەوا هەمیشە ناسینی رۆح دژوارتر دەبێ لە جەستە. نەک بەو هۆکارە جەستە دەبینرێ و هەستی پێدەکرێ، بەڵکو بەو هۆکارە کە رۆح وەک کۆیەکی گشتگیر و واحد ناهێڵێ لە رێگای بەش بەشکردنەوە زەفەری پێ بەرین و بۆیە هەمیشە لە دەرەوەی راوەستاوین. ئەم لە دەرەوە راوەستانە دەبێتە هۆی ئەوەی خەیاڵ و بیر زۆر بەکار ببەین و لە رێگای فانتازیاوە مشوری ناسینی بخۆین.

شیعر، چیرۆک، رۆمان، نیگارکێشی و مۆسیقا بەشێک لە ئەو رێگایانەن دەرفەتی ناسینی رۆح دەڕەخسێنن.

سایتی قەڵەم

١ ئۆگۆستی ٢٠١٨

Image result for ‫دکارت‬‎

گەڕان بۆ بابەت