ما 2980 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کۆمەڵگای پلەوپایەپەروەر

پلەوپایە دیاردەیەکی ناو ئەو کۆمەڵگایانەیە وا پلەوپایەکە دەبێتە ئامرازێک بۆ ژیانی باشتر، جا چ لە رووی ماددییەوە و چ لە رووی دەروونییەوە. زۆر کەس بۆ ئەوەی بەمە بگەن، ئامادەن زۆر شتی خۆیان بدەن،... بگرە گیانیشیان!

 

زۆر کەس لە ژیاندا بە شوێن پلەوپایەوەن. زۆربەی کۆمەڵگاکان شوێنی رقابەت و کێبەرکێی بێ بەزییانەی نێوان مرۆڤەکانە لەم پێناوەدا. زۆر کەس ژیان بە راکردنێک دەشوبهێنن کە هەموو خەریکن تیایا رادەکەن و بۆیە هەرکەس زووتر بگاتێ ئەوا ئەو سەرکەوتووە و گەیشتووە بە هەموو ئامانجەکانی. بۆ ئەم جۆرە کەسانە ئیتر گرینگ نیە ئەوانەی لە کاتی راکردنەکەدا دەکەون یاخود نایانەوێ رابکەن و لەم پیشبڕکێ بێ روحمانەدا بەشداری بکەن، چییان بەسەردێت. لای ئەوان، ئەوانە مرۆڤە دۆڕاوەکانن کە شیاوی ئەوەن هەموو شتێکیان بەسەردا بێت، تەنیا لەبەر ئەوەی دۆڕاون!

لە کۆمەڵگای پلەوپایە پەروەردا تەنانەت سیاسەتیش دەبێ بە شوێنێک بۆ راکەی ژیان بە شوێن پلەوپایەدا. هەڵبەت سیاسییەکان ئەمە بە ناوی سیاسەت و بە ناوی یارمەتی دانی نیشتمان و خەڵک و کۆمەڵگاوە دەکەن، واتە لەژێر ناوی جوانترین دروشم و قسەکاندا. لە کاتێکدا سیاسەت لە راستیدا شوێنی داڵدەدان و شوێنی رێکخستنی کۆمەڵ و بە دەرد و مەرگ راگەیشتنی جەماوەرە، بەڵام رێک بە پێجەوانەی خۆی هەڵدەگەڕێتەوە و دەبێتە شوێنی راکەڕاکە بە شوێن پلە و پایەدا.

فاسدترین کۆمەڵگاکان ئەوانەن وا بەشی سیاسەتیان زیاتر لە شوێنەکانی تریان بە تووش ئەم راکەڕاکەوە بووە. ئەوان تا مۆخی ئێسقانیان نوقمی فەساد و برین بوونە.

دیسان دەبێ لەسەر ئەوە پێدابگرینەوە کە پلەوپایە جاری وایە مەرگیش لەبەرچاوی مرۆڤدا بچووک دەکاتەوە. ئەمەمان لەبیربێت!

سایتی قەڵەم

١٨ سێپتەمبەری ٢٠١٨

Image result for status kunst

گەڕان بۆ بابەت