ما 7726 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کێبەرکێیەکی دژوار

کانت روانگەیەکی دوالیستی سەبارەت بە مرۆڤ هەیە. ئەو پێی وایە مرۆڤ لە دوو بەشێ ئەقڵانی و سروشتی پێکهاتووە. لای ئەو کێشـمەکێشی نێوان ئەو دوو لایەنە بەرگری لەوە دەکا کە مرۆڤ بتوانێ  بەشێوەیەکی تەواو، ئەقڵانی بژیت.

 

سروشت، کانگای غەریزەکانە و ئەقڵیش کانگای یاسا مۆڕالی و ئەخلاقییەکان. دەتوانین بڵێین کە مێژووی مرۆڤ بە جۆرێک بریتییە لە مێژووی ململانێی ئەم دووانە.

بێگومان بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێ ئەقڵانی بژی، دەبێ هەل و مەرجی ژیانی ئەقڵانی پتر بڕەخسێنێ. تەواوی ئەو هۆکارانەی کە لایەنی ئەقڵانی لاوازدەکەن و لایەنی سروشتی بەهێز، ئەوا زەرەر لەم رەوتە دەدەن.

بەم پێیە هەتا مرۆڤ بتوانێ لە سیستمێک دا بژی تێیدا زیاتر پێداویستیە سروشتییەکانی مرۆڤ دابین بکا و هەروەها لەباری کلتورییەوە زیاتر مرۆڤ گەشە پێبدا، ئەوا لایەنی ئەقڵانی پەرەی زیاتر دەستێنێ و مرۆڤ زیاتر بە گوێرەی ئەخلاق دەژی.

کەواتە بەم پێیە هەموو مرۆڤەکان لە ئاست خۆیاندا بەرپرسیاری دروستکردنی وەها دۆخێکن. بەم پێیە هەموو ئەو کردانەی لایەنی سروشتیانەی مرۆڤ بەهێز دەکەن ئەوا زەرەر لە بەشی ئەقڵانی دەدەن و مرۆڤ بە چەندین پلە لە ژیانێکی موڕاڵیانە دووردەخەنەوە.

سایتی قەڵەم ٢٦ سێپتەمبەری ٢٠١٨

Related image

گەڕان بۆ بابەت