ما 2709 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دوو شێوازی جیای ناسین

بێگومان هونەر و ئەدەبییات شێوازێكن بۆ ناسینی دیاردەکان، بەڵام شێوازێک بە شێوازی خۆی، نەک وەک زانست کە تێیدا فاکت و وردبوونەوەی بابەتیانە لە بابەت دەوری سەرەکی دەگێڕێ.

 

لە ئەدەب و هونەر ناسین لە رێگای فەنتازیاوە دەستەبەردەبێ. نووسەر، خەیاڵ ئاوێتەی دیاردەکان دەکا و بەم ئاوێتەکردنە بەرهەم دەخوڵقێنێ.

کەواتە ناسینی هونەری جیاوازە لە ناسینی زانستی. هەندێ کەس پێیان وایە زانستی هونەری زانستی راستەقینەیە و هەندێکی تر زانستەکەی تر. دیارە هەندێکی تر بایەخ بۆ هەردووکیان دادەنێن و پێیان وایە هەر کام بە شێوازی خۆیان زانیاری لەسەر گەردوون و دیاردەکانی نێوانیان بە مرۆڤ دەدەن.

بێگومان زانیارییەک کە لەسەر خەیاڵ دامەزراوە جیاوازە لە زانیارییەک کە لەسەر فاکت و لێکۆڵینەوەی زانستی دامەزراوە. بەو هۆیەوە میتۆد جیاوازە، بێگومان دەرئەنجامیش جیاواز دبێت.

دیسان دەبێ بڵێین کە زانیاری هونەری و زانستی، زانیارییەکە کە برەو بە خەیاڵ و هەست دەدا بۆ شۆڕبوونەوەی زیاتر بە ناو دیاردەکاندا و زانیاری زانستی چەق بەستنە لەوەیدا پێی گەیشتوون. بۆیە زانیاریی هونەری و ئەدەبی تەڕ و پاراوە و زانیاری زانستی وشک. زانیاریی هونەریی رەنگین و ئەوی تر رەش و سپی!

سایتی قەڵەم

٨ سێپتەمبەری ٢٠١٨

Image result for ‫هنر‬‎

گەڕان بۆ بابەت