ما 2133 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

ژنەكەم پێم دەڵێ‌
بە چرپە بدوێ‌
تا مناڵەكەمان لە خەو هەڵنەستێ‌
منیش
بەسەری پەنجەكانم دەڕۆم... 

 

 

دوو شیعری ئەرمەنی

شاعیری ئه‌رمه‌نی: ئۆهانیس گریكۆریان

 و: نه‌ژاد عزیز سورمێ 

                         

(١)

دیموكراسی

 

ورچ پایسكل لێ‌ دەخوڕێ‌

تووتی شیعر دەخوێنێتەوە

مەیموون چاوی حەز

لە خاتوونی ڕاهێنەری دەتروكێنێ...

پاڵەوان بە لەشسووكی

لە بەینی پەتاندا باز دەدا

پاشان

ناكاو

هەموو شتێك گۆڕا

ئێستا

ورچ شیعر دەخوێنێتەوە

تووتی پایسكل لێ‌ دەخوڕێ‌

مەیموون

بەسەر پەتان

باز دەدەن...

پاڵەوان

خوڵكی ڕاهێنەرەكەی دەكا

گاڵتەجار تێبینی كرد

شتێك لە شارەكەماندا گۆڕاوە

بە پێكەنینەوە

گەل بە پێكەنینەوە تێبنی كرد

شتێك گاڵتەجاڕی گۆڕیوە.

  

 (٢)

به‌ چرپه‌ بدوێ 

ژنەكەم پێم دەڵێ‌

بە چرپە بدوێ‌

تا مناڵەكەمان لە خەو هەڵنەستێ‌

منیش

بەسەری پەنجەكانم دەڕۆم و

بە وریاییەوە

دەرگاكان دەكەمەوە و

پێوەی دەدەمەوە. ..

كۆكەی خۆم ڕادەگرم

تا منداڵەكەمان لە خەو هەڵنەستێ‌

كە لە خەودا سەخافەتێك دەبینێ.‌ ..

خەندەیەك دایدەگرێ‌

یان لە ترسان

پەنجە بچكۆلەكانی دەبزوێنێ...

 

ژنەكەم دەڵێ‌

تەلەفزیۆن بكوژێنەوە

تا منداڵەكەمان لە خەو هەڵنەستێ.‌ ..

منیش پێی دەڵێم

ئەوەتا باسی شەڕ دەكەن

بە شێوەیەكی چەشەبەخش دەدوێن

دەمەوێ‌ گوێیان لێ‌ بگرم

ژنەكەم دەڵێ‌ باشە

گوێیان لێ‌ بگرە

بەڵام پێیان بڵێ‌

بە هێمنی بدوێن و

بە ئاشتی قسە بكەن

تا منداڵەكەمان خەبەری نەبێتەوە .

 

ژێرنووس:

* ئۆهانیس گریكۆریان: ( 1945 – 2013 ) شاعیر و ڕەخنەگر و وەرگێڕو

كەسایەتی كۆمەڵایەتی ئەرمینیا .كە زۆر لە شیعرەكانی بۆ زمانە جیاجیاكان وەرگێڕدراوە.

 

 

            بۆ شيعرەكان (ديموكراسى و بە چرپە بدوێ) برِوانە:

http://www.almothaqaf.com/b/c3/9227921

2-http://www.almothaqaf.com/b/c3/904389

Image result for ‫نجواکردن نقاشی‬‎

 

گەڕان بۆ بابەت