ما 2504 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

زەمەن و پلان

ئەوانەی کەمتر بیردەکەنەوە، زیاتر خۆیان دەدەنە دەست زەمەن و، ئەوانەی زۆرتر بیردەکەنەوە، کەمتر. بیرکردنەوە، لەگەڵ خۆی پلان دێنێ و پلانیش جۆرێک لە زاڵبوون بەسەر زەمەن و رووداوەکانیدا.

 

خۆدانە دەست زەمەن جۆرێکە لە مانەوە، بەڵام مانەوەیەکی بێ پلان و بێ بەرنامە. ئەمە جۆرێکە لە ئەقڵ کە لۆژیکی بازاڕی هێناوەتە ناو پلانەکانی خۆیەوە. وەک چۆن بازاڕ نرخەکان دیاری دەکا، بەو شێوەیە ئەمانیش وا بیردەکەنەوە کە زەمەن نرخ و شوێنی ئەوان دیاری دەکا و بویە پێویست ناکا زۆر بیر لە پلان بکرێتەوە.

بیرکردنەوەیش، خۆدانە دەست زەمەن نیە. کاتێک پلان هات، جۆرێک لە پێش بینی داهاتوو سەرهەڵدەدا کە متمانەیی دێنێ، هەرچەند قەت مرۆڤ ناتوانێ لە سەداسەد داهاتوو پێش بینی بکا.

کەمتر بیرکردنەوە، خۆدانە دەست غەریزەکانە و، بیرکردنەوە خۆدانە دەست ئەقڵییەت. هەرچەند لە کۆمەڵگایەکدا هێشتا غەریزەکان پاراونەکراون، ئەقڵ بە دەگمەن شوێنی خۆی دەدۆزێتەوە. رەنگە کێشە و کێبەرکێی نێوان غەریزە و ئەقڵ پێناسەی سەرەکیی ئەم جۆرە کۆمەڵگایانە بێت. کێشەیەک کە هێشتا زۆرینە لەوبەرە و کەمینە لەم بەر.

لەوەدا گومان نیە کە کۆمەڵگایەک دەتوانێ خاوەن داهاتوو بێت کە ئەقڵ و بیرکردنەوە رێنوێنی بێت. دەکرێ بە غەریزەیش بژین، بەڵام هەمیشە لە پەراوێز دەبین.

قەڵەم

١٦ سێپتەمبری ٢٠١٨

 

 Image result for ‫زمان‬‎

گەڕان بۆ بابەت