ما 11948 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

وەڕەزی لە سیاسەت

حوزوری زۆری سیاسەت دەبێتە هۆی وەڕەزی لە سیاسەت. ئەزموون نیشانی داوە لە وڵاتانی ئایدیۆلۆژیک بە هۆی ئەوەی سیستمی سیاسی هەمیشە لە رێگای راگەیەنێرە گشتییەکان و سیستمی خوێندنەوە خەریکی بەسیاسیکردنی بەزۆری خەڵک و راکێشانیان بەرەو خۆیان و یاخود سەپاندنی ئایدیاکانی خۆیانن، دەکرێ یەکێک لە کاردانەوەکانی خەڵک 'وەڕەزی لە سیاسەت' یاخود گوێ پێنەدانی بێت.

 

ئەم دیاردەیە بەتایبەت لەم سەردەمەی ئێمەدا کە بە هۆی گەشەی لەڕادەبەری تواناکانی دەوڵەت بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخ و بەرگریکردن لە راپەڕینی جەماوەر زیادیان کردووە، ئەم وەڕەزییە زیاتر بووە.

هەڵبەت بە مانایەکی تر خۆدوورکردنەوە لە سیاسەت بەڕواڵەت جۆرێکە لە پووچەڵکردنەوەی کردەی دەسەڵاتی باو، بەڵام چونکە لە دووامانادا دۆخەکە بە هیچ لایەکدا ناجووڵێ و سیستم هەر وا لەسەر جێی خۆیەتی، ئەم وەڕەزییە ناتوانێ کردەیەکی چالاک بێت.

وەڕەزی، کردەیەکی سفرە کە نە بەم لادا دەشکێتەوە و نە بەو لادا. نە حکومەت نانی لێدەخوا و نە ئۆپۆزیسیۆن.

 

سایتی قەڵەم

١٧ ئۆکتۆبری ٢٠١٨

Bilderesultat for ‫بی تفاوتی‬‎

گەڕان بۆ بابەت