ما 3821 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مریەم قازی

دەزانم لەم شوێنە کە تەنوورەکان ئەیانسووڕاندم بووکە بچکۆلانەکام هاواری منی بەرز کردەوە، هاوارێکی نەدرکاو کە لەدوای ئەودا خۆلیای سەفەرێکی ئەبەدیت بۆگەیشتن بە دەریا گرت و تۆش بووی بە کوڕی دەریا! تەنیا تۆبووی و بەردەوام تۆی... 

 

 

 

خەونی مناڵانی دەریا

مریەم قازی

دێی،... هەموو رۆژێک دێی... لە خۆم دەگەڕێم لەو رۆژەوە کە تۆ منت دۆزیوەتەوە هەموو رۆژێک ون دەبم و هەموو شەوێک تووزەلەیک ئەمدۆزێتەوە و هەموو شار لە خەو راست دەکاتەوە. هەموو رۆژی ئەو وانەیەی لە رەنگێکی مەیلەو شیندا داوتمەتێ، دەنووسمەوە و، ئا لەم شوێنە نامۆیەدا کتوپڕ من دەبمە کچی خەونەکانی ئاسمان و وانەکە ئەبێتە دووپاتەیی هەموو لاپەڕەکانی دنیا! لە گوێمدا دەزریگێتەوە و دەزرینگێیەوە،... دەزانم لەم شوێنە کە تەنوورەکان ئەیانسووڕاندم بووکە بچکۆلانەکام هاواری منی بەرز کردەوە، هاوارێکی نەدرکاو کە لەدوای ئەودا خۆلیای سەفەرێکی ئەبەدیت بۆگەیشتن بە دەریا گرت و تۆش بووی بە کوڕی دەریا! تەنیا تۆبووی و بەردەوام تۆی... دێم هەموو رۆژێک، هەموو مانگێک، هەموو وەرزێک، هەموو ساڵێک دێم ، دەبمە بەشێک لە نیگای کیژۆڵەیەک کە لە پەنا هەموو رووبارەکانی دنیا هەڵکوڕماوە، ئەو بەردەوام دووپاتەت دەکاتەوە و تۆ بەردەوام خۆت لە خەنەکانمدا رەسم ئەکەێتەوە ئێستا ئیدی بەشێکت ماسییە و بەشێکت تەعبیری "خەونی مناڵانی دەریا ، بووکەم لە شڕۆڵەیی هاواری خویدا حەزمینێ نیە و تەنیا کە دێمە سەر رووبا و مەمکم لە زاری دەنێم خەو دایدەگرێ... دێی هەموو رۆژێک، هەموو مانگێک، هەموو وەرزێک بە دوای مندا دێی، باوەش بە رووباردا دەکەی و ئەمجارەیان تەنیا تۆ دەزانی لەم شوێنە بەردەوام بە جێماوم... .

Related image

گەڕان بۆ بابەت