ما 4364 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئەحمەد فەرھەنگیان 

سزای سوێندخۆرەکە برینی رزق و روزیە، بەڵام ئیستا باسی سەر بوو، باسی مەرگ وژیان بوو. ژیانیش چ لە ھەرەتی منداڵی و لاویدا بێ یا سەر دەمی پیری و پەککەوتووی ھێند شیرنە کە دەسبەرداربوونی زور سەخت و ئەستەمە. 

 

تاوان

ئەحمەد فەرھەنگیان  

دوای شەش مانگ ژیانی سەخت و پر لە ئێش وئازار، لە ژۆرێکی تەنگ و تاریکی تاکەکەسیدا بۆ ھەوەڵین جار پێی نیایە حەوشەی زیندان. بەفری سپی لە ژئر تیشکی زێرێنی ھەتاودا شەوارەی پێ کردبوو. ھیچی نەدەدی. بە ئەستەم دوو دەستی کەلبچە کراوی گەیاندە چاوگەلی وھەڵیگڵۆفتن. تازە چاوی بە رووناکایەکە راھاتبوو سەریان بە ژۆرێکی دیکەدا کرد. خەبات لە تاریک و روونی ژوورەکە چاوی بە بەرگی سەوزی کتێبێک کەوت لە ناوە راستی ژوورەکە لە سەر مێزێکی ئاسن دانرابوو. بە بینینی بەرگی سەوزی کتێبەکە تەزوێک بە لەشیدا ھات و سەرتاپای گیانی کەوتە مێروولە کردن و لە دڵەوە گوتی «ئاشا!چوون ئەو کەلامی خودا بێ حورمەت ئەکەن ـ ئەێ خودا بێ حورمەتتان بکا ـ نابسڵمانینە»

پیاوێکی ئیختیاری قەڵەویلکە لە ژوورەکە چاوەرێی ئەمی ئەکرد. دیاربوو زور بەپەلە و تۆرەێە. بێ ئەوەی سەر ھوڵبرێ یا وڵامی سڵاوەکەیان بداتەوە، گۆراندی بە سەریا «بێژە بزانم دەسنوێژت شۆردووە؟»

ئەو پولیسەی لە گەڵی ھاتبوو نەیھێشت ئەم وڵام بداتەوە، لە گەڵ کردنەوەی کەلەبچەکەیدا گوتی «بەڵێ قوربان، لەبەر ئەوەش بوو تۆزێ کەوتینە دێر.»

کەنیزێکی مێزەکە بۆوە ترپە ترپی دڵی خۆێ ئەھاتە گوێچکەی و ترس و سامێکی ئیکجار لە دڵیدا ھێلانەی کردبوو. بەراشکاوی لاقەکانی و بگرە گشت لەشی کەوتبووە لەرزین. بۆ ئان و سات گەرەکی بوو ئەو تاوانانەی خرابوونە ئەستۆێ قەبوولی بکا ودەس بە قورئانا نەدا.

ئەو لە مناڵیەوە وا راھاتبوو کە سوێند بە قورئان ئەگەر لەسەر حەقیش بێ گوناحێکی گەورەیە و کەمترین سزای سوێندخۆرەکە برینی رزق و روزیە. بەڵام ئیستا باسی سەر بوو، باسی مەرگ وژیان بوو. ژیانیش چ لە ھەرەتی منداڵی و لاویدا بێ یا سەر دەمی پیری و پەککەوتووی ھێند شیرنە کە دەسبەرداربوونی زور سەخت و ئەستەمە. نەخوازەڵا بۆ تازە لاوێک وەک خەبات کە ھێشتا زاری بە تامی شییرنی خوزگە و ئاواتەکانی ژیان پاراو نەبووبوو.

تاوانی ئەو ھاورێی وھاوکاریکردنی شۆرشی براگەورەی بوو. تاوانەکە لە چاوی ئەوان گەلێ قورس بوو. گەر بە سەریدا بسپێنرایە کەمترین سزای مەرگ ولە سێدارەدان بوو.

دوای شەش مانگ دەسبەسەربوون و ئازار و لێپرسینەوە، وێرای نەبوونی ھیچ بەڵگەو شایەتێ لە سەر تاوانبار بوونی ھاتبوونە سەر ئەوە بۆ پاکانە کردن لە خۆێ دەس بە قورئانا بدا!

لە گەڵ کەوتنی لەپی دەسی تەڕی بەبەر کتێبەکە برووسکێک بە ھەمووگیانیدا تێپەری و، پر بە زاری ھاواری کرد. 

«ئاخ خووایە سووتام»

کابراێ قەڵەویلکە بە زەردە خەنەییکی سەرکەوتووانەوە رووی کردە پۆلیسەکە و گوتی «بینیت سزای دوژمنانی دینی ئێمەو سوێندی درۆ بە کەلامی پیرۆز؟! ئیستا ھەتا من راپۆرتی چوونیەتی مردنەکەی ئەنووسم، تۆ ئەو کەرەستانە کۆ کەرەوە. بەڵام زۆر وریای خۆت بە، بەستراوە بە کارەبای سێ فازەوە!»

 Image result for ‫زندان‬‎                      

 

گەڕان بۆ بابەت