ما 7603 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کشەی سیاسی

لە کاتی سەرکوتی ئۆپۆزیسیۆن دا، دەزگا سەرکوتگەرەکان چەندین پلان جێبەجێ دەکەن کە بریتین لە: کوشتن، گرتن، ئەشکەنجەکردن، بێلایەن کردن و سەرئەنجام راوەدوونان. کە ئەمەی ئاخریان بە جۆریک لە جۆرەکان رێگا ئاوەڵاکردنە بۆ ئەوەی بەشیک لە تێکۆشەران وڵات جێ بێڵن و بڕۆن.

 

ئەوەی کە بۆچی سەرکوتگەران ئەم کارە دەکەن ئەوەیە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆدەبوێرن لە کوشتن و گرتنی هەمووان، چونکە ئاسەواری هەیە و، دووهەم ئەوەیکە ئەم راوەدوونانە موحتەرەمانەیە بەشێکە لە پرۆژەی ئەشکەنجە. غوربەت، دوورکەوتنەوە و تاراوگە وەک شێوازەکانی تری ئەشکەنجە، ئەشکەنجەیەکە لە هەمان ئازار. غوربەت و دوورکەوتنەوە وەک شێوازەکانی تری ئەشکەنجە، ئەشکەنجەیەکی لەسەرەخۆ و درێژخایەنە کە دەتوانێ بڕست لە نێچیرەکەی ببڕێ.

لە واتایەکی تردا دەتوانین ئەم راوەدوونانە بە کشەی سیاسی ناوببەین. وەک چۆن خاوەن ماڵ مریشک و کەڵەشێر و جووچکەکانی بە کشە دەکاتە کولانەوە.

کشەی سیاسی یەکێک لە دزێوترین جۆرەکانی سەرکوتە. سەیرەکەی لەوەدایە کە ئەو کەسەی کشەی لێکراوە، لە دووای ساڵانی ساڵ لە کشەکە تێدەگا!

عومرێک ژیانبەسەربردن لەژێر رەحمەتی کشەی سیاسی دا دڵی شێری دەوێ!

سایتی قەڵەم

١ سێپتەمبەری ٢٠١٨

Image result for ‫تبعید نقاشی‬‎

گەڕان بۆ بابەت