ما 6640 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە لێدوانێکدا لەبارەی ئەم کتێبەوە وەرگێڕ وتی "كتێبی (شیر و هه‌نگوین) كتێبێكی ساده‌ و دڵگیره‌ پێكه‌وه‌، چێژ و ئازاره‌كانی مرۆڤبوون و مێیینه‌بوون، به‌ زمانێكی شیعریی له‌ كه‌مترین وشه‌دا به‌ هاوئاهه‌نگی چه‌ندان هێڵكاریی جوان ده‌گێڕێته‌وه." توانا ئەمین، نووسەرێکی تاراوگەنشینی کوردە و زیاتر لە ٢٠ بەرهەمی لە بوارەکانی چیرۆک، لێکۆلێنەوەی ئەدەبی، وەرگێڕاندا هەیە.

 

 شیر و هەنگوین

توانا ئەمین شیر و هەنگوینی کرد بە کوردی، دوو ملیۆن و نیو دانەی لێ فرۆشراوە کتێبخانەی یادگار کتێبی (شیر و هەنگوین)ی بڵاوکردەوە، ئەم کتێبە به‌رهه‌مێكی به‌ناوبانگی كچه‌ شاعیری هیندی_كه‌نه‌دیی "ڕوپی كۆر"ـه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ناودارترین و پڕفرۆشترین كتێبه‌كانی دنیایە، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 2014 به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دواتر له‌ ماوه‌ی ته‌نیا چوار ساڵدا، بۆ 25 زمانی جیهانیی وه‌رگێڕدراوه بە زمانی کوردییەوە دەبێت ٢٦ زمان. ئەم کتێبە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین‌ـەوە بۆ یەکەمجار لە زمانی سویدییەوە کراوە بە کوردی و سیامەند ئەحمەد وەرگێڕانەکەی بەراورد بە دەقە ئینگلیزییەکە کردووە. شیر و هەنگوین پڕفرۆشترین کتێبی نیویۆرک تایمز بووە و تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو دانەی لێ فرۆشراوە. لە لێدوانێکدا لەبارەی ئەم کتێبەوە وەرگێڕ وتی "كتێبی (شیر و هه‌نگوین) كتێبێكی ساده‌ و دڵگیره‌ پێكه‌وه‌، چێژ و ئازاره‌كانی مرۆڤبوون و مێیینه‌بوون، به‌ زمانێكی شیعریی له‌ كه‌مترین وشه‌دا به‌ هاوئاهه‌نگی چه‌ندان هێڵكاریی جوان ده‌گێڕێته‌وه." توانا ئەمین، نووسەرێکی تاراوگەنشینی کوردە و زیاتر لە ٢٠ بەرهەمی لە بوارەکانی چیرۆک، لێکۆلێنەوەی ئەدەبی، وەرگێڕاندا هەیە.

گەڕان بۆ بابەت