ما 9259 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

یاریدەدەرەکان

لای ئادۆرنۆ، هونەر بۆ روونکردنەوەی ئەو حەقیقەتەی هەڵگریەتی، پێویستی بە فەلسەفەیە. لای ئەم بیرمەندە چونکە هونەر و ئەدەب بەردەوام مەیلی شاردنەوەی ئەو حەقیقەتەیان هەیە وا هەڵگرین، بۆیە پێویستیی سەرهەڵدانی فەلسەفە بۆ روونکردنەوەی خودی هونەر دێتە ئاراوە.

 

پێویستە بگوترێ کە لای ئادۆرنۆ، وەک هایدگر، دەقی هونەری و ئەدەبی، دەقێکە لە نێوان گەمەی بەدیارخستن و شاردنەوەی حەقیقەت. دەق، بەرهەمی گەمەی نێوان دوو جەمسەری جیاوازە.

بەڵام لێرەدا ئەو پرسیارە دیتە ئاراوە کە داخۆ زمانی فەلسەفە بۆ خۆی چەندە روون و کراوەیە کە بتوانێ بەم ئەرکەی خۆی هەستێ؟ داخۆ فەلسەفەیش وەک هونەر و ئەدەب زۆر جار مەیلی شاردنەوەی ئەو حەقیقەتەیان نیە وا باسی دەکەن؟

بێگومان لێکچوونێک لێرەدا لە نێوان هونەر و فەلسەفە هەیە. هەردووکیان چەندە حەزیان بە دەڕبڕینی حەقیقەتە، بەو ئەندازەیەیش مەیلیان بەرەو شاردنەوەیەتی. بەڵام دەبێ دان بەوەیشدا بنێین کە لەمبارەیەوە هونەر پشکی زیاتری بەردەکەوێ. بۆیە بەردەوام فەلسەفە دەتوانێ یاریدەدەر بێت.

بەڵام داخۆ هەر بەو رادەیەیش، هونەر و ئەدەب ناتوانن بە هانای فەلسەفەوە بچن؟

سایتی قەڵەم

٢٠ ئۆکتۆبری ٢٠١٨

 

Bilderesultat for ‫هنر و فلسفە نقاشی‬‎

گەڕان بۆ بابەت